هەپەگە یادی شەهیدانی ئاڤاشینی کردەوە
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە ئاڤاشین شەهید بوون و وتی، "هاوڕێکانمان بۆتان، باوەر و جانشێر بە تایبەتمەندی خۆیان هەموو کاتێک پێشەنگایەتیمان دەکەن."
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە ئاڤاشین شەهید بوون و وتی، "هاوڕێکانمان بۆتان، باوەر و جانشێر بە تایبەتمەندی خۆیان هەموو کاتێک پێشەنگایەتیمان دەکەن."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٣ گەریلا کە لە ئاڤاشین شەهید بوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا لە بناری وەرخەلێی ئاڤاشین، هاوڕێکانمان بۆتان، باوەر و جانشێر شەهید بوون. هاوڕێکانمان کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە بەرامبەر هێرشی دادگیرکەر لە سەر هەرێمی زاپ و ئاڤاشین بە بوێری و بڕێاردایەوە بەرخۆدانیان کرد، وەک بازنەیەکی دوایی بەرخۆدان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. هاوڕێکانمان بۆتان، باوەر و جانشێر بۆ ئەوەی ببنە شایەنی بەرخۆدانی مێژوویی رێبەرمان کە لەنێو سیستمی قڕكردن و ئەشکەنجەی ئیمڕالیدایە و بۆ ئەوەی ببنە شایەنی هێڵی سەرکەوتنی شەهیدانمان، هەموو رۆژێک تێکۆشانی خۆی گەورەتر دەکات. بەم تایبەتمەدنیانە هەموو کاتێک پێشەنگایەتیمان بۆ دەکەن.
هاوڕێکانمان بۆتان، باوەر و جانشێر بە رێپێوانی قاڕەمانێتی لەسەر هێڵی فیداییبوون، بوونە پێشەنگی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس. ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەڤاڵانمان بۆتان، باوەر و جانشێر و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: بۆتان زاگرۆس
ناو و پاشناو: عادل عەلی
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
دایک و باوک: ئەمینە - عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ \ ئاڤاشین
*
ناسناو: باوەر زازا
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئیلهان
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
دایک و باوک: سافیە و شەمسەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ \ ئاڤاشین
*
ناسناو: جانشێر ئادار
ناو و پاشناو: باسل ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک:ئاروس و بۆزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ \ ئاڤاشین
ف.ق