هەپەگە یادی ٢ گەریلای شەهیدی کردەوە
هەپەگە یادی ٢ گەریلای شەهیدی کردەوە و وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
هەپەگە یادی ٢ گەریلای شەهیدی کردەوە و وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:
هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک لە هەموو جێگایەکی کوردستان تێکۆشانیان بە ئیرادە بڕیارێکی گەورەوە بەردەوامی پێدەدەن. لە تێکۆشانی ئازادیدا، هێزەکانمان لە باکوری کوردستان وەک هەموو کاتێک ئەرکی مێژوویی خۆیان جێبەجێ دەکەن. لە کاتێکدا کە تێکۆشان لە دۆخێکی سەختدا بەردەوامە و دوژمن هەموو هێزی خۆی بەکاردەهێنێت و هێرش دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکۆشانیان گەشتر بکەن. لەبەرئەوەش تێکۆشان زۆر سەختە.
رۆژبین ئامارا
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ساڵی ٢٠٢١ بووەتە ساڵێک کە لە باکوری کوردستان تێکۆشان گەشتر بووە و گورزی گەورە لە دوژمندراوە. بێگۆمان باجی ئەم تێکۆشانەش هەیە. هەڤاڵانمان ئامارا و جانفەدا لە گۆڕەپانی جوودی و خەرزان تێکۆشانیان کرد و لە چالاکی بەهێز لەدژی دوژمن جێی خۆیان گرتەوە و ویستیان تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بە سەرفرازی بگەیەننە ئامانج. بە بەرخۆدانی گەورەی خۆیان، پێشەنگایەتیان لە تێکۆشان باکوری کوردستاندا کرد. بەڕێزەوە یادی هەڤاڵانمان دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ئامارا رۆژبین
ناو و پاشناو: جەمیلە چیفچی
شوێنێ لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: دەوڵەت و جومعە
مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ / جوودی
*
ناسناو: جانفەدا گەڤەر
ناو و پاشناو: عەدنان ئۆلماز
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: قازێ و جەمال
مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١/ خەرزان
*
جانفەدا گەڤەڕ
وێڕای ئەوەی کە هەپەگە باسی لە ژیان و تایبەتمەندی شەهیدان لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد، هەروەها وتی، " بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە دەبینە درێژەپێدەری رێگەی شەهیدان و بۆ ئەوەی خەیاڵەکانیان جێبەجێ بکەین، بە هەموو هێزمان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین."
ف.ق