هەپەگە: ئەو هەواڵانەی لەبارەی گەریلا و فەرماندەکانمان بڵاودەکرێنەوە راست نین
هەپەگە لەبارەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەشەکانی تورکی بە درۆ خستەوە.
هەپەگە لەبارەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەشەکانی تورکی بە درۆ خستەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەریلا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە بۆیەش دەستی بە بڵاوکردنەوەی درۆ کردووە، ڕاشێگەیاند کە ئەو بانگەشانە لەسەر گەریلاکانمان و فەرماندەکانمان دوورن لە ڕاستیەوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ئەو بانگەشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر گەریلا و فەرماندەکانی بڵاوکردووەتەوە، ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان شتێکی سەر نەخستووە، بۆیە کەوتووەتە درۆکردن، ئەو هەواڵانەی بەمدواییە لەسەر هێزەکانمان و فەرماندەکانمان بڵاودەکاتەوە هیچ ڕاستییەکیان نییە”.
ف.ق