هێرشە مووشەکیەکانی سەر هەولێر زیاتر لە ١٠ کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە
درەنگانی شەوی رابردوو بە مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر چەندشوێنێکی هەولێر بە تایبەتی پیرمام و هێرشەکە زیاتر لە ١٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو بە مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر چەندشوێنێکی هەولێر بە تایبەتی پیرمام و هێرشەکە زیاتر لە ١٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
شاری هەولێر کە لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە بە بەردەوام بە درۆن هێرشی دەکرێتە سەر، ئەمجارەیان جیاواز لە جارانی پێشوو بە مووشەکی بالیستی کرایە ئامانج.
سوپای پاسداران لە سێ راگەیەنراودا هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستى هێرشیان کردوەتە سەر ئەو ناوچانەى کە 'کاری سیخوڕی تێدا دەکرێت و هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتەکەیان'.
بە گوێرەی زانیارییەکان بە لانیکەم ١٠ موشەک ٨ شوێنی جیاجیای هەولێر کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا لانیکەم ٤ کەس کوژراون و زیاتر لە شەش کەسیش برینداربوون.
یەکێک لەو ماڵانەی کرایە ئامانج ماڵی سەرمایەدارێکی شاری هەولێرە بە ناوی پێشڕەو دزەیی کە بەهۆیەوە خۆی و دوو منداڵی کوژراون و هاوسەر و منداڵەکانی دیکەشی برینداربوون.
هـ . ب