هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەیەکی تورکیا لە دهۆک
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی هەولێر و بە موشەک بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ناوچەی شێخانی دهۆک کرانە ئامانج.
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی هەولێر و بە موشەک بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ناوچەی شێخانی دهۆک کرانە ئامانج.
ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیستراوە. زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن دەنگی تەقینەوەکە بەهۆی فڕۆکەی هێرشی موشەکی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی کردوەتە ئامانج.
بە پێی زانیارییە بەراییەکان هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش لەوبارەوە لە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کردووە: هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری تی ئێن تی ئەنجامدراوە.
هاوکات هەر ئەمشەو لە شارۆچکەی قەسرۆک سەر بە ناوچەی شێخانی دهۆک کە دەکەوێتە نزیک باشیک، سێ موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا کراوە.
بەڵام سەبارەت بە زیانەکانی ڕژێمی تورکیا زانیاری تەواو بەدەستنەخراوە.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، کە بەهۆی هێرشەکەوە کچێكی تەمەن ١٢ساڵان بەناوی فائێزە مەحموود خەڵکی گوندی گوداد بریندار بووە و گەێنراوەتە نەخۆشخانە.
هـ.هـ