هێرشەکانی داگیرکەران بەردەوامن، گەریلا خۆی دەپارێزێت

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامن. گەریلاش بۆ خۆپاراستن بەرپەرچیان دەداتەوە. لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوی دا. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی خواکورک؛

سەرلەبەیانی ١٣ی ئایار داگیرکەران تا نیوەڕۆ بە کاتیوشا و هاوەن بۆردومان شاخی شەهید حەقی و شاخی شەهید کامورانیان کرد. هێزەکانمان بە مەبەستی خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە.

١٣ی ئایار کاتژمێر ١٨:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شاخی شەهید ئاخین. هزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچی داگیرکەرانیان دایەوە و شەڕ هاتە ئاراوە. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا سەنگەرێک کە داگیرکەرانی تێدابوون لەناوبرا و ٢ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەبوون:

١٣ی ئایار گۆڕەپانی شاخی بەهار و گۆڕەپانی گۆلکای مەتینا ٤ جار بە فڕۆکە بۆردومان کران.

١٣ی ئایار لە خواکورک شاخی شەهید حەقی، شاخی شەهید کاموران، گۆڕەپانەکانی شاخی ئاخین و شاخی بەهار، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی ئامێدی و سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە گۆڕەپانی سیدا ١٧ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب