راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران هاتنە دەست کە هەوڵیان دەدا جێگیر ببن و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
٢٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.
لە هەرێمی خواکورک؛
٢٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٧:٣٠ لە شاخی شەهید کامەران، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لە لایەن هزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٧:٤٠ لە شاخی شەهید حەقی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٢٣ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانمان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو یەک جار بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٢١، ٢٢، ٢٣، ٢٤ و ٢٥ی کانونی دووەم گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ١٣ جار، گۆڕەپانی دەرگەلێ، سەرێ مەتینا، بەشیلی مەتینا ٥ جار، دۆڵی لۆلان و گۆڕەپانی سنینی خواکورک ٥ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣ جار، بە گشتی ٢٦ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٤ی کانوونی دووەم هەرێمی خواکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.
هەرێمەکانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.
لە بۆسەی پەدەکەدا ٢ گەریلا برینداربوون
٢٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١١ هێزەکانمان کە بە ٢ ئۆتۆمبێل دەچوونە شاخی ئامێدی لە گۆڕەپانی سەرگەلێ کەوتنە بۆسەی هێزەکانی پەدەکە. پەدەکە لە سەر رێگەکە بە ئۆتۆمبێلێک کە دۆشکەی لەسەر بووە، بۆسەی داناوە و تەقەی لە هێزەکانمان کردووە. بەوهۆیەشەوە هێزەکانمان لە ئۆتۆمبێلەکان دابەزیون و بەرپەرچیان داونەتەوە و بۆ ماوەیەکی کورت شەڕ روویدا. هەر لەو کاتەدا فڕۆکە سیخوریەکانی تورکیش کەوتنە جوڵە و بە سەر هەرێمەکەدا سوڕانەوە. لە ئەنجامی تەقە و دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی پەدەکەدا ٢ هەڤاڵمان برینداربوون، هەر بەهۆی رووداوەکەوە ئۆتۆمبێلەکانمان لە گۆڕەپانەکە لەکارکەوتن و بە ناچاری لەوێ جێهێڵدران. دواتر فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکیش دەستوەردانیان کرد و هەردوو ئۆتۆمبێلەکانمانیان بۆردومان کرد. رووداوەکە بەم جۆرەبوو.
راگەیندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بە تەواوەتی هەڵگێڕانەوە و پێچەوانەکردنیە راستیەکانە
راگەیەندراوێک لە سەر ئەو بابەتە بە ناوی وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوکراوەتەوە کە بە تەواوەتی شێواندن و پێچەوانەکردنی راستیەکانە. شەڕەکە بە هۆی ئەو بۆسەیەی کە لە بەردەم هێزەکانمان دانرابوو، هاتەئاراوە. ئێمە بەرامبەر دەوڵەتی تورک کە کوردستانی داگیرکردووە لە شەڕداین. مایەی شەرمە کە لە وەها دۆخێکدا هێزێکی کوردی بەرامبەرمان بوەستێت و خزمەت بە هێزە داگیرکەرەکان بکات. هیوادارین کە دۆخێکی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە. سەرباری هەموو ئەوانەش ئێمە بەردەوامین لە سەر هەڵوێستی بەرپرسیارانەمان".
هـ. ب