هێرشی ئاکەپەییەکان بۆ سەر کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان لە ڕحا

ئاکەپەییەکان لە ناوچەی کانی خەزاڵی ڕەحا ویستیان بە کۆمەڵ دەنگ بدەن، بەڵام لەلایەن کارمەندانی سەر سندوقەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و لەبەر ئەوەش ئاکەپەییەکان هێرشیان کردە سەر کارمەندانی سەر سندوقەکان.

ئاکەپەییەکان لە گوندی یازلجا لە ناوچەی کانی خەزاڵی ڕحا خواستیان بە کۆمەڵ خۆیان بکەن بە بنکەی دەنگداندا و بە کۆمەڵ دەنگ بدەن، لەلایەن کارمەندانی سەر سندوقەکانەوە ڕێگرییان لێکرا، لەبەر ئەوەش ئاکەپەییەکان هێرشیان کردە سەر کارمەندانی سەر سندوقەکان.

کارمەندانی سەر سندوقەکان بەهۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبوو، لە گوندەکە رۆیشتنە دەرەوە و ڕایانگەیاند، سکاڵا لە دژی ئەو پێشێلکارییە تۆمار دەکەن.

ژ.ت