هەپەگە شەهیدبوونی گەریلا شەڕزان گاباری ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکراکردوو و وتی: "هاوڕێمان شەڕزان کە لە کۆبانێ دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد و لە چیاکانی کوردستاندا گەیاندنی بە ئاستی باڵا. هەموو کاتێک لە تێکۆشانماندا یاددەکرێتەوە."
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکراکردوو و وتی: "هاوڕێمان شەڕزان کە لە کۆبانێ دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد و لە چیاکانی کوردستاندا گەیاندنی بە ئاستی باڵا. هەموو کاتێک لە تێکۆشانماندا یاددەکرێتەوە."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمەکانی پارستنی مەدیا بەهۆی ڕووداوێکەوە هاوڕێمان شەهیدبوو.
هاوڕێمان شەڕزان بۆ ئەوەی تۆڵەی شەهیدبوونی هاوڕێکانی بکاتەوە بەشداری ناو هێڵەکانی تێکۆشان بوو، لە ڕۆژی بەشداربوونییەوە بە بوێری و هەڵوێستی شۆڕگێڕانەیەوە بوو بە نمونەی میلیتانی ئاپۆیی. هاوڕێمان شەڕزان لە کۆبانێ دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد و لە چیاکانی کوردستاندا گەیاندنی بە ئاستی باڵا. هاوڕێمان شەڕزان هەموو کاتێک لە ناو تێکۆشانماندا یاددەکرێتەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان و تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین، بەڵێین دەدین یادکردنەوەی شەهیدانمان لە کوردستانی ئازاددا ئەنجام بدەین.
زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: شەڕزان گابار
ناو و پاشناو: عەلا ئورفەلی
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک و باوک: لەیلا حەسەن
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."