هەپەگە: شەهیدانی زاپ قارەمانانی شکۆمەند و سەربەرزی گەلەکەمانن
هەپەگە بەڵێنی دڵسۆزیی خۆی بۆ یادی شەهیدانی ساڵی ٢٠١٧ی زاپ دووپات کردەوە و رایگەیاند، هەڤاڵانمان جودی، سەرخۆبوون، ئەرنستۆ و ڕێناس پاڵەوانی هەڵبژێردراو و شکۆمەند و سەربەرزی گەلەکەمانن".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی (هەپەگە) دەربارەی ئەو گەریلایانە، کە لە زاپ شەهید بوون، ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:
"لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هێرشە قورسەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، کە دەیخواست لە کەسایەتیی پارتەکەماندا پەکەکە، گەلی کورد لە ناو ببات، لە ناوچەى زاپ هاوڕێیانمان جودی، سەرخۆبوون، ئەرنستۆ و ڕێناس شەهید بوون. ئێمە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانی شەهیدمان دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە وەفادار دەبین بە بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەرییانەوە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
https://www.hezenparastine.com/tr/images/2022/ocak/cudi_nimet.site.jpg
نازناو: جودی بۆتان
ناو و پاشناو: نێعمەت بۆزکورت
شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: لەیلا - عومەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی شوباتی ٢٠١٧ / زاپ
*****
https://www.hezenparastine.com/tr/images/2022/ocak/serxwebun_bewar.site.jpg
نازناو: گاباری سەرخۆبوون
ناو و پاشناو: بێوار مەسعود
شوێنی لە دایکبوون: زاخۆ
ناوی دایک و باوک: خاتین - مەسعود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی شوباتی ٢٠١٧ / زاپ
****
https://www.hezenparastine.com/tr/images/2022/ocak/ernesto_ibrahim.site.jpg
نازناو: ئەرنستۆ بەستا
ناو و پاشناو: ئیبراهیم کولتەر
شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: کوسەر – ئەدهەم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ / زاپ
****
https://www.hezenparastine.com/tr/images/2022/ocak/renas_osman.site.jpg
نازناو: ڕێناس ناڤدار
ناو و پاشناو: عوسمان سەڤمیش
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: عادیلە - عەلائەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ / زاپ
هەڤاڵانمان جودی، سەرخۆبوون، ئەرنستۆ و ڕێناس گەورەترین ئامانجیان ئافراندنی ژیان و وڵاتێکی ئازاد بوو بۆ گەلەکەمان و لەو پێناوەدا بۆ ساتێکیش دوودڵ نەبوون و بەمەش بوونە پاڵەوانی هەڵبژێردراو و دەستەبژێری شکۆمەند و سەربەرزی گەلەکەمان. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەڕێزەکانیان دەکەین، کە قارەمانی ئەم جۆرەیان بە گەلەکەمان بەخشیوە و سەرەخۆشیش لە هەموو وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین".
ژ.ت