ئەی وڵاتەکەم دەتوانی بڵێی لەبیرکردن ئاسانە؟ ملیۆنان شوڕشگێڕ و جەنگاوەر لە پێناوی تۆ و خۆشەویستیتدا گیانیان بەخت کرد. تۆ بڵێ و قسە بکە، ئایا ئێمە خاوەنی ئەم خاکە نین؟ ڕۆڵەی ئەم وڵاتە نین؟ چۆن بۆ کەسانی بێگانە جێدەهێڵین؟ ئەی وڵاتەکەم خۆشەویستی ئەم دڵە! کێ دەتوانێت بەرەنگاری خۆشەویستی تۆ ببێتەوە و گرێدراوی جوانیت نەبێت؟ سەدان و هەزاران گەنجی تۆ چەکیان هەڵگرت و چوونە شەڕەوە. بە دڵێکی ئازا و ڕۆحێکی پۆڵاین، خۆنەویستانە لە دژی هەموو هێرشە داگیرکەرییەکان شەڕ و تێکۆشان دەکەن و هەتا هەتایی دەمێننەوە. یەکێک لەو گەنجە بوێرانە گەریلا هەرەکۆڵ هەزەخە.
ڕوو دەکەمە چیای گابار
شەهید هەرەکۆڵ هەزەخ لەسەر خۆی بەم شێوەیە قسەی کرد: "من لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز گەورە بووم، کوردستان، پارتی، شۆڕش، شۆڕشگێڕ ئەم وشانە دوور نەبوون لە ماڵی ئێمە". وەک گەنجێکی کورد هەموو خەونەکانم ئەوە بوو کە ببمە گەریلا و بچمە چیای گابار. لە شەوەکانیدا شەڕڤانێک بم و وردە وردە هەناسەی ئازادی بۆ دڵم ڕاکێشم. چونکە گەریلا بۆ من خۆشەویست بوو. لە لایەکی دیکەوە دانان لە ڕیزەکانی گەریلادا مەرجێک بوو. ڕۆژ بە ڕۆژ ستەم و داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەم ئەنجام دەدرا. بەهۆی ئەمەوە تاکە ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لێی، ڕێگریکردن و بێ کاریگەرکردنی ئەم هەنگاوە بوو. بەم یادەوەری و ئیرادەوە چوومە شاخ و لە تێکۆشانی ئازادیدا جێگەی خۆمم گرتەوە".
لە تێکۆشانی ئازادیدا گەورە بوو
هەرەکۆڵ هەزەخ، ناوی ماڵەوەی یونس ئوراس لە ساڵی ١٩٩٩ لە شاری هەزەخ، لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا لەدایک بووە و گەورە بووە. کولتووری کوردی، نیشتمانپەروەری زۆر کاریگەری هەبووە لە سەر خێزان و ژینگەی بنەماڵەکەیدا. ئەمەش کاریگەری لەسەر کەسایەتی یونس دەبێت. یونس بە هەستێکی وڵاتپارێزییەوە گرێدراو بە خاک و نیشتیمانەوە گەورە دەبێت. بزووتنەوەی ئازادی لە سەردەمی منداڵیدا دەناسێت و بە فەرهەنگ و ئەخلاقەکەیەوە هەنگاو دەنێتە نێو ژیانەوە. وەک گەنجێک پاك و خاوێن، بە پاکی و ڕاستگۆیی دەمێنێتەوە. لە بەرامبەر هەموو هێرش و گوشارەکانی داگیرکاری بۆ سەر گەنجانی کورد، یونس توانی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئاسمیلاسیۆنی دوژمن و هەوڵەکانی بەرگری لە خۆی بکات و بێ کاریگەری بکات.
لەبەر ئەوەی گەنجێکی تێگەیشتوو بوو و باش دوژمنەکەی ناسی بوو، توانی لە ئامانجەکانی جینۆساید و سیستەمی داگیرکاری تێبگات و بە وریاییەوە مامەڵە بکات. بەم شێوەیە یونسی گەنج بەشێک نییە لەو ژیانەی کە بەسەریدا سەپێنراوە. هەموو هەڵبژارەیەکی له ژیاندا ئەوە بوو که ڕۆژێک ببێته گەریلا و جێگەی خۆی له تێکۆشانی ئازادیدا بگرێتەوه. بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بۆی دەبێتە عەشقێکی ئەبەدی. بە تایبەت لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ کە سەفەربەری بۆ کۆبانێ ڕاگەیەندرا، حەزی یونوس بۆ بەشداریکردن زیاتر سەرهەڵدەدات. کاتی ئەوە هاتبوو ببێتە گەریلا و خەونەکانی منداڵی بەدی بهێنێت. لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ هاوڕێیەکیدا پەیوەندییان بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد. وە ئێستا لە ژیانی نوێیدا بە هەرەکۆڵ هەزەخ ناسراوە. گەریلا هەرەکۆل لە شاخەکانی گابار ڕێپێوانی بۆ ئازادی دەست پێدەکات. وەک خوێندکارێکی ئازا کە خۆی بۆ هەموو بارودۆخێک ئامادە کردووە، بە دڵ و گیان دەچێتە ناو تێکۆشانەوە و بەشداری خەبات دەکات.
جەنگاوەرێکی خۆشەویست و دڵسۆز بوو
گەریلایەکی ئازا بوو و ئامانجێکی گەورەی هەبوو. هەوڵێکی زۆر دەدا ببێتە جەنگاوەرێکی ڕاستەقینەی گەلەکەی لە هەموو بوارێکەوە. بە پەرۆشی و حەزێکی زۆرەوە ژیان دەستپێ دەکات و ڕێزی هەموو هەڤاڵانی بەدەست دەهێنێت. بەبێ ئەوەی هیچ ئاستەنگێک بناسێت تێکۆشان دەکات. ئەو هەر لە گەنجیەوە دەستپێبکات و لە گەنجیەوە سەرکەوتوو دەبێت، هەموو بوارێکی ژیان وەک گۆڕەپانی شەڕ بۆ خۆی دەبینێت و هەمیشە لە پرۆسەی باشتربووندایە.
بەتایبەت لە پڕۆسەی بەشداریدا زۆر چیرۆک و ئەزموونی گەریلاکان کە قارەمانانە دژ بە داگیرکەران شەڕیان کرد و شەهیدبوون دێنە دی. ئەمەش وا دەکات زیاتر حەزی لە ناسینی ژیان بێت و لە قووڵایی ڕۆحی خۆیەوە هەست بە سۆز و هەستی خۆشەویستی ئاپۆیی بکات. وەک گەریلایەکی بەئەزموون تێکۆشان دەکات. چونکە هەموو سەرەتایەکی نوێ بۆ ئەو هەڵبژاردەیەکی نوێیە. وەک خۆی دەڵێت؛ "بەشدار بوونم لە تێکۆشانی گەریلادا وەک منداڵێک کە تازە چاوی بەڕووی ژیاندا کردبووەوە وەهایە، بە پەرۆشی و وروژاندن و جۆش و خرۆشەوە ژیانێکی نوێم دەست پێکرد. ئێستا دەتوانم بە خۆم بڵێم کە من بوونم هەیە و شایەنی ژیانم. بە بەشداریم لە ڕیزەکانی گەریلاوە توانیم وەڵامی ژیان بدەمەوە”.
هیچ بەربەستێک نەیتوانی ڕێگریی لێبکات
گەریلا هەرەکۆڵ، زۆربەی ئەزموونی گەریلایی خۆی لە گابار بەدەستهێنا. لە ماوەی چەند ساڵێکدا وەک شاگردێکی بەتوانا لە زۆر چالاکییدا جێگەی خۆی دەگرێتەوە و ڕۆڵێکی کارای هەبوو، لە هەمان کاتدا ڕەنجی گەورە دەدات و یەکم شت دەبێتە هەڤاڵەکانی. لە ساڵی ٢٠١٧ گەریلا هەرەکۆڵ لە چالاکیەکدا بریندار بوو. سەرەڕای بەربەستەکان بە ئیرادەیەکی گەورەوە، گۆڕەپانەکە بەجێ ناهێڵێت.
ڕێبازی تێکۆشان بووەتە ڕێبازی ژیانی
گەریلا هەرەکۆڵ، دوای ڕاهێنانێکی تەواو لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٨ دەچێتە باشووری کوردستان بۆ پەروەردە و ڕاهێنان. و پاشان دەچێتە ئەکادیمیای حەقی قەرار، وەک مرۆڤێک، ڕاستییەکانی ژیان دەزانێت و لێکدەداتەوە و تێکۆشان دەکات. جگە لەوە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە خەبات بکاتە شێوازێکی ژیان. هەروەها ئەمەش زەمینە بۆ پێشکەوتنی خۆش دەکات و بە سەرکەوتوویی پەروەردەکانی تەواو دەکات، دەچێتە ژووری بڕیارەوە. لەوێش بەهەمان خواست بەشداری لە چالاکییە ڕێکخراوەییەکاندا دەکات. لە کەسایەتی هەڤاڵانیدا زیاتر لە حەقیقەتەکانی پەکەکە و شەهیدان تێ دەگات.
ئامانجەکانی گەریلا هەرەکۆڵ گەورە بوون
هەرەکۆڵ دوای ماوەیەک و دواتر بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵێکی کارا لە سەردەمی نوێی گەریلادا بگێڕێت و چالاکتر بەشداری بکات، بە خواستی خۆی دەچێتە ئەکادیمیای شەهید ماهیر. بەو پەروەردانەی لەوێ فێر دەبێت دەتوانێت هەموو فێڵەکانی دوژمن لە گەریلای سەردەمی نوێدا تێکبشکێنێت. وەک گەریلایەک بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن وەڵامی هێرشەکانی دوژمن بداتەوە لە سەردەمی نوێدا. لە بنەڕەتدا وەک مرۆڤێک بەو هۆشیارییەوە مامەڵە دەکات کە بە ئازایەتی خۆی دەتوانێت هەموو هێرشەکانی دوژمن تێکبشکێنێت.
جارێکی تر ڕووی لە باکووری کوردستان کرد
هەرەکۆڵ هەمیشە لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان بووە. بە پێشنیارەکانی هەرێمەکانی باکوور دەکاتە ئامانج و خۆی بۆ ئەوێ ئامادە دەکات. چونکە هەمیشە بوارێکی وا لە ژیانیدا بە ستراتیژی و گرنگە لە تێکۆشانی ئازادیدا. لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەچێتە هەرێمەکانی باکووری کوردستان. بێگومان بوون بە یەکێک لە تیمەکانی باکووری کوردستان بۆ هەرەکۆڵ مانایەکی جیاوازی هەیە. جارێکی تر گەڕانەوەی بۆ سەر زەوییە پیرۆزەکەی و تێکۆشان بەهایەکی گەورەی بۆ دروست دەکات. لە گەشتە نوێیەکەیدا، بۆ ئەوەی بتوانێت گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگرێت، بە ئامانجی گەورە و بەرپرسیارێتی سروشتییەوە هەموو ئەرکەکان دەگرێتە ئەستۆ. تا ئاستی تێکۆشان بەرز بکاتەوە، زیاتر تێدەکۆشێت، دەڵێت ئێمە نامرین ژیان بنیات دەنێین، بەو ڕۆحەوە بەشداری زۆر چالاکی دەکات.
بە باوەڕییەکی گەورەوە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە برد
هەڤاڵ هەرەکۆڵ لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کاتێک خۆی و یەک لە هەڤاڵەکانی لە ئەرکدان، لەگەڵ دوژمن تووشی شەڕ دەبن. لە ئەنجامی ئەمەشدا هەڤاڵ هەرەکۆڵ لەگەڵ هەڤاڵانی ڕۆدی نالین خۆنەویستانە شەڕ دەکەن و دوای بەرخۆدانێکی گەورە، هەردووکیان ئازایانە شەهیدبوون و دەچنە کاروانی نەمرانەوە.
هەڤاڵ هەرەکۆڵ گەریلایەک بوو، هەمیشە پشتی بە بەها مێژووییەکانی خۆی دەبەست. پێشەنگێکی گەنجی گەلەکەی بوو. بەبێ هیچ دوودڵییەک بەردەوام بوو لە تێکۆشان بۆ ئازادی. بە یادەوەری و باوەڕیەکی گەورە دەستی بە تێکۆشان کرد و گەورە بوو. لە ماوەی ٨ ساڵ تێکۆشانی خۆیدا توانی ببێتە پێشەنگێکی ڕاستەقینەی گەلەکەی. وەک گەریلایەکی گەنج بوو بە هێمای جوانی بۆ هەموو هاوتەمەنەکانی.