هەپەگە یادی شەهید ژیان وڵاتی بەرزڕاگرت

هەپەگە یادی گەریلای یەژاستار ژیان وڵات (ژیان شاهین)ی بەرز راگرت، کە لە ئەنجامی رووداوێکی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید ببوو، هەروەها راشیگەیاند: "بەڵێن دەدەین کە شایەنی ژیان و یادەوەرییە واتادارەکانی بین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، " هاوڕێمان ژیان وڵات کە کچی بەنرخی گەلی ئامەدە، جەنگاوەری قارەمانی پەکەکە و پاژک و شەڕڤانی ئازای یەژاستارە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا کاتێک دەچووە سەر ئەرکەکەی ، لە ئەنجمی رووداوێکدا شەهیدبوو. ئێمە هاوڕێمان ژیان وڵات کە لە تەواوی ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆیدا بە خۆشەویستی گەل، وڵاتپارێزی و بە خۆشەویستی ژیانی ئازاد وەک زیلانەکان ژیان، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێزەوە یادی دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەرێزەکەی و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە یادی ژیانەکان بە بەرزکردنەوە  و شەکاندنەوەی ئاڵای تێکۆشان و بردنی بەرەو سەرکەوتن، تاجدار بکەین".

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ژیان وڵات

ناو و پاشناو: ژیان شاهین

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: رەمزیە - ئەحمەد

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب