هەپەگە: سوپای داگیرکەری تورک شکستی هێنا و لە گارە کشایەوە

هەپەگە رایەگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک کە لە گارە دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردبوو، شکستی هێنا و گورزی گەورەی بەرکەوت و کشایەوە و وتی، "گوایە یەکینە هەڵبژێردراوەکانی سوپای تورکن، بەڵام گورزێکی گەورەیان بەرکەوتووە و تێکشکاون."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری سەر گارە و بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە راگەیەنراوەکەیدا ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"لەبارەی هێرشی داگیرکەری سەر گارە و بەرخۆدانی هێزە گەریلاکانمان، زانیاریەکانی ١٣ و ١٤ی مانگ بەم شێوەیەن:

١٣ی شوبات کاتژمێر ٠٦:٣٠، ناوچەی پردی زەردی گۆڕەپانی مەیروکێ بە فڕۆکەی چاودێری بۆردومان کراوە.

١٣ی شوبات کاتژمێر ٠٩:٣٠ تا ١٠:٣٠، فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی سیانێیان لانیکەم ٥ جار بۆردومان کردووە.

١٣ی شوبات کاتژمێر ١٥:٤٠ تا ٢٢:٤٥، گۆڕەپانی بەرگارێ بۆردومانکراوە.

١٣ی شوبات کاتژمێر ١٥:٤٠ لە دەروازەی کەمپی ناوچەی سیانێ دەنگی تەقە بیستراوە و دواتر ناوچەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کراوە.

١٣ی شوبات کاتژمێر ١٨:٣٠، گۆڕەپانی ناڤین لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کراوە.

١٣ی شوبات کاتژمێر ١٨:٣٠ گۆڕەپانی سیانێ ٦ جار لەلایەن هەلیکۆپتەری کۆبراوە بۆردومانکراوە.

١٣ی شوبات کاتژمێر ٢٢:٣٠ سەرەتا ٣ هەلیکۆپتەر و دواتر ٤ هەلیکۆپتەر و دوای ئەوەش ٢ هەلیکۆپتەر کە ویستیان بچنە هەرێمەکانی گەریلا، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و گورزی گەورەیان بەرکەوت. لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرێکی کۆبرا وەشێنرا و هەلیکۆپتەرەکانی دیکەش لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە.

١٣ی شوبات کاتژمێر ٢٣:٣٠ و ١٤ی شوبات کاتژمێر تا ٠١:٠٠ دەورەبەری گوندی شکەفتیا ٥ جار بۆردومانکرا.

١٤ی شوبات کاتژمێر ٠٠:٤٥ تا کاتژمێر ٠١:٤٥ گردی شەهید بەرخۆدان بە فرۆکەی کەشف ٦ جار بۆردومان کراوە.

١٤ی شوبات کاتژمێر ٠١:٠٠ تا ٠٦:٢٠ گردی شەهید باران بە فڕۆکەی شەڕ ٦ جار بۆردومانکراوە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە پێی زانیاریەکان، هەرێمی گارە بە فڕۆکەی شەڕ و چاودێری ٤٦ جار بۆردومانکراوە.

هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال دوو چالاکیان ئەنجامداوە

١٣ی شوبات کاتژمێر ١٥:٣٠ هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلالمان لە گۆڕەپانی سیانێ لەدژی داگیرکەران بە فڕۆکەی درۆن دوو چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکاندا گورزی گەورە لە دوژمن دراوە.

هێرشی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گارە، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی کاریگەری هێزەکانمان بووەتەوە و پلانی داگیرکردن لە هەنگاوی یەکەمدا بێئەنجام بووە. گوایە یەکینە هەڵبژاردراوەکانی سوپای داگیرکەری تورکن، بەڵام گورزی گەورەیان بەرکەوتووە و سوپای داگیرکەر شکستی هێناوە. سوپای تورک کە شکستی هێنا و تیکچووە و گورزی گەورەی بەرکەوتووە، بە شێوەیەک کە خوێنی هاوڵاتیانی دەستەکانی سور کردووە، بێئەنجام لە گارە کشاوەتەوە.

چار رۆژ زانیاری فراوان لەبارەی بەرخۆدانی گەریلا لە گارە کە بەدەستمان گەیشتوون بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە."

هەپەگە رایگەیاند، هەروەها ١٣ی شوبات کاتژمێر ٢١:١٥ گۆڕەپانی قەرتالی هەرێمی ئاڤاشینیش لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کراوە.

ف.ق