هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شنۆ پێنج کەسیان دەستبەسەرکرد
هەڵمەتی گرتنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا لە دوو رۆژی رابردوودا لە شاری شنۆ پێنج کەسی دیکە دەستبەسەرکران.
هەڵمەتی گرتنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا لە دوو رۆژی رابردوودا لە شاری شنۆ پێنج کەسی دیکە دەستبەسەرکران.
بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژی چوارشەممە لە گوندی حەسەن نوران هێزە ئەمنییەکانیان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین و بێ بێ بڕیاری دادوەر و بە توندوتیژیەوە ئەو دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
رۆژی پێشتریش سێ هاوڵاتیی دیکەی شاری شنۆ بە ناوەکانی (محەممەد ڕەسووڵپوور، ئیدریس کارساز و کەماڵ عوقابی) دەستبەسەر کرابوون.
تائێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو پێنج کەسە و شوێنی راگرتنیان نەزانراوە.
بەپێی راپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە مانگی حوزەیراندا ٢٥ کەس و لە مانگی ئایاریشدا زیاتر لە ٧٠ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکاون.
هـ . ب