ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
بەشێک لە راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ئیرادەیەکی زۆرەوە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی چەوسێنەری تورک کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە ئاڤاشین و زاپ و مێتینا بەردەوامە، خەبات دەکەن و قورسترین گورزیان لە دوژمن داوە. بە تایبەت لە دەڤەری ئاڤاشین، شەڕێکی گەورە کرا، تاکتیکی گەریلایەتی سەردەمی نوێ بە لێهاتوویی زۆرەوە بەکار هێنرا. ههڤاڵان ئەكین و دڵدا و شیاریش لهم بهرخۆدانهدا بەشداریان كرد بۆ تۆڵهكردنهوهی هاوڕێ شههیدهكانیان و وهڵامدانهوه به داوا ئازادییهكانی گهلهكهمان. ئەم هەڤاڵە قارەمانانەی ئێمە کە بە چالاکیەکانیان بوونەتە ترسی دوژمن، بەو ئەزموونەی لە ساڵی ٢٠٢١دا بەدەستیان هێناوە، لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا، بە میتۆدێکی پیشەیی و کاریگەر لە دوژمنیان دا و سەرکردایەتی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی زاگرۆسیان کردە بنەما. ئەم هەڤاڵانەمان بە چالاکی باوەڕپێنەکراوەکانیان لە ناوچەی ئاڤاشین، میراتێکی گەورەی خەباتیان بەجێهێشت. بەڵێن دەدەین شوێن پێی ئەو هەڤاڵانە بکەوین و تۆڵەیان بکەینەوە و بە ئامانجەکانیان بگەین.
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:
ناسناو:ئەکین تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: جانسەل گول
شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ
دایک و باوک: ئاڵتون و یاشار
کات و شوێنی شەهیدبوون: حەزەیرانی ٢٠٢٢/ ئاڤاشین
*
ناسناو: دڵدا ئایپەر رۆژهات
ناو و پاشناو: سەحەر کارگا
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: سامیعە و ئیسماعیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: حەزەیرانی ٢٠٢٢/ ئاڤاشین
*
ناسناو: شیار فرمێسک ئامەد
ناو و پاشناو: عەبدوڵلا بایاکبایان
شوێنی لەدایکبوون: روحا
دایک و باوک: زەهرا و موسا
کات و شوێنی شەهیدبوون: حەزەیرانی ٢٠٢٢/ ئاڤاشین
**
ئەکین تۆڵهەڵدان
**
شیار فرمێسک ئامەد
هەگەپە وێرای ئەوەی باسی لە خەباتی شەهیدان کردووە کە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا وتی، "لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵان ئەکین و دڵدا و شیار و گەلی نیشتمانپەروەری کوردستانمان دەکەین."
ف.ق