هێڵی بەرخۆدانی چوار یارەکەی بوتان زیندوو کرایەوە

بروسک، چەکدار، کامران و دڵسۆز، لە قارەمانانی کوردستان کە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ شەهید بوون، بە ئیرادەی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران، هێڵی بەرخۆدانی چوار یاری بۆتان-یان زیندوو کردەوە.

شەهیدانی بۆتان

ئاگری گەڕان بەدوای حەقیقەت و ژیانی ئازاددا هەمیشە لە چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا بڵند دەبێت. جوانترین و سەرکەوتووترین کچ و کوڕانی بە عەشقی ئازادییەوە ئەم ئاگرە دەپارێزن. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا، چوار قارەمان بە ناوەکانی بروسک کاتۆ، ڕۆستەم چەکدار کاتۆ، کامران تەیرێ باز و دڵسۆز گابار تا دوا هەناسەیان لە هەرێمی بۆتان لەگەڵ سوپای تورکدا شەڕیان کرد و بۆ ئازادیی کوردستان شەهید بوون چوونە کاروانی نەمرانەوە.

قارەمانانی بوتان بروسک کاتۆ (باسری جین) لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە کە کولتوری کۆنی بوتان بە زیندووی ڕادەگرێ. بروسک کاتۆ، کە بە دڵسۆزی و تایبەتمەندی بنەماڵەکەی گەورە بووە، وتی: "گەلەکەمان، کۆمەڵگاکەمان لە ژێر چەوساندنەوەدایە، ناسنامە و زمان و کولتوور و بوونمان لەناو دەچێت. ئەرکی من پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگایە و زۆر شانازی دەکەم کە تێکۆشانم بۆ ئەم ئامانجە کردووە" و لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە دەکات. بروسک کاتۆ بەم شێوەیە پێناسەی پەکەکە دەکات: "پەکەکە بزووتنەوەیکە پێکهاتووە لە ئەخلاق، جوانناسی، ڕاستگۆیی، یەکسانی، ویژدان، دادپەروەری و مرۆڤە دڵسۆزەکان، کە لەسەر بنەمای خۆ بەڕێخستن لەچوارچێوەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی خێرای لە پێشەوەچوونی شۆڕشگێڕیدا ناوە."

هەرچی شەڕ مەزنتر دەبێت وەکوو چیای کاتۆ ئەویش بەهەیبەت تر دەبێت

بروسک ماوەی ١٣ ساڵ بەبەردەوامی تێکۆشانی بەڕێوەبرد دوای هەرێمی گارێ، چووە زاپ. ئەو لە بارودۆخێکی سەختی شەڕدا مایەوە، بۆ نزیکەی ٣ ساڵ لە زاگرۆس، لە ڕووی سەربازی، ژیان و ئایدۆلۆژییەوە لێهاتوویی باشی بەدەست هێنا بوو. بروسک کاتۆ کە ئەزموونێکی زۆری لە زاپ بەدەستهێنابوو، دوای ئەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوا و شەنگال دەستیپێکرد، وەک شەڕڤانێکی ئاپۆیی چووە ڕۆژئاوا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی داعش. لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگاری ڕۆژئاوادا بەشداریکی بەرچاوی کرد. بروسک لە هەموو بەرەکاندا ئازایانە دژی داعش شەڕی کرد، لە ساڵی ٢٠١٧ ئەرکی خۆی لە ڕۆژئاوا بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و گەڕایەوە بۆ شاخەکانی کوردستان. لە ئاکادیمیای شەهید ئیبراهیم پەروەردەێکی قووڵ و بەرچاوی بەدەست‌هێنا، بەتایبەتی لە تاکتیکی گەریلایەتی سەردەمی نوێدا. دوای تەواو بوونی پەروەردە ڕەوانەی هەرێمی کاتۆ شوێنی لەدایکبوون و گەورە بوونی دەکرێت و لەوێ درێژە بە تێکۆشان دەدات.

بروسک کاتۆ بە چاونەترسی لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورک، دەیزانی چۆن خۆی و هەڤاڵەکانی بپارێزێت تەنانەت لە ژێر قورسترین هێرشەکانیشدا. چونکە جوگرافیای سەرکەشی کاتۆ، بروسکی وا لێکرد کە زۆربەی ڕێگاکان شارەزا بێت. ئەگەر ئەم شاخانە نەبوایە، چۆن داستانی فەداکاری وا لە دڵماندا دەمایەوە؟ ئەو گەریلایەکی بەهێز بوو وەک کێوەکان و سەرسەخت وەک شاخەکان. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە هەموو شەڕەکاندا بە بەرد و دەرگە قووڵەکانی خۆی دەپاراست. بۆ پابەندبوون بە پەیمانی تێکۆشان، هەموو ساتێکی ژیانی خۆی بۆ خەندەی ئازادیی سەر لێوی ڕۆڵەکانی نیشتمانەکەی بەخشی. ماوەی ١٣ ساڵ بەبێ ڕاوستان، لە هەموو بوارەکاند تێکۆشانێکی گەورەی بەڕێوە برد.

ڕوستەم بەهەڵوێست و پێگەی بنەڕەتی خۆی عاشقێکی ڕاستەقینەی وڵاتەکەی بوو

لە هەرێمی بروسک، لەسەر هەمان جوگرافیا و لە هەمان کەشوهەوای وڵاتپارێزی دا، ڕوستەم چەکدار کاتۆ، ناسراو بە سەفەر تەمەل، لە گوندی سەتکارە لەدایک بووە. گەنجە خۆڕاگرەکەی بۆتان، وەک هەموو ڕۆڵەکانی ئەو ناوچەیە، چاوەکانی بەڕووی جیهاندا دەکاتەوە و خەونی لەبەرکردنی جلی گەریلا لە تاریکی شەودا دەهۆنێتەوە. سەبر و ئارەزووی گەورەبوون و بەشداربوون لە ڕیزەکانی گەریلا گەورەترین خەونی ئەوە. ڕوستەم لە ناو ڕاستیەکانی وڵاتەکەیدا گەورە دەبێت و خێراتر ساڵەکان دەبڕێ. بە تێگەیشتن و هۆشیارییەوە دەزانێت چۆن لە ژیانیدا هەڵبژاردنی دروست بکات. یەکەم شت ڕەتیدەکاتەوە بچێتە قوتابخانە فەرمیەکان و دەرگای دڵ و ڕۆحی خۆی بەڕووی گاڵتەجاڕی و چەواشەکارییەکاند دادەخات. لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەندی دەست بە خەبات و کاری وڵاتپارێزییەوە دەکات و هاوکارییەکی زۆری پارێزوانانی وڵاتەکەی دەکات.

چەکدار کاتۆ لە ساڵی ٢٠١٣ بەشانازییەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت، چەکدار کە بە پێشکەشکردنی ئەو ئەزموونەکانی بۆ هەڤاڵانی هەوڵیدا ئەرکی هەڤاڵایەتی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو بەجێبهێنێت، دوای سێ ساڵ تێکۆشانی سەرکەوتووانە لە هەرێمی کاتۆ-ژیرکە، بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەڕوات. دوای ئەوەی چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا، بە پەلە خۆی دەگەیەنێتە هاواری گەلەکەی و بۆ ماوەیەک لە ڕۆژئاوا شەڕی کرد و گەلەکەی پاراست. چەکدار کاتۆ کە لە داستانی بەرخۆدان لە ڕۆژئاوا بەشداری کردبوو، دواتر گەڕایەوە هەرێمی بەهدینان. دوای ئەوەی داگیرکەران هێرشیان کردە سەر حەفتانین، بەشداری لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی "شەڕی خابور"دا کرد و لەگەڵ هەڤاڵەکانی ئۆپەراسیۆنی زۆر سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا. ئەو وەک جێنشینی بارگران و زەلال و ئەسمەر تۆڵەی هەڤاڵانی شەهیدی لە دوژمن کردەوە.

چەکدار کاتۆ لە ناوچەی بۆتان کە تەمەنی منداڵی تێیدا بەسەر بردبوو و دەیویست ببێتە گەریلا، ڕووی لە چیاکانی بۆتان کردەوە. وەک گەنجێکی ئازای بوتان بوو بە تێکۆشەرێکی ئازا و خاوەن پێگە و پرەنسیپی یەکلاکەرەوە لە تێکۆشاندا. ڕۆستەم چەکدار کاتۆ، گەنجی ئازای بوتان کە لە منداڵییەوە تا دوا ساتی ژیانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن شکستی نەهێنا و ئەرکەکانی بە دروستی جێبەجێ کرد، لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هێرشی دوژمن لە بۆتان شەهید بوو  و چووە کاروانی نەمرانی گەلەکەیەوە.

دڵسۆزی دۆزی ئازادی لەسەر ڕێگای سەرکەوتن دەڕۆیشت

ئەو قارەمانی وڵاتەکەیە، عاشقی ئازادییە، دڵسۆزی دۆزی وڵاتەکەیە. لە پێناو حەقیقەت و ئازادیدا ڕێگایەک هەڵدەبژێرێت، ڕێگای تێکۆشان، ڕێگای ڕێبەر ئاپۆ. دڵسۆز (ئاروین حوسەینی) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە ژینگەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە دەبێت و ناوی پەکەکەی لە گەڵ ناوی خۆی پێکەوە فێر دەبێت. هەر لە منداڵییەوە مشتومڕ و پرسیار لە دژی سیاسەتەکانی سیستەم بەلایەوە دروست بووە. ئەو ژیانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەسەر خەڵکی  ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپێندرا، قەد وەک شتێکی ئاسایی نەیبینیوە و قبووڵی نەکرد. بۆیە بەردەوام بەدوای ژیانێکی بەشوناس و ئازادییەوە گەڕاوە. ئامانجی ئەو ئەوە بوو ببێت بە ئەندامی پەکەکە. لە ساڵی ٢٠١٨ دەگاتە شوێنی مەبەست و ڕوو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات. لە سەرەتای ڕێپێوانەکەیدا، لەسەر پەیمانی ڕاستی و دڵسۆزی بە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان، ناوی دڵسۆز بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت.

دۆلسۆز کە بە پەیوەندی هەڤاڵیەتی لەسەر بنەمای فەدایی بوون توانی بەسەر سەختیەکانی ژیاندا زاڵ بێت، پرەنسیپی هەڤاڵیەتی لەسەر بنەمای ڕێبەر ئاپۆ دانا و لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندییەکانی خۆی دەست پێکرد. بەردەوام خۆی بۆ هەلومەرجی سەخت و قورس ئامادە دەکرد و لە ڕووی سەربازی و ئایدۆلۆژییەوە خۆی پەروەردە و پەرە پێدەدا. هەمیشە خەونی ئەوە بووە بچێتە باکور. بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆی بۆ چیای گابار نازناوی خۆی گۆڕی بۆ گابار. لە زۆربەی گۆڕەپانەکانی هەرێمی قەندیل وەک گەریلایەک  تێکۆشانی کردووە و تەرکیزی قووڵتر کردووەتەوە بۆ ئەوەی بچێتە گابار. پەروەردەی تایبەتی تاکتیکی گەریلای سەردەمی بینی و ڕووی لە ناوچەکانی باکوور کرد کە تامەزرۆی بوو. دڵسۆز گەل و جوگرافیای بۆتانی خۆشدەویست، لە ماوەیەکی کورتدا زانیاری لەسەر ئەم ناوچەیە بەدەست دەهێنێت. لە شەڕی دوژمنی داگیرکەردا، بە گەیاندنی بەرخۆدان و تێکۆشانی بە بەرزترین ئاست لە هەرێمی بۆتان، ڕۆڵ و ئەرکی بەرچاوی گێڕا و بوو بە یەکێک لە هەزاران قارەمانی وڵاتەکەی.

خاکی کوردستان بە هەڵوێستی کامرانەوە شانازی و دڵخۆشی دەکات

هەڤاڵ کامران تەیرێ باز، ناوی ڕاستەقینەی، یڵماز سالا، لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری جۆلەمێرگ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. لەگەڵ کولتووری کوردایەتی دا گەشە دەکات و شێوەی خۆی دەگرێتەوە. شێوازی پەروەردەکردنی تەنانەت لە منداڵیدا داهاتووی دیاری دەکات. گەورەبوون لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز دەرفەتێکی زۆر باش بووە بۆ کامران. هەروەها دەرفەتێکە بۆ فێربوون و هەستکردن بە ڕاستی داگیرکاری وڵاتەکەی و مێژووی بەرخۆدان و ڕاپەڕینەکانی گەلەکەی. بۆ ئەوەی ئەو ڕاستیانە بە سەرکەوتن مانادار بکات، ڕوو لە ڕێبازی تێکۆشانی ئاپۆیی دەکات. ساڵی ٢٠١٣ بۆ ڕوونکردنەوەی ڕۆژە تاریکەکان پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە دەکات. یەکەم شوێنی سەقامگیری تەیرێ باز زنجیرە چیای زاگرۆسە. زاگرۆس، بە سەقامگیری و سەختییەکانی، هەوێنی ئەرک و ڕۆژە سەختەکانی کەسایەتیەکانە. سڵاو لە ژیانی شۆڕشگێڕانە لە زاگرۆس بۆ کامران سەرەتایەکی تایبەت و بەنرخ بوو. بۆیە خوداوەندی زاگرۆس لە لانکەی خۆیدا، بە ئەزموونەوە، تێر و تەسەل پەروەردەی دەکات.

کامەران تەیرێ باز کە بەر لە بەشداربوونی دەکەوێتە ژێر کاریگەری پەیوەندی هەڤاڵیەتی لە نێو ڕیزەکانی پەکەکەدا، بە ڕۆح و هێزەوە لە هەموو ئەرکەکاندا بەشداری دەکرد. لە هەلومەرجی سەختی هەرێمی جیلۆدا شەڕی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧ لە هێرشی داگیرکەران بریندار بووە. دوای چارەسەری، دیسان بەردەوام دەبێتەوە لە شەڕەکان، ڕووی لە بەرەکانی شەڕ دەکات و لە هەموو هەرێمەکان گورزێکی قورس لە دوژمن دەدات. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بۆتان، تا دوا گولەی خۆی بەرەنگاری هێرشی دوژمن بووەوە و وەک تێکۆشەرێکی ئازا و دڵسۆز چووە کاروانی شەهیدانەوە. شەهید کامەران و قارەمانەکانی وەک ئەو هەمیشە لە خاکی کوردستاندا بوونیان هەیە و لە دڵی گەلەکەیاندا بە ڕێزدارییەوە بەبیر دەهێنرێنەوە.

بروسک، چەکدار و کامەران و دڵسۆز بوونە ڕۆحی چوار تێکۆشەری مەزنی گەلەکەمان

لە زیندانی ئامەدیش، چوار کەس ئاگری بەرخۆدانیان لە جەستەیان هەڵگیرساند و تاریکی شەویان شکاند. لە تەڤگەری ئازادی کوردستاندا بوونە پێوەر و هێڵی تێکۆشان. ئەم هێڵە بە ژیانی زۆر قارەمان و لێهاتوو پارێزراوە و نوێکراوەتەوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەم ڕۆحە بەرخۆدێرە بە ناوی بروسک، چەکدار، کامران و دڵسۆزەوە لە بۆتانی ڕەسەنەوە دووبارە بووەوە و خۆی نوێ کردەوە. هەمان بەرخۆدان و ئیرادە بەرز بووەوە، بە فیدایی بوونیان دوژمنیان تێکشکاند. ئەم چوار قارەمانە بوێرە جارێکی تر سەرکەوتنی ڕۆحی ڕووبەڕوو بوونەوەیان مسۆگەر کرد و بە نرخی گیانی خۆیان ئەم ڕاسیەیان سەلماند و بۆ هەمشە چوونە کاروانی نەمرانەوە.

بە تیشکی ناوی ئەو قارەمانانە بوێرانە، ڕێگای ئازادی کوردستان ڕوونتر و گەشاوەتر دەبێت.