هەپەگە ئاماری مانگی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە: ١٢٤ داگیرکەر سزادراون

بەگوێرەی ئاماری شەڕی مانگی تشرینی دووەم، لە ١٩٣ چالاکیدا ١٢٤ داگیرکەر سزادراون، لە شەڕەکاندا ٤ گەریلا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی تشرینی دووەمی ئاشکرا کرد.

"تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی لە دژی هێرشە قڕکەرەکان بێ پسانەوە بەردەوامە. هێزە فیداکارەکانی گەریلا کە هێز لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی وەردەگرن، عەقڵ و دڵ و ئیرادەی خۆیان بەهێز دەکەن، هەوڵ دەدەن لە دژوارترین هەلومەرجدا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا، بۆ ئەوەی بتوانن لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکدا ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان بەجێبهێنن، بێ دوودڵی فیداکارییەکی مەزن دەکەن و بە ئازایەتی و ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی خاوەندارێتی لە ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانیان دەکەن.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"سوپای داگیرکەری تورک لە مانگی تشرینی دووەمدا لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  بەردەوام بوو لە هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر هێزەکانمان. سوپای داگیرکەر هەموو دەرفەتەکانی خۆی و تەکنیکی جەنگی هاوچەرخ و بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی لە دژی هێزەکانمان بەکارهێنا. لە باکوری کوردستان هەزاران ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و سەرەڕای ئەوەش نەگەیشتە ئامانجەکەی، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە سەنگەرەکانی شەڕ و تونێلەکاندا تاوانی شەڕی دژی هێزە بەرخۆدەرەکانمان ئەنجامدا، هێرشە دڕندەکان بە شێوەیەکی بێباکانە بەردەوام بوو، لە هێڵی کوردی خیانەتە و نۆکەرەوە تا کۆتایی پشتگیری وەرگرت، بەڵام هێشتا بێ ئەنجام مایەوە.

گەریلا شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی مەزن کرد

سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دوژمن، گەریلاکانی ئازادی کوردستان خۆیان و سەنگەرەکانیان پاراست، بە ئیرادەی بەهێزی خۆیان و ڕۆحی فیداکاریی ئاپۆیی داستانی بەرخۆدانیان نوسی. بە هەڵوێستێک کە سازش لەسەر دڵسۆزی بۆ هێڵی شەهیدان و ڕێبازی ژیان و ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی ناکات، تێکۆشانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییان مەزن کرد. لە مانگی دامەزراندنی پارتەکەماندا (پەکەکە) پێرفۆرمانسی شەڕی خۆی بەرزکردەوە و بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە و چالاکیی کاریگەر ٤٥ هەمین ساڵەی دامەزراندنی پیرۆز کرد. بە تایبەتی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد لە مەتینا لە سەروبەندی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەماندا بەڕێوەچوو کە چالاکییەکی لە جێی خۆی و واتادار بوو. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە توانای بەرز و شارەزایی تاکتیکی خۆیان، بە بەکارهێنانی شێوازی شەڕی تیمی پسپۆڕی پشتئەستوور بە تونێل و سەنگەر و گۆڕەپان، گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. دەوڵەتی قڕکەری تورک و میدیای شەڕی تایبەت هەوڵیاندا گورزەکانی گەریلا و زیانەکانی خۆیان بشارنەوە، بەڵام ڕاستی شەڕی چیاکانی کوردستان بە بەڵگەوە بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. جارێکی تر سەلمێنرا، سیاسەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە پێداگرە لەسەر شەڕ، هەروەها دەرکەوت هێرشەکانی سوپای تورک بەپشتبەستن بە تەکنیک ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت.

٤ گەریلا شەهیدبوون

پێشەنگانی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی مانگی تشرینی دووەم، هاوڕێیان جوان وڵات (فاتح بوڵوت)، ئەندۆک عادل (ڕەمەزان بیلان)، بۆتان ڕاپەڕین (سەعید سۆنگوللاپ) و عەگید کۆبانێ (مەحمود ئیبراهیم) بە ڕۆحی فیداکارییەوە چوونە سەر دوژمن و قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تایبەت بە ئاماری مانگی تشرینی دووەم، ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک

هێرش بە فڕۆکەی شەڕ: ١٤٠

هێرشەکان بە چەکی کیمیایی: ١٢٤

هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ١٣٣

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو: ١٠٣

هاوڕێ شەهیدەکانمان

ئەو هاوڕێیانەی شەهیدبوون: ٤

چالاکییەکانی گەریلا

چالاکی گشتی گەریلا: ١٩٣

چالاکی بۆسەدان: ١

چالاکییەکانی سابۆتاژ: ٧

چالاکی هەماهەنگی گەریلا

ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی: ٢

چالاکی نیشانەشکێن: ٣٠

شەڕ و چالاکییەکانی لێدان: ٥٢

چالاکییەکان بە چەکی قورس: ٩٩

کوژراوی دوژمن

ژمارەی داگیرکەرە سزادراوەکان: ١٢٤

داگیرکەری بریندارکراو: ١

ئەو ئامرازانەی تێکشکێنراون

ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری ڕیۆ: ١

ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری ئەژدەر: ١

درۆن: ٧

سیستەمی کامێرای مۆبێس: ٦

سەنگەر: ٢٠

خێمە: ٢٣

ئەو ئامرازانەی گورزیان لێ دراوە:

شۆفڵ: ١

ڕادار: ١

سەنگەر: ٥٢

چەک و ئامێرە دەست بەسەرداگیراوەکان:

چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی بی کەی سی: ١

چەکی بۆمبهاوێژ: ١

چەکی MPT-55: ٢

شانەی چەکی MPT-55: ١٢

ئامێری پێوانەکردن: 1

دۆزەرەوە: 1

دووربینی چەک: 2

تەلەفۆنی مانگی دەستکرد: 1

مۆبایل: 2

دووربینی گەرمی: ١

پاوەربانک: ٢

جلی باران: 4

پۆشاک: 2

یەلەکی هێرش: 1

جانتا: 5

جل و بەرگی سەربازی: 1

کڵاو: 1

جانتای تەندروستی: 1

تەرمۆزە: 1

دەستکێش: 1

چەقۆ: 2