هەپەگە: رێگەی تێکۆشانمان ڕۆناک دەکەنەوە
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەرێمی جیلۆ شەهید بوون و رایگەیاند، " هاوڕێ قاڕەمانەکانمان، وەک مەشغەلێک هەموو کاتێک رێگەی تێکۆشانمان ڕۆناک دەکەنەوە."
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەرێمی جیلۆ شەهید بوون و رایگەیاند، " هاوڕێ قاڕەمانەکانمان، وەک مەشغەلێک هەموو کاتێک رێگەی تێکۆشانمان ڕۆناک دەکەنەوە."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد.
بەشێک راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان لە هەرێمی جیلۆ، لەم ساڵانەی دواییدا بە چالاکیەکانیان گورزی گەورەیان لە دوژمندا و لە شەڕی گەلی شۆڕشگێریماندا، ڕۆڵی خۆیان لە سەرکەوتنە گەورەکاندا جێبەجی کرد. هاوڕێکانمان بە فەرماندەیی هەڤاڵ باگەر و هەڤاڵانی دیکەمان زاگرۆس، ئاگر ، شەڤگەر و باوەر، کە چالاکی سوپرایزیان ئەنجامدا و لە هەموو ساتێکدا لە هەموو جێگەیەک لە دوژمنیاندا، ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان لەسەر هێڵی فیدایەتی جێبەجێ کرد. هاوڕێکانمان بە هەڵوێستی بڕواداری خۆیان، لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆییدا، بە چالاکیەکانیان مۆری خۆیان لە قۆناغەدا و بەم شێوەیە هەموو کاتێک لەسەر تۆڵەکردنەوە لە دوژمن خۆیان پەروەردە کردووە. هاوڕێکانمان بە بەرپرسیاریەکی گەورەی مێژوویی کە گەل و بزووتنەوەکەمان لەنێویدان، هەوڵیاندا ئەرکی مێژوویی خۆیان جێبەجێبکەن. لە هێرشی دوژمندا شەهید بوون. ئەو هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان وەک مەشغەڵێک ڕێگەی تێکۆشانمان رۆناک دەکەنەوە.
هاوڕێکانمان، باگەر، زاگرۆس، ئاگر و شەڤگەر کە لە ئامێزی گەلی هەرێمی سەرحەدمان دەرکەوتوون و هاوڕێ باگەریشمان لە گەلی عەرەبە، بە شەهیدبوونی خۆیان بوون بە بیانویەک بۆ گەورەترکردنی تێکۆشان و جێبەجێکردنی سیستمی گەریلایەتی سەرکەوتوو. هاوڕێکانمان باگەر، زاگرۆس، ئاگر، شەڤگەر و باوەر بوونە گەرەنتی ژیانی کۆمیناڵ و گەلانی ژێردەستە. سەرەتا سەرەخۆشێ خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای گەلەکەمان و هەلی کورد و گەلی عەرەبمان دەکەین.
ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: باگەر ئەردال
ناو و پاشناو: ریدوان ئالکان
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
ناوی دایک و باوک: حەمدیە و ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / جیلۆ
*
ناسناو: زاگرۆس زیلان
ناو و پاشناو: نوروللا ئیشلەر
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: ناعیمە و ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / جیلۆ
*
ناسناو: ئاگر دلبرین
ناو و پاشناو: ریدوان ئاسلان
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک و باوک: هولیا و عەبدولرەحمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / جیلۆ
*
ناسناو: شەڤگەر ئارارات
ناو و پاشناو: مەحسوم گونەش
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: جەمیلە و میرزا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / جیلۆ
*
ناسناو: باوەر گەلهات
ناو و پاشناو: حسێن جومعە
شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی
ناوی دایک و باوک: فاتیمە و عەواد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / جیلۆ
**
باگەر ئەردال
*
زاگرۆس زیلان
*
شەڤگەر ئارارات
https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-08-11-behdinan-mahsum-gunes_sevger-ararat-27-10-2020-cilo-sehit_1.mp4
*
باوەر گەلهات
**