ئاسایشی سلێمانی هێرشیان کردە سەر چالاکوانانی سلێمانی

خۆپیشاندانەکەی سلێمانی کە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە ئەنجامدرا، بەهۆی دەستێوەردانی ئاسایشی سلێمانیەوە ئاڵۆزی لێ کەوتەوە.

ئاسایشی سلێمانی بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی پلاستیکی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بە هۆیەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دۆخی تەندروستیان تێکچوو.

تارا حسین هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، خەڵکی هەریمی کوردستان دەبێت خاوەن هەڵویستبن.
 

تارا حسین وتیشی: مۆڵەت دەدەن و پەشیمان دەبنەوە، ئەمەش مانای وایە خاوەن بڕیار نین، ئێمە و ئەم ئازادیخوازانەی لێرەین بێکار و بێ کەسوکار نین، بەڵام ئێمە دەمانەوێت دژی ئەو داگیرکاریە بوەستینەوە.

 چالاکوانان پێشتر مۆڵەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەیان وەرگرتووە، بەڵام لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەکە هێزە ئەمنیەکان ڕێگریان لێکرد.
ف.ق