هەپەگە: سوپای تورک ٥٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغە هێرشی ئەنجامداوە
هەپەگە رایگەیاند، کە سەنگەرەکانی شەڕی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و ٥٣ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کراون.
هەپەگە رایگەیاند، کە سەنگەرەکانی شەڕی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و ٥٣ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە نێوان ١٥-١٧ی کانونی یەکەم/دیسەمبر و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لەهەرێمی خواکورک
١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ هێزەکانمان لە گۆڕەپانی لۆلان لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنە دەست و لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون گۆڕەپانەکە جێبهێڵن.
١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە شاخی شەهید کاموران بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
١٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزەکانمان لەو هەلیکۆپتەرانە هاتنە دەست کە گۆڕەپانی لۆلانیان بۆردومان دەکرد. هەلیکۆپتەرەکان لە ئەنجامی ئەو دەستوەردانە ناچاربوون لە گۆڕەپانەکە دووربکەونەوە.
١٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٧:٤٠ هێزەکانمان لەو هەلیکۆپتەرانە هاتنە دەست کە بۆردومانی گۆڕەپانی لۆلانییان دەکرد. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون لەو گۆڕەپانە دووربکەونەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو
١٤، ١٥ و ١٦ی کانونی یەکەم لە هەڕێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ ٤١ جار بە تەقەمەنی و گازی کیمیایی بۆردومان کران. هەروەها جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.
١٧ی کانونی یەکەم لە هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
١٥و ١٦ و ١٧ی کانونی دووەم لە هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی شەهید دیار ١١ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
١٤، ١٥، ١٦ و ١٧ی کانونی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شاخی بەربزن، شەهید شەریف، شاخی شەهید هاوار، ئاوی لۆلان، شاخی رۆست، خنێرەی سەروو ٨ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی سەهید ئیبراهیم ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی هەفتتەباخ، گوندی شیێ، شاخی زەنگیل ٣ جار، لە هەڕێمی مەتینا گوندی دەرگەلێ، گۆڕەپانی گۆلکا ٣ جار، واتە بە گشتی ١٦ ئەو شوێنانە بە فرۆکەی سەڕ بۆردومان کران.
١٤، ١٥ و ١٦ی کانونی یەکەم هەرێمەکانی زاپ و خواکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیی رۆژئاوای زاپ و خواکورک تۆپباران کران".
هـ . ب