هەپەگە ئاشکرای کرد لە بۆتان گەریلایەک شەهیدبووە
هەپەگە ئاشکرای کرد گەریلایەک بە ناوی ئەحمەد تەنەر (ئارگەش کۆچەر) رۆژی ١٧ی حوزەیران کاتێک ویستوویەتی لە چەمی دیجلەوە بپەڕێتەوە، ئاو بردوویەتی و شەهیدبووە.
هەپەگە ئاشکرای کرد گەریلایەک بە ناوی ئەحمەد تەنەر (ئارگەش کۆچەر) رۆژی ١٧ی حوزەیران کاتێک ویستوویەتی لە چەمی دیجلەوە بپەڕێتەوە، ئاو بردوویەتی و شەهیدبووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا ئەم بابەتانەی خستووەتەڕوو:
"لە بۆتان؛
هاوڕێمان ئارگەش کۆچەر کاتێک لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە بۆتان لەسەر ئەرکی خۆی بووە، ویستویەتی لە چەمی دیجلەوە بپەڕێتەوە، بەڵام ئاوەکە بردوویەتی و شەهیدبووە. هاوڕێمان ئارگەش بە گیانبازی و خەباتکاری خۆی لە بۆتان بووە یەک لە جەنگاوەرە پێشەنگەکان. بە بەشداربوون و هاوڕێیەتی راستگۆیانەی خۆی، بووە نمونە و سەرمەشق بۆ هەموو هاوڕێیانی خۆی و بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی.
هاوڕێمان ئارگەش بە ناخ و جەوهەری بێگەرد و پاکی خۆی، بە فەلسەفەی ئازادیی ئاپۆیی بووە پێشەنگی گەلەکەمان. سەرەخۆشی لەهەموو گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵە بەنرخەکەی دەکەین.
ناسنامەی هاوڕێمان ئارگەش کۆچەر بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئارگەش کۆچەر
ناو و پاشناو: ئەحمەد تەنەر
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک- باوک: سوریە-ناییت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ بۆتان
گورز لە داگیرکەران وەشێنرا
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٦ی تەمووز لە نێوان کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٦:٠٠دا ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درا.
١٧ی تەمووز کاتژمێر لە نێوان ٠٧:٠٠ و ٠٨:٠٠ دا ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە شاخی ئێف ئێم درا.
١٧ی تەمووز کاتژمێر ١٣:٠٠ یەک جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی ئێف ئێم درا.
هێرشە داگیرکەرییەکان بەردەوامن
لە هەرێمی ئاڤاشین؛
رۆژی ١٢ی تەمووز سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی گوندی مەحمود، شەهید ئاگر و ئاستەنگێ ئۆپراسیۆنێکی داگیرکەری دەستپێکرد. ئەو ئۆپراسیۆنە هێشتاش بەردەوامە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ؛
سوپای تورکی داگیرکەر ١٥ و ١٦ی تەمووز هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ و سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و هەوڵی دا تونێلەکانمان هەڵبکۆڵێت و بە حەفارە و شۆڤڵ بیانڕوخێنێت.
١٥ و ١٦ی تەمووز هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٨جار، گۆڕەپانی گوندی کاراوای گارە ١ جار، گۆڕەپانی شاخی رۆستۆی خواکورک، شاخی بەربزین، شاخی کۆلیت، ئاوی لۆلان ٥ جار؛ بە گشتی ١٤ جار ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٨ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.
١٦ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوا، گۆڕەپانەکانی گوندی شێلازێ و گۆلکای مەتینا و گۆڕەپانی شاخی شەهید کامەرانی خواکورک ٣٢٦ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب