ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان ١٥-١٩ی کانونی یەکەم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
١٥ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە سیستمێکی راداری داگیرکەران درا. دوای ئەو گورزە رادارەکە لابرا.
١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
١٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک هێزەکانمان لە داگیرکەران هاتنە دەست و جموجۆڵی داگیرکەرانیان راگرت.
١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٤:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکەدا سەنگەر بگرن. لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٤٠ و ١٤:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە سەنگەرێکی داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
١٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە بەرامبەر داگیرکەران کە دەیانویست بە حەفارە لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر ببن، بە نیشانشکێن چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی خواکورک
١٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە گۆڕەپانی دۆڵی لۆلان هێزەکانمان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان هاتنە دەست و لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون لە گۆڕەپانەکە دووربکەونەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو
١٨ی کانونی یەکەم لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا و گازی کیمیایی بۆردموان کران. دووکەڵی گازە کیمیاییەکان سپی بوو.
١٥ی کانونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
١٨ و ١٩ی کانونی یەکەم لە هەرێمی گارە شاخی زەنگیل و سێدارە دوو جار، لە هەرێمی شەهید دەلیی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی شەهید شەریف ٢ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم جارێک؛ بە گشتیی ٧ جار بەفڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
هەڕێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".
هـ . ب