هەپەگە یادی فیداییانی ئامانۆسی کردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی گەریلاکان دۆغان دەمیر بە نازناو هارون فورات و ئیدریس ئینجە بە نازناو زنار تەتوانی کردەوە کە ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ئەسکەندەرون لە چالاکیەکی فیداییدا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا رامانگەیاند کە ٢٦ی تشرینی یەکەم تیمێکی گەریلا پرۆفیشناڵەکانمان کە لە دوو کەس پێک دەهات، لە ناوچەی ئەسکەندەرونی هاتای چالاکیان ئەنجامداوە و زانیاری گشتی لەبارەی چالاکیەکە دواتر بڵاودەکرێتەوە. لەو چالاکیەدا لە پایاس و ئەسکەندەرونی سەر بە هاتای، هاوڕێکانمان هارون و زنار بە شێوەیەکی قاڕەمانانە لەدژی دوژمنی داگیرکەر شەڕیان کرد و لە ئەنجامی چالاکی فیداییدا شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هارون فورات

ناو و پاشناو: دۆغان دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: قەلقەلی

دایک و باوک: ئاکلیمە و ئارسلان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ / ئەسکەندەرون

 

نازناو: زنار تەتوان

ناو و پاشناو: ئیدریس ئینجە

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: گولتەن و رسکی

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ / ئەسکەندەرون"

هەپەگە وێرای ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی لە تێکۆشان و پرۆفیشناڵی هەردوو گەریلاکەی کرد، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانکەنا و هەموو گەلی کورد کرد.

ف.ق