هەپەگە ئاماری دوو مانگ شەڕی بڵاوکردەوە؛ ٣٨٩ داگیرکەر سزا دراون

هەپەگە ئاماری شەڕی لە نێوان ٢٣ی نیسان تاوەکو ٢٣ی حوزەیران بڵاوکردەوە. گەریلاکان ٢٨٨ چالاکیی زەمینی و ٣٨ چالاکیی ئاسمانییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەدا ٣٨٩ داگیرکەر سزادران و دەیان سەنگەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێنراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری ٢ مانگ هێرشی داگیرکەری و هەڵمەتەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆسی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

"لە شەوی ٢٣ی نیسان دا لە دژی ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ لە باشووری کوردستان ئۆپراسیۆن و جموجوڵی داگیرکەری دەستیپێکرد. لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرییەدا هێزەکانمان دەستیان بە هەڵمەتی شۆڕشگڕیی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس کرد. ئەو هەڵمەتانە دوو مانگیان تەواو کرد. لە بەرخودانی ٦٠ رۆژەدا ژمارەیەکی زۆر نمونەى بەرخودانی ئەفسانەیی و قارەمانێتی تۆمار کرا. ئەو داستان و قارەمانێتیە لە نەریتی تێکۆشانی گەلی کوردستان و مێژووی مرۆڤایەتیدا زۆر شتی یەکەم و نمونەیی ئافراندووە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر هێڵی گەریلایی سەردەمی نوێ  لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بە لێهاتوویی و ئەدا و پێرفۆرمانسی شەڕەوە، ئاستی بڕیارداربوون و شارەزایەتی، کە تاکتیک و تەکنیکی دوژمنی پووچ کردەوە و بە تاکتیکی بەهێزی گەریلایی لە کوردستان دا مێژوویی نوێیان ئافراند. هێزەکانمان لە ماوەى ٦٠ رۆژدا هەموو رۆژێک لە ناو تێکۆشاندان بوون و بە هەوڵ، ئیرادەی بەهێز و ئازایەتییەکی گەورە و ئایدۆلۆژیی ئاپۆییەوە، وەک تیمی گەریلایی نیمچە سەربەخۆ، لە ناو سەنگەرەکانی ئامادەکراو بۆ شەڕ، هەموو رۆژێک لە ناو دوژمندا و تەنانەت چالاکیی ئاسمانی و بە تاکتیکی بەهێز گورزی قورسیان لە دوژمن دا.

لەم قۆناغە دوو مانگییەدا، بە پێشەنگایەتیی هاوڕێیانی شەهیدمان ژمارەیەکی زۆر داستانی بەرخودان تۆمار کرا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرباری ئەوەى خاوەنی توانا و ئیمکانیەتێکی زۆرە و پشتیوانییەکی زۆر بەهێزی لێدەکرێت، بەڵام نەیتوانی پێشڕەوی بکات و ئەوەى دەیخواست نەیتوانی بە دەستی بهێنێت و گورزی گەورەی لێدرا. سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامی دوو مانگ شەڕ و ئەو گورزە قورسانەى لێیدراوە، لە رای گشتیی تورکیا و دونیا دەشارێتەوە. ئەو تێکشکاندنە گەورەیەی سوپای تورک، لە کاتێکدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تووشی قەیران بووە، زۆر باشتر خۆی نیشان دەدا. گەلی کورد لە پێش هەموو شتێکەوە ئەو ورە، هێز و بەرخودانە، کە لە تێکۆشانی گەریلاوە دەستیان دەکەوێت، بووەتە هۆی ناڕەزایەتی و راپەڕینی گەورە و ئەوەش سیاسەتی پاکتاوکردن و زوڵم دەهەژێنێت و کۆتایی پێدەهێنێت.

تێکۆشانی گەریلاکان، کە گەلەکەمان شانازیی پێوە دەکات و پێی سەربەرزن، لەم دوو ساڵەى رابردوودا لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی حەفتانین، داستانی گارە، هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس ئەوەی سەلماند، کە گەریلاکانی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک دەتوانێت ژیانی ئازاد بئافرێنێت و بیچەسپێتێت. لە قۆناغی ئەم دوو مانگەدا تێکۆشانی هاوڕێیانمان لە هەر چوارپارچەى کوردستان هەم لە رووی نەتەوەیی و هەم لەسەر بنەمای رێنمایی نەتەوەی دیموکراتیک، وەک نمونەیەکی زەق و بەرچاوی زۆر راستەقینە ناتوانرێت نکۆڵیی لێ بکرێت و ئەوەیان سەلماندووە.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر تێکۆشانی گەریلاکانماندا و لە بەرامبەر سەنگەرەکانی شەڕدا چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکار دەهێنێت. لە لایەکی ترەوە لەم رۆژانەی دوایدا هێڵی کوردانی خیانەتکاری هێناوەتە پێشەوە و کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لەلایەن هەندێک کەسەوە ئەنجام دەدات. دەیانەوێت لەو پشتەوە لەبەرخودانەکەمان بدەن. لە سایەی هەستیاریی بزووتنەوەکەمان و هێزەکانمان لە ناوچەکەدا، گەلی کورد ناڕەزایەتیی خۆی  لە دژی ئەو سیاسەتە چەپەڵە دەربڕی و پێداگریی خۆیان بۆ هێنانەدیی یەکێتیی نەتەوەیی نیشاندا و گەمەی داگیرکەرانیان پووچ کردەوە. گەلی کوردی وڵاتپارێز لە هەر چوار پارچەى کوردستان ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی ئەو داگیرکەرییە نیشاندا و بە بەرخودانی خۆیان ئەو پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕییەیان پووچ کردەوە.

ئێمەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چۆن ئەو داگیرکەرییەمان بۆ سەر وڵاتەکەمان، سیاسەتی پاکتاوکردن لە دژی گەلەکەمان و کارە تێکدەرانە و ئاژاوە گێڕانەکانمان پووچ کردووەتەوە، لە ئێستاش بە دواوە بە پێشەنگایەتیی گەلەکەمان و هەڵوێستی نەتەوەیمان، هەمو ئەوانە پووچ دەکەینەوە.

ئاماری شەڕی ٢ مانگی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس

چالاکییەکانی هێزەکانمان :

 - ٢ چالاکیی بۆسەدانان

- ٩ چالاکیی چوونە سەر دوژمن

- ١٤ چالاکیی هاوکات و هەماهەنگ لە یەک کاتدا

- ١٧ی چالاکیی گورز لێدان

- ٣٥ چالاکیی نیشانەشکێنی

- ٥٩ چالاکی بە چەکی قورس

- ٦٦ چالاکیی سابوتاژ

- ٨٦ چالاکیی هێرشبردن

- بە گشتی ٢٨٨ چالاکی لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجام دراون.

ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان:

- ٣٨٩ داگیرکەر سزادراون

- ٤٧ داگیرکەر بریندار بوون

هاوڕێ شەهیدەکانمان:

- ٥٤ هاوڕێمان شەهید بوون

چالاکییەکانی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال:

- ٣٩ چالاکی لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلالەوە ئەنجام دراون.

هێرشەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر:

- مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەموو رۆژێک سەدان جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تۆپی ئۆبیس، بۆمبی هێشوویی، هاوەن، کۆپتەری جەنگی و فڕۆکەى جەنگی بۆردومان کراون. سوپای تورک، کە بێ ئەنجام بوو، لەو ناوچانەدا کە هەیە دەستیکرد بە بڕینەوەى دارەکان و هەموو دارەکانیشی لە رێگەى هەندێک کۆمپانیای هاوکاری خۆییەوە تاڵانکرد و بە بۆردومانیش سەدان ئاگری بەردایە زەوی  و زار و باخ و رەزەکان و دەشت و کێوەکان و ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکان.

- ٦٢ جار هەوڵیدا بچێتە ناو تونێلەکانی شەڕ.

- ١٧ جار لە دژی تونێلەکان و سەنگەرەکانی شەڕ چەکی کیمیایی و گازی ژەهراویی بەکارهێنا.

ئەو ئۆتۆمبێل و کەرەستە ئاسمانیانەی دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدراوە:

- ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی

- ٣ حەفارە

- ٦ درۆن

- ٩ کۆپتەر

ئەو ئۆتۆمبێل و کەرەستە سەربازییانەى دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە تێکشکێنراون:

- ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری ترانسیت

- ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیرپی

- ئۆتۆمبێلێکی کۆنترۆڵکراو لە دوورەوە لە جۆری پالێت

- ئۆتۆمبێلێکی جۆری ریۆ

- ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئاسایی

- ٢ چەکی ئەی فۆر و سەنگەرەکانیان

- کامێرایەک

- کامێرایەکی تیلسکۆپ

- ٣ چادر

- ٣ درۆن

- ٤ رادار

- ٩ کامێرای چاودێری

- ژمارەیەک قەڵغانی گولـلە نەبڕ

- دەیان سەنگەر تێکشکێنرا

ئەو کەرەستە و کەلوپەلە سەربازییانەی دژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە:

- ئامێرێکی بێتەل

- چەکیکی ئێم پی تی

- چەکێکی بۆمبهاوێژ

- چەکێکی بی کەی سی

- چەکێکی بی ٧ (ئاڕ پی جی)

- کامێرایەکی رۆژ

- کامێرایەکی لەیزەر

- ٢ کامێرای سەر چەک

- ئامێرێکی دۆزینەوەى مین

- درۆنێک

- ٦ جانتای سەربازی

- ٦٥٠ کیلۆ تەقەمەنی

- ژمارەیەک پێناسی سەربازی

- لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر پێداوێستی و کەلوپەلی سەربازیدا".

ژ.ت