'هەتا گۆشەگیری دەشکێنین، چالاکی دەکەین'

وتەبێژی کۆردناسیۆنی تاژێ ڕیهام حەجۆ لە چالاکی خێمەدا، کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخراوە وتی: "هەتا گۆشەگیری کۆتایی پێدێنین چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت".

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) بۆ پشتگیریکردنی لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشەی کورد" لە ناوەندی شەنگال بە دروشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" دەستپێکردوە. لە ڕۆژی یەکەمی چالاکیەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ‌غوبەل و شەنگال سەردانی چالاکیەکی تاژێ یان کرد.

'ژنانی ئێزدی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نامەیان نووسی'

وتەبێژی کۆردیناسۆنی تاژێ ڕیهام حەجۆ باسی لە پشتگیری چالاکیەکانیان کرد و وتی: "وەک گەلی شەنگال ئازادیمان لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینینەوە. لە ٢١ی کانوونی یەکەم گەلی شەنگال هەڵمەتی" ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، خۆسەری بۆ شەنگال" دەستپێکردوە، وەک تاژێ بەشداری و پێشەنگایەتی ئەو هەڵمەتەمان لە ئەستۆگرت. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ چەندین چالاکیمان ئەنجامداوە، یەکێک لەو چالاکیانە ژنانی ئێزدی نامەیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نوسی، ژنانی ئێزیدی لەم نامانەدا هەست و ئایدیایی خۆیان لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نوسیوە. لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ چالاکی خێمەمان ئەنجام داوە".

'تابێت گۆشەگیری قورستر دەبێت'              

حەجۆ باسی لەوەکرد نزیکەی ٢٦ ساڵە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە و وتی: "گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها لەدەستی دەوڵەتی تورکدا نیە، بەڵکو لە دەستی ئەو وڵاتانەشدایە، گوایە باسی مرۆڤ و ئازادی دەکەن. گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ساڵ بە ساڵ قورستر دەبێت. بەتایبەت دوای ساڵی ٢٠١٥ ئەم گوشارە زۆرتربووە. بۆیە هەتا ئەم گۆشەگیرییە دەشکێنین ئێمە لەسەر چالاکی خەباتمان بەردەوام دەبین. بە ڕامان و پارادیمی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی لە شەنگال پێکدێنین. بە سەدان ساڵە چەندین نەتەوە لە ژێردەستەیی دەسەڵاتی سەردەستن،  سەرۆک ئاپۆ لە دژی دەسەڵاتداری و ستەم بەرخۆدانی کرد، بۆ ئازادی گەلان تێکۆشانیکرد. ئەمڕۆ هەزاران مرۆڤ خاوەنداری لەم تێکۆشانە دەکەن. وەک گەلی ئێزیدی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکیدا دەبین".