هۆشداری بۆ 'بینا زیانبەرکەوەکانی' ئامەد

پلاتفۆڕمی پاراستنی شار و پشتیوانی لە ئامەد، گەلی ئاگادارکردەوە، کە لە گەڕەکەکانی مەولانا خالید، شێخ شامیل و حوزورئەڤلەری نەچنە ناو ئەو بینایانە، کە بەهۆی بومەلەرزەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

دوای بوومەلەرزەکانی مەرەش، لە ئامەد چەندین بینایان زیانیان پێگەیشت. پلاتفۆڕمی پاراستنی شار و پشتیوانی لە ئامەد، لە دوای بومەلەرزەکانی دوێنێ لە هاتای، کە گوڕەکانیان ٦.٤ و ٥.٨ پلە بوون، خەڵکی شاری ئامەدیان ئاگادار کردەوە، کە نەچنە ناو بینا زیانبەرکەتووەکانی بومەلەرزەکان.

 پلاتفۆڕمەکە خەڵکی ئاگادار کردەوە، کە لە گەڕەکەکانی مەولانا خالید، شێخ شامیل و حوزورئەڤلەری نەچنە ناو بینا زیانبەرکەوەکان.

ژ.ت