'هیچ هێزێک ناتوانێت لە ڕێبەرمان دوربخاتەوە'
گەریلاکان ئەوەیان دەرخست، پیلانگێڕیی نەگەشت بە ئامانجی خۆی و وتیان: "بە بڕیارین لە تێکۆشانمان. هیچ هێزێک ناتوانێت لە ڕێبەرمان دوربخاتەوە".
گەریلاکان ئەوەیان دەرخست، پیلانگێڕیی نەگەشت بە ئامانجی خۆی و وتیان: "بە بڕیارین لە تێکۆشانمان. هیچ هێزێک ناتوانێت لە ڕێبەرمان دوربخاتەوە".
بە بۆنەی ٢٥ هەمین ساڵوەگەڕیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە، گەریلا قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) کرد و ئەوەیان خستەڕوو دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەرببێت.
گەریلانی هەپەگە دڵخواز تەیی باسی لەوەکرد کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕیی لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا وتی: "ئامانجی پیلانگێڕیی ئەوەیە کە چاند و زمان لە گەلی کورد وەربگرنەوە و قڕبکرێت. خواستیان بوو لە کەسێتی گەلی کوردا ماف و خواستی ئازادی گەلانی بندەست و چەوساوە لەناوبەرن. لە مێژوودا بۆ هیچ سەرکردەیەک خۆبەقوربانیدان ئەنجام نەدراوە، بەڵام بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چەندین کەس بەبێ دوودڵی خۆیان بە فیدا کرد و وتیان 'ئێوە ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن'.
دەستی ڕێبەرمان بەهێزتربوو
ڕێبەرمان لە ناو هەموو بارودۆخێکدابێت تێدەکۆشێت، ئێمەیش لەو تێکۆشانەوە هێز وەردەگرین. وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان و میلیتانانی ڕێبەر ئاپۆ لە چیاکاندا دەجەنگین و تێدەکۆشین. ئەم چالاکیانەی کۆتایی ئەوەی پیشاندا ئیرادە و باوەڕداری گەریلان چەندە مەزنە. ئەم چالاکیانە هەڵوەشاندنەوەیەکی گەورەی توشی سوپایی تورکی فاشیست کرد، دەستی ڕێبەرمانی بەهێزترکرد. وەڵامێکی بەهیز بوو بۆ ئەو کوردە خیانەتکارانەی بۆ دوو قوڕوش حورمەتی خۆیان فرۆشتوە. لەو باوەڕەداین ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ٢٠٢٤دا مسۆگەر دەبێت".
بەڵێن بۆ بەزکردنەوەی تێکۆشانە
گەریلای یەژا ستار میلیتان زاگرۆس ئەوەی بیرخستەوە ڕێبەری گەلی کورد، پارادیمی خۆی دەستپێرێت بە هەموو گەلان و چەوساوەکان، یەکسانی و ئازادی دەئافرێنێت. لەبەر ئەمە هێزە هەژموونخوازەکان لەم شتە دەترسن. هەورەها گەریلا زاگرۆس ئەوەی دەرخست فکری ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ئەقڵێتی و سیستەمی دەوڵەتی لاوازکرد و وتی: "دەوڵەت هەرچەندە کۆمەڵگا دەخنکێنی و قەیران دەڕەخسێنت، بەڵام فکری ڕێبەر ئاپۆ وەک دەریایەک لە هەموو جێگایەک بڵاوبۆتەوە. کۆمەڵگایی ئازاد لە ناو ئایدۆلۆژییای ڕێبەرماندا خۆی دەبینێتەوە. وەک میلیتانی ڕێبەر ئاپۆ بەڵێن دەدەین تێکۆشانمان بەرزتربکەینەوە. چالاکیەکانی هەرێمی پاراستنی مەدیا، دەوڵەتی تورکی تێکداوە. دەبێت لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین".
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە
گەریلای هەپەگە دەروێش کازیوە ئاماژەی بەوەدا ڕێبەری گەلی کورد بە تێکۆشانەکانی، ئامانجی پیالانگێڕی بەتاڵکردەوە، ئەم بە ئایدۆلۆژیایی خۆیەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە جیهاندا بڵاوبووە. دەروێش باسی لەوەکرد گەریلا لە هەموو بارودۆخێکدا گورز لە سوپای تورکی فاشیست دەدات و وتی: "لە شەڕەکاندا ورەی دەرونی لە دەستی گەریلادایە. کوردستان بۆ دەوڵەتی تورک نیە، سوپایی خۆی بۆ شەڕکردن دەهێنێتە کوردستان. هیچ پارچەیەک نیە لە کوردستاندا بیدەین بە دەوڵەتی تورک، کوردستان دەبێتە گۆڕستانی سوپای تورک و بەم شێوەیەش دەبێت".
تەنها شەرمەزارکردن بەس نیە
دەرێش کازیوە باسی لەوەکرد لە قۆناغی ئێستادا بە تەنها شەمەزارکردن بەس نیە و دەبێت خەباتمان بەرفراونتر بکەین و وتی: "دەبێت هەموو کەسێک بەپێی هێزی خۆیی تێبکۆشێ. گەریلا چالاکی کاریگەرییان ئەنجامدا. لە شەڕی گەل و شۆڕشگێڕیدا، گەل و گەریلا دەبێت تەواوکەری یەکتربن. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای ئازادی گەلی کوردە و ئازادی گەلی کوردیش بە مانایی ئازادی گەلانی جیهانە".
ئێمە بە بڕیارین
گەریلای هەپەگە ئەحمەد باشور ئاماژەی بە ڕۆڵ و گاریگەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان کرد و وتی: "دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان ڕێبەرێتی و گەل لاوازبکات، گۆشەگیری بەدوای گۆشەگیری ئەنجام دەدات. ئێمەی گەریلا ئەمە قبوڵناکەین. هاوڕێیانمان لە زینداندا لە خەباتی مانگرتن لە خواردندان، هەڵمەتی ئازادی کە بزوتنەوەمان دەستپێکردوە زۆر باش بڵاوبووتەوە. لە چەندین جێگەیی جیهاندا بۆ ئازادی ڕێبەرێتی چالاکی ئەنجام دەدرێت و گەریلاش لە چیاکاندا چالاکی مەزن و کاریگەر ئەنجام دەدات. لە تێکۆشانماندا بە باوەڕ و بڕیارین، هیچ هێزێک ناتوانێت لە ڕێبەرمان دابڕێت. ورەمان لە ڕێبەرێتی و شەهیدانمانەوە وەردەگرین. گەر نەتوانین زانیاری لەسەر ڕێبەرمان بەدەستخەین، چالاکیەکانمان کاریگەرتر و بەرفراوانتر دەکەین".