هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر
بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر.
بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە درۆن هێرشی کرایە سەر.
بەپێی هەمان سەرچاوە، بە سیستەمی بەرگری درۆنەکە لە ئاسمانەوە تەقێندراوەتەوە.
هەتا ئێستا هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ــــەوە تا ئێستا ١١٥ هێرش کراوە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا.