هێزە هەرێمی و جیهانیەكان گلۆپی زەردیان بۆ توركیا هەڵكردوە، بۆ كۆمەڵكۆژكردنی كوردەكان

رووداوەكان نیشانی دەدەن دەوڵەتی تورك بۆ داگیركردنی هەندێ ناوچەی نوێ لەسوریا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەكراوە، بەڵام بێدەنگی لەبەرامبەر هێرشەکان، ، بەشێوەیەكی ئاشكرا نیشان دەدات كە گڵۆپی زەرد بۆ هێرش كردنە سەر كوردەكانی بۆ هەڵكراوە.

دانپێدانەكانی سەرۆككۆماری دەوڵەتی تورك دوابەدوای گەڕانەوە لەسووچی رۆژەڤێكی نوێ لەراگەیاندنەكانی وڵاتەكەیدا ئافراندوە. ئەردۆغان كە بەساڵانە بەشار ئەسەد وەكو مرۆڤكۆژێك لەناو دەكات، رایگەیاندوە؛ دام و دەزگای ئیستخباراتی ئەنكەرە و شام لەئێستادا لەدیالۆگ دان. ئەو دەردەی كە ئەنكەرە بەسەردانی بۆ دەمشق و هاودڵی و هاوكاری تاران بەدوایدا دەرمانیدا دەگەڕێت، ترس لەكورد نەخۆشیەكی هاوبەشی هەر سێ لایەنیانە كە چاویان لەحەنای ئازادی ئەم گەلەدا هەڵنای.

نزیكەی دوو مانگ دەبێت كە ئەردۆغانی دیكتاتۆر باس لەبڕیاری وڵاتەكەی دەكات بۆ هێرش كردن سەر خۆبەرێوەبەری باكوری رۆژهەڵاتی سوریا. ئەردۆغان پاش بۆ ئەرێ كردنی ئەو بڕیارەی وڵاتەكەی لەكۆبوونەوەی لووتكەی ناتۆ لەمەدریددا لەسەری قسەی كرد و پاشانیش بۆ رازی كردنی روسیا و ئێران چووە تاران.

رووداو و پێشهاتەكان نیشانی دەدەن كە دەوڵەتی تورك بۆ داگیركردنی هەندێ هەرێمی نوێ لەسوریا گڵۆپی سەورزی وەرنەگرتووە، بەڵام بێدەنگی لەبەرامبەر بەهێرشە بەردەوامەكانی تۆپخانەكان و فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان بۆ سەر رۆژئاوا و هەندێ هەرێمی تر لەدەوروبەری رۆژهەڵات و رۆژئاوای رووباری فۆراتەوە، بەئاشكرا نیشانی دەدەن كە گڵۆپی زەرد بۆ هێرش و كۆمەڵكۆژكردنی كوردەكانیان بۆ هەڵكراوە.

دەوڵەتی تورك لەم ماوەیەدا بە تۆپخانە و فرۆكەی بێ فرۆكەوان خۆی كۆمەڵكۆژی زۆری لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا پێكهێناوە و هیچ گڵۆپە سورێك لەبەرامبەر بە كۆمەڵكۆژكردنەكان، تەنانەت لەو كاتانەیدا كە منداڵانیش دەكۆژێت، نیشانی دەوڵەتی تورك نەدراوە.

ئەو ئەردۆغانە كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی سوریا رایگەیاندبوو بەمزووانە نوێژی بەكۆمەڵ لەمزگەوتی ئەمەوی حەلەبدا دەخوێنین، دوابەدوای گەڕانەوەی لەدیداری لەگەڵ پووتیندا لەسووچی بۆ یەكەمین جار بەراگەیاندنەكانەكان ووت؛ هەندێ چاوپێكەوتنی لەگەڵ دام و دەزگا ئیستخباراتیەكانی سوریایان ئەنجامداوە. چاودێران وەها دەڵێن كە؛ پووتین بەئەردۆغانی ووتی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ هێرش كردنە سەر سوریا لەشوێنی پووتین، دەبێ ئەردۆغان بچێتە لای بەشار ئەسەد، چونكە بەرپرسیاریەتی ئەم بابەتەسوریایە نە روسیا.

دەوڵەتی تورك كە تا هەنووكە رێگەیەكی بۆ هێرشێكی نوێ سەربازی بۆ سەر رۆژئاوا نەدۆزیووەتەوە، دەستی بەكۆمەڵكۆژی بەرێگەی فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان و تۆپخانەكان كردوە و لەلایەكی ترەوە بەخۆدوورخستنەوە لەدرۆشمەكانی پێشتر لەسەر رووخاندنی رژێمەكەی بەشار ئەسەد، بۆ سەركۆتكردنی كوردەكان سەری بەدەرگای سوریاوە ناوە. دەست بەداوێن بوونی دەوڵەتی تورك بۆ رژێمەكەی بەشار ئەسەد بۆ سەركۆتكردنی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوا بەدڵی رژێمەكەی ئێرانیشە بۆ ئەوەی كوردەكان نەبنە خاوەن مافێك لەهەرێمەكەدا. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەردانی ئەم دوایەی خۆی بۆ توركیا، رایگەیاندبوو بۆ نزیككردنەوەی توركیا و سوریا چووەتە ئەوێ، بەڵام ئەم بابەتە لەراگەیاندنەكانی ئێراندا كەمتر تیشكی خرایەسەر.

هێزەكانی سوریای دیموكراتیك"قەسەدە"، هاوكات هەر دوو وڵاتی روسیا و ئەمریكا كە ئاسمانی سوریا لەكۆنترۆڵیاندایە و وەكو گەرەنتیكاری ئاگربەست دەزانین، بەرپرسیاری سەرەكە لەهێرشە ئاسمانیەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خۆیان و گەلەكەیان دەبینن.

دەوڵەتی تورك هەر دوێنێ چوار كەس كە دوو لەوانە منداڵن لەقامیشلۆ بەرێگەی فرۆكەی بێ فرۆكەوان كۆمەڵكۆژ كرد. پیاوێك بەناوی عەلی حۆسین كە لەم هێرشەدا بریندار ببوو، كوڕ و برازاكەشی گیانیان لەدەستدا.

ئەو بەئاژانسی هاوار نیوزی راگەیاندوە؛ لەگەڵ كوڕەكەی ئەحمەد بەهۆی گەرمای زۆرەوە دۆكانی كەل و پەل فرۆشیەكەیان كە هی كەل و پەلی سەیارەیە زۆرتر داخستووە، بەڵام بەهۆی پەیوەندی كڕیارانەوە لەكاتی گەڕانەوە بۆ دووكانەكەمان بووین كە لەناكاودا هێرشی ئاسمانی پێكهات. كوڕە هەفدە ساڵانەكەی لەجێدا گیانی بەختكردوە و خۆشی بریندار بووە.

دەوڵەت و بەرپرسەكانی ئێران كە هەر جارە كۆشتنی خەڵكی بێتاوانی فەلەستینی لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە شەرمەزار دەكات، ووتەیەكی لەسەر كردەوە هاوشێوەكانی دەوڵەتی تورك لەدژی خەڵكی رۆژئاوا ناكات، بەڵام چە جیاوازیەك لەنێوان منداڵانی بێتاوانی كورد و فەلەستینی دا هەیە.

ف.ق