هێرشکرایە سەر مانگرتووانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک

ئەمشەو لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، هێرشکرایە سەر چادری مانگرتووانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک.

بەشێک لە کوردانی گەڕەکی نەورۆز دژی هەوڵی سوپای عێراق بۆ چۆڵکردنی خانووەکانیان، چادریان هەڵدا و مانیان گرت، ئەمشەو کەسانێکی نەناسراو تەقەیان لە چادری مانگرتووان کرد، بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.