هۆزات: رێبەر ئاپۆ دوایین شانسی تورکیایە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات وتی، "دەبێت دەوڵەتی تورک بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا ئیرادەیەک نیشان بدات. رێبەر ئاپۆ دوایین شانسی تورکیایە".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەسێ هۆزات وەڵامی پرسیارەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە. چاوپێکەوتنەکەی بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە:

دیدار لە نێوان شاندی دەم پارتی و رێبەر ئاپۆ سازکرا. لەبارەی ئەو دیدارەوە هەندێک هەڵسەنگاندنی رێبەر ئاپۆ لە راگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە. رێبەر ئاپۆ لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لە 'بەرپرسیارێتی مێژوویی، هەروەها ئەوەی مرۆڤ ناتوانێت چارەسەری دوابخات، ئاماژەشی بەوە کردبوو کە دەتوانێت لەپێناو چارەسەریدا بەشدارییەکی ئەرێنی هەبێت و جەختیشی کردبووەوە کە پێویستە پەرلەمان شان بداتە بەر بەرپرسیارێتی'. ئێوە ئەو هەڵسەنگاندنانە هێندەی ئەوەی لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، چۆن شرۆڤە دەکەن؟

لەسەرەتادا پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە رێبەر ئاپۆ دەکەم. شاندی دیدارەکە باسی لەوەکرد کە تەندروستی و ورەی رێبەرایەتی زۆر باشە. هەموومان زۆر بەوە دڵخۆش بووین. گەلەکەمان دڵخۆشبوو. بەم جۆرە من بە رێز، خۆشەویستی و تامەزرۆییەوە سڵاو ئاراستەی رێبەرایەتی دەکەم. بەراستیش دیارە هەڵسەنگاندنی زۆر بەرفراوان و گرنگ کراوە. هێندەی ئەو لێدوان و راگەیەندراوەی لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە دەتوانین لەوە تێبگەین. ئەو دیدارە درێژکراوەی دیدارەکەیەتی لەگەڵ عومەر ئۆجالان و زۆر بەرفروانتر و قوڵترە. هەڵسەنگاندنی راست و دروست دەبێت. لە دیداری یەکەمیشدا رێبەر ئاپۆ وتبووی، گۆشەگیری بەردەوامە، ئەگەر دەرفەت برەخسێندرێت، خاوەن ئەو هێزەیە کە پرسەکە لە بواری پێکدادانەوە بگوازێتەوە بۆ بواری سیاسی و یاسایی. لەو واتەیەدا باسی لەوەکردبوو کە خاوەنی ئەو هێزە پراتیکی و تیۆریکیەیە. لەو دیدارەدا پەرەسەندنەکان لە هەرێمەکە بە شێوەی بەرفراوانتر هەڵسەنگێندران. بە تایبەتی لەوهەڵسەنگاندنانەدا پەرەسەندنەکانی هەرێمەکە کە چەندە مەترسیان تیایە بۆ سەر گەلان، لەلایەن رێبەر ئاپۆوە هەڵسەنگاندنی گرنگیان بۆ کراوە. لە بنەڕەتدا کاتێک لە پارێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ و هەڵوێست و بەرخودانی ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵی بڕوانین، هەروەها لەو دیدارانەی پێشتر لەگەڵ پارێزەران و شاندی هەدەپەدا کردبوو، لە هەڵسەنگاندنەکانیشدا باسی لەوەکردبوو، بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی بڵێت، رێبەر ئاپۆ لەبارەی هەرێمەکە و گەلانی هەرێمەکەوە ئەو سیناریۆ و پلانە تاریکانەی دەسەپێندرێن بە قووڵی و بە پێشبینیەکی گەورەوە درکی پێدەکات، دەیبینێت و هەموو کات لەبارەیانەوە وشیاری دەدات. بانگەواز ئاراستەی هێزە پەیوەندیدارەکان، وڵاتان، دەسەڵاتەکان، بەرهەڵستکارەکان، هێزەکانی دیموکراسی و رای گشتی دەکات. رێبەر ئاپۆ ئێستاش هەمان ئەو مامەڵەی کردووەتەوە. لەو واتایەدا ئەگەر دەوڵەت و حکومەت بە راست و دروستی نزیک ببنەوە و ئیرادەی چارەسەری بخەنەڕوو، وتوویەتی ئەو خۆیشی بەشدارییەکی گەورەی دەبێت، خاوەن هێزی تیۆریک و پراتیکە. باس لەوەدەکات کە لەو بابەتەدا رۆڵی خۆی دەگێڕێت. ئێستا پلان و سیناریۆ تاریکەکان کامانەن، ئەوە گرنگە. ئێستا بە راستی ئەو دۆخەی ناوچەکەی تێکەوتووە و پەرەسەندنەکان کە لە ئارادان مرۆڤ دەترسێنێت. ئەمە راستیەکە. رێبەرایەتی نمونەی غەززە و دۆخی سوریای هێنابووەوە. بەو جۆرەیە. ئێستا لە لایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هەژمونگەراوە دەخوازرێت پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە جێبەجێ بکرێت. بەو واتایە، ئاسایشی ئیسرائیل بە بنەما دەگیرێت. ئەو پلانە لە بنچینەدا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل جێبەجێدەکرێت. لە پەرەسەندنەکانی سوریاوە دەبینین کە تورکیاش دەبەنە ناو ئەو پلانانەوە. لەلەی تورکیاشەوە پیلانگێڕی و داوێکی گەورەیان سازکردووە. ئەو راستیەش رێگە بۆ ئەوە دەکاتەوە کە کێشەکان دژوارتر ببن و ببنە گەنگەرین و برینی قووڵ. هەروەک رێبەرایەتیش ئەوەی خستووەتەڕوو، دەبێتە بە گەنگرین و هێندەی تر قووڵتری دەکەنەوە. ئامانجەکە لەمەدا چییە؟ زۆر ئاشکرایە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ناوچەکە شایەتی شەڕی ئایینی، ئیتنیکی و شەڕی نەتەوەیی و نەژادپەرستی دەبێت. بەم مانایە گەلان یەکتر قڕبکەن زۆر مەترسیدارە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گۆلی خوێن. واتە پەرەسەندنەکانی ئێستا ئاماژەن بۆ ئەوە. ئێستا ئەو پەرەسەندنانەی لە سووریا روودەدەن بەم جۆرەن.ئەگەر ئەم ناکۆکی و ململانێیانەی ئێستا قووڵتر ببنەوە، لە سوریادا پێکدادانی مەزهەبی دێتە ئاراوە. هەمان شت لە عێراقیشدا دێتە ئاراوە. هەم شەڕی مەزهەبی و هەم شەڕی ئیتنیکی دێتە ئاراوە. ئەمەش لێکەوتەی کاریگەری لەسەر تورکیا دەبێت. بە واتایەکی تر بەم مانایە گەلان لەیەکتر دەکەنە دوژمن و بە دەستی یەکتر دەیانکوژن. لە ئێستادا سیاسەتی پەرت بکە و زاڵ بە جێبەجێ دەکرێت. ئەمە پلانێکی زۆر مەترسیدارە. ئێستا دایانڕشتووە و جێبەجێی دەکەن. لە تورکیا ئەم پلانە بە تەواوی جێبەجێ دەکەن. بەڕاستی ئەمە پیلانێکی گەورەیە. داوێکە کە لە دژی تورکیا دانراوە. داو و پیلانێک لە دژی گەلانی ناوچەکە دانراوە. ئەم پرۆسەیە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستی پێکرد. لە بە دیلگیرانی رێبەرایەتیەوە دەستی پێکرد. لەگەڵ بەردەوامبوونی قووڵتر و فراوانتر بوو. ئێستا رێبەرایەتی ئاماژە بە مەترسییەکانی ئەوە دەکات. تادێت ئەو پێکدادان و بەریەککەوتنانە لە هەرێمەکە و دەوروبەری قووڵتر دەبنەوە. لەو واتایەدا رێبەرایەتی وشیارکردنەوە و بانگەوازی زۆر جددیی دەدات. باس لەوەدەکات خوشک و برایەتی کورد و تورک پتەو بکرێت لە هەمان کاتدا مسۆگەرکردنی خوشک و  برایەتی هەموو گەلانە و چارەنووسی هەموو گەلان یەکلایی دەکاتەوە. بەراستیش بەو جۆرەیە. هەربۆیە ئەگەر ئەو پلانە لەئێستاوە رێگریی لێنەکرێت و بەردەوام بێت، ئەوە دوژمنایەتی دەخاتە نێوان گەلی کورد و تورکەوە. بەمەش پێکدادانەکان زیاتر قووڵ دەکرێنەوە و زیاتر دەکرێن. ئەوە دەبێتە مەترسی لەسەر ئایندەی هەموو گەلانی هەرێمەکە. دەگاتە خاڵێک کە ئایندەی هەموو ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. لەم رووەوە گرنگە. واتە بەهێزکردنی خوشک و برایەتی کورد و تورک گرنگی و پێویستییەکی خێرای بۆ دیاریکردنی چارەنوسی گەلانی هەرێمەکە هەیە. بەراستیش دۆخێکی لەو جۆرە دەخاتەڕوو.

بێ گومان ڕێبەرێتی زۆر بە ڕوونی ئەمە دەخاتە ڕوو. قسەکانی دەوڵەت باخچەلی و ئەو شتانەی باسی لێوە دەکات و ئەو پرۆسەیەی کە لە ١ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، ئەو لێدوان و گفتوگۆیانەی کە دەدرێن، ئەوەندەی ئێمە تێگەیشتین، ڕێبەرێتی هێشتا هەوڵی تێگەیشتن لە دۆخەکە دەدات. بەڕاستی ئەم ڕاگەیاندنانە، ئەم ڕێبازانە تاکتیکین، شەڕێکی تایبەتن. دەوڵەت باخچەلی مەترسی ئێستاش دەبینێت، ئایا دەیەوێت ڕێگری لێبکات؟ بەم مانایە لە دەربڕینەکانی ڕێبەڕێتییدا، ئاکەپە – مەهەپە سەیرە پارادایمێکی نوێی پەرەپێداوە؟ ئایا ئەم قسانە لەسەرئەمە پێشدەکەون؟ ئایا سەرنجت داوە ئەم پلانە مەترسیدارە، ئەم چەمکە لە دەسەڵاتە هەژموونییەکان کە لەسەر ناوچەکە پەرەی پێدەدرێت؟ ئەوەی ئەوان پەرەی پێدەدەن پارادایمێکی نوێیە؟ بەشێک لەو وشانە پشت بەم قسەیە دەبەستن، یان بەپێچەوانەوە سودێکی وا گەورەیان لەم دۆخە بەدەست نەهێنا و بۆچی چەندین جار شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبەن بۆ ئەوەی بتوانن بژین؟ ئەمە شەڕێکی تایبەتە، تاکتیکێکە؟ چونکە ئەمە لە ڕابردوودا زۆر تاقی کراوەتەوە. پێویستە بە زووترین کات لەم بابەتە تێبگەین. بۆیە ناتوانین لەگەڵ ئەم دیدارەدا باسی پڕۆسەیەک بکەین. وەک ئەوەی هەندێکی دیکە باسی لێوە دەکەن پرۆسەیەکی ئاشتی و چارەسەری نییە. بەم دیدارە مرۆڤ ناتوانێت باس لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری بکات. نزیکایەتی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ وەک کاغەزی لیتموس وایە. ئێستاش بارودۆخی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی بەردەوامە. دەرفەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاسایش و تەندروستی و ژیانی ئازاد نەهاتۆتەدی. هێرشی قڕکردن بۆ سەر گەلی کورد نەوەستاوە. لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشوور و لە هەموو شوێنێک هێرشی بەرفراوانی قڕکردن بەڕێوەدەچێت. هەر بۆیە ناتوانین ئەم پرۆسەیە بە پرۆسەی چارەسەر و ئاشتی ناو ببەین. ئەم پرۆسەیە وەک پێشتر بە تەواوی دەگۆڕێت بۆ پرۆسەیەکی شەڕی تایبەت؟ سەیرە حکومەتێکی لەو شێوەیە بە نزیکیی بازاڕی و سەودای لێی نزیک دەبێتەوە و دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و کێشەی کورد وەک ئامرازێک بەکار بێنێت و تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە و بەکاری بهێنێت و بیکاتە پڕۆسەیەکی وا؟ لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٥ دەسەڵاتداری پرۆسەیەکی وای گرتەدەست. ئەردۆغان بەتەواوی بەو ئامانجە نزیک بووەوە لەو پرۆسەیە. پرۆسەکە بوو بە ئامرازێک. ڕێبەرێتی و پرسی کوردیش بوو بە ئامرازێک. بۆ ئەوەی دەوڵەت سەروەربێت و درێژە بەدەسەڵاتی خۆی بدات ئەو پرۆسەیەی بەکارهێنا. وەک پرۆسەیەکی شەڕ هەڵیسەنگاند. ئایا ئێستا دەسەڵاتداری بەم شێوەیە هەڵدەسەنگێنێت؟ یان بەڕاستی ئیرادەی چارەسەرکردن نیشان دەدات و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، پرۆسەی دانوستان بە شێوەیەکی جددی لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا پەرە پێدەدات. پرۆسەکە ئەمە نیشان دەدات. پراکتیک ئەمە نیشان دەدات. بەم مانایە ناتوانرێت ناوی ئەم پرۆسەیە بە بێ ئەوەی هەنگاوی کردەیی جددی بنرێت. ئێستاش ناتوانن پێناسەیەک بۆ ئەم باس و دەرکەوتانە بکەین. شتێکی لەو جۆرە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ڕوون دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبینین و لێی تێدەگەین و هەڵیدەسەنگێنین ئێستا دۆخ و واقیعێکی هەیە. دەسەڵاتداری چەندین جار پەنای بۆ شەڕی تایبەت بردووە، دووبارەکردنەوە تاکتیکەکان پەرەپێدەدات. هۆکاری کۆنکرێتی هەیە بۆ ئەمەش. بە واتایەکی تر لە ئیمراڵییدا سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە دەگوزەرێت. مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی و کار و ژیانی ئازادانەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ نەکراون. ڕێبەر ئاپۆ هێشتا ناتوانێت لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆببێتەوە. ناتوانێت لەگەڵ ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆببێتەوە. ناتوانێت چاوی بە هەموو ئەو کەسانە بکەوێت کە دەیەوێت قسەی لەگەڵ بکات. ڕۆژانە داواکاری چونە ئیمراڵی دەکرێت. لە تورکیاوە داکاری تۆمار دەکرێت. لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانەوە داواکاری دەکرێت. هەروەها زۆرێک لە ئەکادیمییەکان و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی ئەوروپی داواکارییان پێشکەش کرد، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدرایەوە. سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بە شێوازی خۆی بەردەوامە. مەرجەکانی ژیان و ئازادی ڕێبەرێتی جێبەجێ نەکراون. وەک وتم هێرشی قڕکردن لە هەموو شوێنێک بەردەوامە. بە واتایەکی تر دەسەڵاتدرارییەکی و عەقڵێتێک کە هێرش بکاتە سەر کورد لە ڕۆژئاوا و هەوڵی نەهێشتنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بدات، چۆن بە شێوەیەکی دیموکراتیکانە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر دەکات. بەڕاستی چۆن لە چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد نزیک دەبێتەوە؟ ئەمە پرسیارێکی زۆر گرنگە. بە واتایەکی تر سیاسەت و هێرشەکانی ئێستا لەم بوارەدا متمانە نابەخشن. مرۆڤ لە هەرلایەکەوە بڕوانێت دەبینن کە هێرشی نکۆڵی و لەناوبردن، سیاسەتی جینۆساید بە هەموو توندوتیژی و سەختییەکەیەوە بەردەوامە. بۆیە پێمان وایە ئەمانە هەموویان سیاسەتی شەڕی تایبەتن. ئێستا ڕای گشتی ئەم تێگەشتنەی هەیە لە شتەکان. بە واتایەکی تر هەموو پارتە دیموکراتیکی و کوردییەکان، تەنانەت کوردەکانی ناو ئاکەپەش، هەمیشە لە کاتی گفتوگۆکردندا نیشانەی پرسیاریان هەیە. ئایا شتێک هەیە لە قسەکانی باخچەلی یان ئەردۆغان لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکی هەیە؟ نییە. کاتێک باخچەلی دەمی دەکاتەوە، باسی لە ناوبردنی پەکەکە، نەهێشتنی ڕۆژئاوا، جینۆسایدی کورد دەکات. کاتێک ئەردۆغان دەمی دەکاتەوە، هەمان شت باس دەکات. تەنها باسی کوشتن و هێرشکردن و شەڕکردنە. مەبەستم ئەوەیە جگە لەمە هیچیتر ناڵێن. هەر وەک جیاوازییەکی کەم باس لە خوشك-برایەتی کورد و تورک دەکەن. واتا هەموو قسەی سەر زارییان باسە لە خوشک-برایەتی کورد و تورک. ئایا ئێوە ئەوەندە هێرشی قڕکردن بۆ سەر کورد ئەنجام دەدەن و هەوڵی تێکدانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدەن کە کورد بە قوربانیدانی زۆر بە بونیاندی ناوە، کەواتە خوشک-برایەتی کورد و تورک لە کوێ دادەنێن؟ بە واتایەکی تر دەبینرێت کە سیاسەتێک بە پشت بەستن بە بەیاننامەی خوشک-برایەتی کورد و تورک جێبەجێ دەکرێت. دەڵێ بەڵێ کورد هەیە، بەڵام من کوردێکی ئازاد قبوڵ ناکەم، کورد کە بۆ ئازادی خەبات دەکات، کورد دەیەوێت خۆی سەرکردایەتی بکات. کوردێک من قبوڵ بکات کوردێکی کۆیلەیە! دەڵێت کورد خزمەتم بکات، کۆیلایەتیم بۆ بکات. بۆ سیاسەتەکانی داگیرکاری هاوکاریم بکات و هەموو جۆرە پشتیوانییەکم پێببەخشتێت، بێیتە  مادەی سیاسەتە ئیمپریالیزمەکانم و لە خزمەت ئەمەدا بێت. دەڵێت، من کورد بەو شێوەیە قبوڵ دەکەم. واتە کوردێک قبوڵ دەکات کوردێکی مردووە، کوردێکی کۆیلەیە. لە بارودۆخی ئێستادا ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک-برایەتییەوە نییە. تا ئێستا هیچ بڕیارێکی ئەم حکومەتە نەبووە. هیچ بونیادنانێک نییە. هیچ گرتنەبەرێکی سیاسی لە گوێرەی ئەمە لە ئارادا نییە. هەر بۆیە جێگەی باوەڕ نییە. بەبێ پچڕان درێژە بە سیاسەتەکانی نکۆڵی و لەناوبردن و قڕکردن دەدات. سیاسەتەکانی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە. ئەنجامدانی یەک یان دوو کۆبوونەوە بەو مانایە نییە کە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری نەماوە. بێگومان ڕێبەرێتی ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەری دەربڕیوە، ئەمە زۆر گرنگە. واتە گوتی، ئەگەر دەوڵەت زەمینە پەیوەند بەمەوە بڕەخسێنێت. ئەگەر دڵسۆزی نیشان بدات، ئەگەر بەڕاستی پارادایم و سیاسەتی خۆی بگۆڕێت، من ئامادەم هەر جۆرە بەشدارییەکی ئەرێنی بکەم. وتی، بۆ ئەمەش من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە. وتی، من ڕۆڵێکی زۆر بەهێز دەگێڕم. ئەو لەم دیدارەدا بە ڕوونی ئەمە دەردەبڕێت. هەروەها داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەکات. دەشڵێت، پێویستە ئۆپۆزسیۆن و هەموو بازنەکانی سیاسی بەشدارییەکی بەهێز لەم پرۆسەیەدا بکەن. بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیه پرۆسەیەکی چارەسەری واقیعی بێت، پێویسته هەموو بازنه سیاسییەکان دەستپێشخەری و به شداری بکەن و ڕۆڵ بگێڕن. ڕێبەرێتی داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەکات دەستپێشخەری بکات. بە واتایەکی تر داوا لە هەموو بازنەکانی سیاسی دەرەوەی حکومەت دەکات دەستپێشخەری بکەن و ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن. ئێمە چەندین جار ئەم بانگەوازەمان کردووە. هەروەها بانگەوازیمان بۆ جەهەپە کرد. وتمان، دەستپێشخەری خۆت بخەرە پێشەوە، پڕۆژەی چارەسەر دابنێ. با سیاسەتەکەت چارەسەری هەبێت بۆ هەمووان. ڕێبەرێتی داوا لە حزبەکان و هێزە سیاسییەکانی تر و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو لایەک دەکات ڕۆڵیان هەبێت. ئێمە بە تەواوی پشتگیری لە بانگەوازەکانی ڕێبەرێتیمان دەکەین. ئێمە لە پشت ئیرادەی ڕێبەرێتیمانەوەین. ئێمە پشتگیری لەم ئیرادەیە دەکەین. لە چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورددا، موخاتەبی سەرەکی ڕێبەر ئاپۆیە. ئێمە هەمیشە ئەمەمان وتووە و هەمیشەش دەیڵێین. بەڵام دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە و ئۆپۆزسیۆن، واتە دەوڵەت بە گشتی، دەبێ ئیرادەیەک بۆ چارەسەرکردن نیشان بدەن.

دەبێت لەسەر بناغەی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا، ئیرادە پیشان بدەن و گوێ لەم بانگەوازییەی ڕێبەر ئاپۆ، وەڵامی بدەنەوە و پەیوەست بەمەوە هەنگاوی کردەیی بنێن. یانی گەر لە تورکیادا پرسی کورد چارەسەر نەبێت، گەرم بەم سیاسەتی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا لە تورکیا لە هەرێمەکەدا دەبێتە هێزێک کە خەسارەتی زۆر دەدات. با تورکیا خۆی فریوو نەدات، یانی تورکیا پارچە پارچە دەبێت. ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کوردستان کۆتا شانسی تورکیاییە. گەر تورکیا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا پرسی کورد لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیک چارەسەر نەکات، گەر تورکیا دیموکراتیکبوونێکی ڕاستەقینەی پێڕەونەکات، ئەوا تورکیا بناغەکەی پارچە دەبێت. لە تورکیادا شەڕی ئەتنیکی و مەزهەبی کە بناغەکەی سەدەیەکە، پەرەدەسێنێت و بەڕاستیش دەوڵەتێک بەناوی کۆماری تورکیاوە نامێنێتەوە. بۆیە ئەم نیازە باش و ئەرێنییەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەم بناغەیەیی ئەو، ئیرادە چارەسەرییەکەی بۆ دەوڵەتی تورکیا شانس و دەرفەتێکی زۆر گەورەیە. گەر ئەم شانسە لەبەرچاو نەگیرێت و ئیستغلالی بکات و بازاڕی پێوە بکات، ئەوا دەکەوێتە شکسێتی گەورەوە. پەیوەست بەمەوە، بەڕاستی مرۆڤ وای بە پێویست دەبینێت کە هۆشیاری بدات. بۆیە منیش ئەمە بە گرنگ دەبینم، یانی بە گوێرەی هەڵسەنگاندی ئەم هەموو گفتوگۆ و یەک- دوو چاوپێکەوتنە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدراوە، پێویست ناکات لە نێو گەل و ڕای گشتیی دیموکراتیکدا چاوەڕوانی ناپێویست درووست ببێت. نابێت ساردبوونەوە لە تێکۆشان و بەرخۆداندا بێتەئاراوە. یانی ئەوەی پاڵپشتی و هێز دەبەخشێتە ئیرادەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پرۆسەکە دەگۆڕێتە پرۆسەیەکی ڕاستەقینەی چارەسەری بە دڵنییاییەوە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلەکەمانە. خەبات و بەرخۆدانێکی بەرفراوانە. دەرنجام ئاوا دەتوانرێت ئەم پرۆسەیە بکرێتە پرۆسەی چارەسەری ڕاستەقینە. ئەمەش دەتوانێت وەڵامی ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ بداتەوە. لەم ڕووەوە مرۆڤ هەرگیز نابێت بچێتە ناو چاوەڕوانییە ناپێویستەکانەوە. نابێت هیچ کەسێک دەستبەرداری خەباتی خۆیی ببێت. نابێت بەرخۆدان لاواز بێت. بەپێچەوانەوە پێویستە خەبات و بەرخۆدانی زیاتر بکرێت و پەرەی پێبدرێت. ئەمە زۆر گرنگە. بە تایبەتی دەمەوێت ئەمە بۆ گەلەکەمان لە باکووری کوردستان، لە تورکیا، گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە دەرەوە، دۆستەکانمان و بۆ هەموو بەشە دیموکراتیکەکان دەرببڕم. ئەم پرۆسەیە هێشتا پڕە لە نادڵنیایی. ئەگەری ئەوەی ببێتە شەڕێکی تایبەت زۆر بەرزە. پراکتیک و ڕێکار و سیاسەت و پراکتیکەکانی ئەم دەسەڵاتە هیچ لە ئارادا نییە. بۆیە دەبێت تێکۆشانەکە بە شێوەیەکی زۆر بەهێز درێژە پێبدرێت. هەڵمەتی ئازادی جیهانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت. هەموو کاتێک ئەمەمان ڕاگەیاندووە. لە ڕاستیدا ئەم هەنگاوە ڕۆژەڤێکی بەهێزی دروست کرد بە دەرئەنجامێکی زۆر باش. لە ساڵی ٢٠٢٥ دا دەبێت لایەنی کۆمەڵایەتی، ئایدیۆلۆژی، سیاسی-دیپلۆماسی هەڵمەتی ئازادی جیهانی بە شێوەیەکی زۆر بەهێز جێبەجێ بکرێت. بەڕاستی پێویستە ساڵی ٢٠٢٥ بگەیەنینە پرۆسەیەک کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و دیموکراتیزەکردنی هەرێمەکە بەدی بهێنرێت. پێویستە کار بۆ ئەم ئامانجە بکەین. دەبێت ئەمە ئامانجی ساڵی ٢٠٢٥ بێت.پێویستە بە شێوەیەکی بەهێزتر و لەگەڵ گەشکردنی تێکۆشانەوە درێژە بە هەڵمەتەکە بدەین.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەمە، شەڕەکە بە توندی بەردەوامە. لە سوریا ڕژێمی بەعس ڕووخا و هەتەشە هێنرایە سەر دەسەڵات. چۆن پلانێک لە سوریا دروست کرا و جێبەجێ کرا و هێزی هەرێمی وەک دەوڵەتی تورک و ئێران لەم پلانەدا چییە؟

لە هەرێمەکەدا جەنگی سێهەمی جیهانی بە شێوەیەکی زۆر توندوتیژانە بەردەوامە. بەڕاستی گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر گرنگ و کاریگەر. ئێستا هەرێمەکە دیزایندەکرێتەوە. هەڵسەنگاندی زۆری ئەمەمان کرد. لە داڕشتنی هەرێمەکەدا هەوڵ دەدرێت ئیسرائیل ببێتە یەکەمین دەسەڵاتی هەژموونگەر لە هەرێمەکەدا. لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، شێوەیەکی نوێ بە هەرێمەکە دەدرێت. ئێستا تەواوی پلانەکە، واتە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە خۆی پڕۆژەیەکی وەهایە. بەم شێوەیە ململانێ نەتەوەیی و تائیفی، ئایینییەکان لە هەرێمەکەدا وەک چەکێکی جەوهەری بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بەکاردەهێنرێن. پلانەکە بەشێکی لەسەر ئەمە دامەزراوە. شەڕی غەززە، لە لوبنان، شەڕی ئێستای سووریا چڕتر دەبێتەوە، ڕووخانی ڕژێم، هاتنی هەتەشە بۆ دەسەڵات، بڵاوبوونەوەی شەڕەکە بۆ عێراق، بڵاوبوونەوەی بۆ ئێران کە لە ئێستاوە ئامانجی سەرەکی ئێرانە. هەروەک چۆن تورکیا دەگۆڕێت بۆ ناوەندێک کە شەڕ تێیدا چڕتر دەبێتەوە، هەموو ئەم پرۆسەیە دەبێتە پرۆسەیەکی دووبارە دیزاینکردنەوە هەرێمەکەوە. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی ئەرێنی لە لایەنی گەلەوە تێپەڕێت، پێویستە تێکۆشان بکرێت. بەڵێ ئێستا هەتەشە چەند ڕۆژێکە هاتووەتە دەسەڵاتی سووریا و ڕژێمی ٦٠ ساڵەی بەعسی ڕووخاند و دەسەڵاتی لە دیمەشق گرتەدەست. ئایا ئەمە بە هێزی خودی هەتەشە ڕوویدا؟ بێگومان نەخێر. ئەمە پلانێکی نێونەتەوەیی بوو. سەردەستەیی و بەڕێوەبردنی ئەم پلانە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا بوو. تورکیاش لەم پلانەدا بەشدار بوو. بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە، ئەولەویەت و پێشەنگێتی درا بە تورکیا. تورکیا ڕۆڵی سەرەکی لە جێبەجێکردنی ئەم پلانەدا بینی. واتە ئەگەر مرۆڤ لە تورکیا پێناسەیەکی لەو شێوەیە بکات، هەڵە نییە؛ ئەمەش لە داهاتوودا لەلایەن تورکیاوە باشتر دەبینرێت، ئێستا کەمێک زیادەڕەوییان کردووە. واتە بەو پێیەی سوریایان داگیرکردووە، وەک ئەوەی هەموو شتێکیان بردۆتەوە، ڕووبەرێکی فراوانی سەروەرییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستهێناوە، واتا سەرخۆشیی و لەخۆباییبوونێک هەیە لە دەسەڵاتداری و میدیا و دەووروبەرەکەی. بەڵام بێگومان ئەوە ڕاست نییە. ئێستا تورکیا لە سروشتی خۆیدا وەک کەرێکە کە بەرەو خاکێکی پڕ لەمین هەنگاو دەنێت. پلانێک دانرا و تورکیا ڕۆڵی پێدرا بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە. لە ڕاستیدا خۆی ئەمە پیلانێکە لە دژی تورکیا. تورکیا خۆی کشاندە نێو ئەم پیلانەوە. بەم شێوەیە بە کەڵک وەرگرتن لە تورکیا، کاریگەری و هەژموونی ئێرانیان لە سووریا لەباربرد. ئێران گورزێکی سەختی بەرکەوت. لە لوبنان پێشتر گورزێکی گەورەیان لە حزبوڵا داوە. کاریگەری ئێرانیش لەوێ نەهێڵدرا. کاریگەری ئێران لە سووریا لە ڕێگەی تورکیاوە شکێندرا. تورکیا بۆ ئەمە خۆبەخشانە هەنگاوی ناوە و دەیەوێت ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە ئێران بەجێی هێشتووە. تورکیا دەیەوێت جێگەی ئێران بگرێتەوە. بەم ئامانجە بەبێ ئەوەی چاوی لە پێشەوە بێت و قووڵایی پلانەکە بزانێت، چووە ناو ئەم کارەوە. وتی، ئێران لە سووریا لەناو دەچێت و منیش جێگەی دەگرمەوە. وەک سەردەمی عوسمانی سووریا دەکەمە ئەیالەتی خۆم. لە ئێستاوە زۆر باسی ئەم بابەتە دەکەن. تورکیا پێی وایە کە سووریا دەبێتە گۆڕەپانێک کە سوودی لێ وەربگرێت، هەژموونی خۆی بەسەر سوریادا دروست دەکات. تورکیا و ئێران سەد ساڵە کێبڕکێی هەژموونی هەرێمەکە دەکەن. تورکیا پێشهاتەکانی ئێستا بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ ڕزگاربوون لە ئێران و هاوبەشکردنی هەژموونی هەرێمەکە لەگەڵ ئیسرائیل. واتە ئێستا تورکیا هەوڵی نەهێشتنی ئێران لە هەرێمەکە دەدات و هەژموونی ئێران لە هەرێمکەدا بشکێنێت. لە خەیاڵ و حەسرەتی ئەمەدایە. لە گەڕان و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەدایە. بەڵام پێویستە تورکیا بزانێت کە سووریا ناخرێتە بەردەستی. ئەم خواستەی تورکیا لە قوڕگییدا دەمێنێتەوە. سوریا پاروویەکی گەورەیە. ئەم پارووە نادەنە تورکیا. ئەگەر تورکیا هەوڵ بدات بە زۆر ئەم پارووە بخوات، ئەم پارووە لە قوڕگیدا گیردەبێت و هەناسەی لێ دەبڕێت. مەبەستم ئەوەیە ئەوەندە ئاسان نییە. واتە ئیسرائیل هەژموونی خۆی لەهەرێمەکەدا لەگەڵ تورکیادا هاوبەش ناکات. هێزە هەژمونییە نێونەتەوەییەکان ڕێگە نادەن هەژموونی هەرێمەکە لە نێوان ئیسرائیل و تورکیادا هاوبەش بێت. ئێستا بۆ ئەوەی ئیسرائیل بکرێتە زلهێزێکی هەژموونی گەورە لە هەرێمەکەدا و تورکیا بخاتە ژێر خزمەتی خۆیەوە، بۆ شکاندنی هەژموونی ئێران لە هەرێمەکە لەگەڵ تورکیا، پاشان بۆ ئەوەی بەتەواوی کاریگەری تورکیا بشکێنرێت و بیکاتە ژێر خزمەتی ئیسرائیل، سیاسەت و پلانێک جێبەجێ دەکرێت. ئێستا لە تورکیا تێڕوانینێکی بە زانابوون هەیە وەک ئەوەی تورکیا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. ئەمەش بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێت. لێرەدا قسەکانی ترامپ بۆ ئەردۆغان دەخەینەڕوو کە بە 'پیاوێکی زۆر ژیر' ستایشی دەکات، بۆ پەرەدانە بەم تێڕوانینە. واتە وەک ئەوەی تورکیا سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەرێمەکەدا بەدەست هێنابێت، واتە تاکە دەسەڵاتە کە سەرکەوتووە، واتە کاتێک ترامپ ئەمە دەڵێت ئەوا گاڵتە بە تورکیا دەکات. ئیسرائیل ئاوڕێک لە دواوەی دەداتەوە گاڵتە بە تورکیا دەکات. تورکیا ئێستا لە تەڵەیەکی گەورەدایە. تورکیا بەکاردەهێنن و دواتر تورکیا دەخەنەوە سەر ئەو هێڵەی کە خۆیان دەیانەوێت. تەنانەت کاتێک تورکیا بەم پێیە هەنگاوێک بنێت، لە ناوخۆی تورکیادا هەموو دەستوەردان و تێوەگلانێک دەکەن. هەموو جۆرە یارییەک لەسەر تورکیا ئەنجام دەدەن. ئێستا ئەم حکومەتە هەوڵی فریودانی کۆمەڵگا دەدات و هێزەکانی دیموکراتیکی و ئۆپۆزسیۆن فریو بدات و ئۆپۆزیسیۆنیش بەمەوە فریودراوە. ئۆپۆزسیۆن هەوڵدەدات بەشێک بێت لەم کارە. نزیکە بگوترێ کە ئەو کێبڕکێ لەگەڵ دەسەڵاتدا دەکات. بچێتە دیمەشق. پەرە بە پەیوەندییەکان دەدات. دەسەڵات دەیەوێت بەم شێوەیە کۆمەڵگا فریو بدات. هێزەکانی دیموکراتیک و ئۆپۆزسیۆن فریو بدەن. ئۆپۆزسیۆنیش بەم شتە فریو دەدرێت، هەوڵدەدات بەشێک بێت لەم کارە. ئەوانی تر کێبڕکێی دەسەڵاتیان لەسەر دەکرێت. بە واتایەکی تر، لەبری ئەوەی ڕەخنە لەم سیاسەتانەی حکومەت بگرن، سیاسەتێکی ئاشتیانە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی بۆ تورکیا پێشنیار بکەن، سیاسەتێکی ئاشتەوایی پێشنیار بکەن. بۆیە لەم بارودۆخەی ئێستادا تورکیا یەکێکە لەو لایەنانەی کە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە. سەرکەوتنەکانی ئەم پرۆسەیە هێزی سەرمایەداری و هەژموونخوازەکانە؛ ئەمریکا، ئینگلتەرا، ئیسرائیل. لەم ڕوانگەیەوە تورکیا ئەمە نابینێت.ساڵانێکە هەموو سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای قڕکردنی کورد بووە، دەتوانێت هەر شتێک بکات بۆ قڕکردنی کورد. واتە لە ناو بەناو سوپای سووریادا چەندین پێکهاتەی کۆنترایان دروستکردووە، چەندین چەتە و کۆتا گروپی داعشیان لە ناودا کۆکردۆتەوە. لە ڕاستیدا ئەم هێزەی پێی دەڵێن سوپای نەتەوەیی سووریا هەر خۆی داعشە. لە ئێستاوە ڕووی دووژمنکاریی کردووە لە کورد، لە لایەکی ترەوە هەتەشە بەهەمان شێوە هەوڵ دەدات لە پێگەیەکی نزیک لەمەوە مامەڵە بکات. بەم شێوەیە هەمیشە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دیمەشق. یەکێک لە پێیەکانی لە دیمەشقە، یەکێک لە پێیەکانی لە واشنتۆنە، لە لەندەنە. هەوڵ دەدات پاڵپشتی هەموو ئەو هێزانە بکات. هەوڵ دەدات سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لەوێ لەناو ببات و جینۆساید لە دژی گەلی کورد و گەلی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدات. بە گوێرەی ئەو، بەم سیاسەتانە دەبێتە حاکم و سەروەری سووریا، هەژموونی خۆی لە هەرێمەکەدا جێگیر دەکات، هەژموونی لەگەڵ ئیسرائیل لە هەرێمەکەدا هاوبەش دەکات. بە گوێرەی ئەو، بە جۆرێک بەرژەوەندییەکانی مسۆگەر دەکات. یانی ئەمە خۆ فریودانێکی گەورەیە. لەم بارودۆخەی ئێستادا تورکیا سیاسەتێکی مەترسیدار و هەڵە و نالۆژیکی بەڕێوەدەبات. ئەمەش دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە بەناوی تورکیاوە. لەم بارودۆخەی ئێستادا لایەنی دۆڕاوەن، ئەمە شتێکی ئاشکرایە.

باستان لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بۆ پاکتاوکردنی شۆڕشی رۆژئاوا لە جموجۆڵدایە، هێرشەکانی بۆ ئەو مەبەستە زیاتر کردووە. لە بەرامبەر ئەو هێرشە دژوارانەدا، مرۆڤ دەتوانێت بەرخودانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، دیپلۆماتیک و سەربازی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و هێزەکانی پاراستن چۆن هەڵبسەنگێنێت؟

بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانێکی بێهاوتا هەیە. هەموو شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە کە لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون، گەلی وڵاتپارێزمان بە ڕێز و خۆشەویستی، سوپاسێکی زۆرەوە یاد دەکەمەوە. هیوای باشبوونەوە بۆ هەموو برینداران دەخوازم.  بەرخۆدانەکە بە بوێرییەکی زۆرەوە بەردەوامە. لە ڕاستیدا گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بۆ شەڕ و بەرخۆدان سەفەربەربوونە. لەسەر هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە بەرخۆداندان. هەموو گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرخۆدان دەکەن و ئەمەش بە تەواوی مانادارە. لە نێو هێڵەکانی قەسەدەدا خۆڕاگری و سنورپارێزی و سەنگەرگرتن بە بەرخۆدانێکی گەورەوە لە هەموو جێگەیەک هەیە. هەرخۆی ئەوەی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تێدایە ئەم بەرخۆدانەیە. ئەوان تەنیا لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە دەتوانن درک بە بوون و ئازادی خۆیان بکەن. هیچ ڕێگایەکی تر نییە. لە ڕاستیدا تاکە ڕێگا بەرخۆدان و خۆڕاگرییە. دەتوانین لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە بوون و ئازادی خۆمان بەدەست بهێنین. کۆنکرێتیترین نموونەی ئەمە ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەبینرێت. لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە تا تەمەنی حەفتا ساڵی، هەمووان سەفەربەرکراون. پیرۆزبایی و سڵاو لەم ئیرادەی بەرخۆدانی گەلەکەمان و هەڵوێستی بەرخۆدانیان دەکەم. تا بڵێی بەنرخ و گرنگە. ئەم بەرخۆدانە پێویستە بە بەهێزترین شێوە بەردەوام بێت. پێویستە بەردەوام بن لە گەشەکردن و بەهێزبوون. بێگومان لە پلەی یەکەمدا پێویستە گەلی ئێمەی باکووری کوردستان، گەلەکەمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، گەلەکەمان لە ڕەوەندی دەرەوەی کوردستان و هەموو پێکهاتە دیموکراتیکییەکان هێز بدەن بەو بەرخۆدانە و هاوتەنیشتی ببن. پێویستە بەشدارییەکی گەورە لەم بەرخۆدانەدا نیشان بدەن. بەم مانایە لە باکووری کوردستانیش بەشدارییەکی زۆر هەیە، لە نسێبین و پیرسوس، چالاکییەکانی "ڕۆژئاوا بپارێزن" لە ئارادایە. سەدان و هەزاران کەس بەشداری ئەم چالاکییە پاراستنانە دەکەن. ئەمەش زیاتر لە شانزە ڕۆژە لە هەندێک ناوەند بەردەوامە. جگە لەوەش چالاکی تریش بەم شێوەیە بەڕێوەچوو، کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی درا. بۆیە گەلی باکووری کوردستان چ لە باکووری کوردستان و چ لە شارە گەورەکانی تورکیا، هەڵوێستی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا و بەشداریکردن لە بەرخۆدان و پشتیوانی لە ڕۆژئاوایان نیشاندا. ئەمە زۆر مانادار و گرنگە. پیرۆزبایی و سڵاو لەم خۆڕاگری و هەڵوێستەی گەلی باکووری کوردستان دەکەم. بەڵام ئەمە بەس نییە، پێویستە بەهێزتر بێت. نەک سەدان یان هەزاران کەس، دەیان هەزار، سەدان هەزار کەس بەشداری پاراستی لە ڕۆژئاوا بکەن. لەسەر هەموو هێڵە سنوورییەکان سەدان هەزار کەس بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجام بدەن. لە هەموو جێگیەکەی سەرسنووری و گەلی لە هەموو تەمەنەکانەوە بەشدارییان هەبێت. ئەوەی پێوستە زۆرترین پاراستن بکات گەلی باکووری کوردستانە. لە ڕاستیدا لە ڕۆژئاوا ئەگەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونی نەبێت و ئازادی خۆی نەیەنێتە ئاراوە،  بنەمای چارەسەری دیموکراتیکی لە باکووری کوردستان جێگیر نابێت. لەم دۆخەدا شەرت و مەرجاکان تەواوکەری یەکترتن. هەروەها گەر لە باکووری کوردستان بناغەیی چارەسەری دیموکراتیکی جێگیر نەکرێت ئاوا ئیمکانی مانەوەیی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری نییە. بە واتایەکی تر پرسی کورد بۆتە یەک، ناتوانرێت لێک جیابکرێتەوە. بۆیە لە چوار پارچەی کوردستان خاوەندارێتی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شۆڕشی ڕۆژئاوا خاوەندارێتی بوون و ئازادی گەلەکەمانە. پێویستە بەو شێوەیە بناسرێت. بۆیە بە پلەی یەکەم لە باکووری کوردستان، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەلەکەمان لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە تا تەمەنی حەفتا ساڵی بە هەزاران، دەیان هەزار، سەدان هەزار و ملیۆنان کەس دەبێ هەمیشە لە گۆڕەپانەکاندابن؛ شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن، بەشداربن لە پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا. ئەمە زۆر گرنگە. بەم مانایە، لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە، داوا دەکەم لە هەموو گەلەکەمان، دۆستەکانمان، هەموو دامەزراوە دیموکراتییەکان، هەموو ژنان- کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ژنانە، سیستەمێکە لەسەر بنەمای هێڵەکانی ژنان، و کاری گەورەی ژنانە تێیدایە، ژنان قوربانی گەورە دەدەن، ئەمەش بۆ ئازادی ژن و داهاتووی ئەم شۆڕشە زۆر گرنگە. پێویستە هەموو ژنان، نەک تەنیا ژنانی کورد، بەشداری ئەم شۆڕشە بکەن. ئەمە زۆر گرنگە. ئەمەش بۆ گەنجان و هەموو بەش و پێکهاتە ئیکۆلۆژییەکان گرنگە. دەمەوێت ئەمە ڕوون بکەمەوە. بێگومان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بنەڕەتدا ئاسۆی چارەسەر لە سووریا بە گشتی دەخاتە ڕوو. بە واتایەکی تر چۆن دەتوانرێت چارەسەر لە سووریا بەدەست بهێنرێت؟ چۆن سووریا لەم پڕۆسە تاریکە دەربچێت؟ بەڕاستی کۆماری سووریای دیموکراتیک چۆن لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی گەلان و یەکێتی دیموکراتیکی گەلان بنیات بنرێت؟ ڕۆژئاوا بەهێزترین و باشترین نموونەی ئەمەیە. پێویستە سووریا لەسەر بنەمای هەرێمە خۆسەر و دیموکراتەکان، سیستەمی دەستوری دیموکراتیک پەرەبستێنێت. سیستەم و چارەسەری لەم شێوەیە ڕێگری لە ململانێی تائیفی و ململانێی ئایینی و ململانێی نەتەوەیی و ڕەگەزی دەکات. لە ڕاستیدا ڕۆڵی بنەڕەتی هەبوو بۆ دیموکراتیزەکردنی هەرێم و گەل، بۆ ئەوەی پێکەوە لە برایەتیدا بژین. لەم بارودۆخەی ئێستادا کورد پێشەنگایەتی ئەم کارە دەکات. گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگایەتی ئەم کارە دەکەن. پراکتیزەکردن ئەمە نیشان دەدات. بەم مانایە بەرژەوەندییەکانی تورکیاش لێرەوە تێدەپەڕن. بە واتایەکی تر بەرژەوەندی تورکیا لەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێدەپەڕێت. ئەگەر بەڕاستی تورکیا هەستێکی عەقڵانیی بە دەوڵەتبوونی هەبێت، ئەوا ڕێککەوتن لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکی لە باکووری کوردستان دەبێت. لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکی و ئاشتیانە لەگەڵ هەموو کورد دەبێت. دانوستان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیا ببێتە زلهێزێکی گەورە لە هەرێمەکەدا. بە واتایەکی تر، ئەگەر تورکیا بیەوێت ببێتە زلهێزێکی کاریگەر و گەورە لە سووریا، بۆ ئەوەی ببێتە زلهێزێکی کاریگەر لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوا دەبێت تورکیا لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکبکەوێت. پێویستە سیاسەتێکی ئاشتەوایی و ئاشتیانە پەیڕەو بکات. ئەمانە تورکیا دەکاتە هێز. بۆیە لە ڕاستیدا لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکی پێویستە لە کێشەکان نزیک بێتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە چارەسەری پەرەپێبدات. بە واتایەکی تر چارەسەر لە سووریا تەنها بەم شێوەیە مومکینە. ئەگینا سووریا دەبێتە ناوچەی ململانێ. پێشتر دەستی پێکردووە.ئێستا جینۆسایدێکی گەورە لە دژی عەلەوی و دروزەکان لە ئارادایە. لە ئێستاوە هێرشێکی قڕکاری دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە. واتە لەمەودوا ململانێی تایفەگەری، ململانێی ئایینی زیاتر و سەختتر دەبێت. بە واتایەکی تر سیستمی دەوڵەتی ڕووسیای یەکپەرست، فاشیست و زۆر دەست تەنیا ڕێگە لە ناکۆکی و ململانێی دەکاتەوە. ململانێی نەتەوەیی، تائیفی، ئایینی لەگەڵ خۆییدا دەهێنێت. ئەمەش زیانێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە. ئاخر ئەم سیستەمە تاکپەرست و فاشیستییە ڕووسیانە لەگەڵ ناوچەکەدا نەگونجاو بوون. مەبەستم ئەوەیە دوو سەد ساڵە ئەسەد لەو ناوچەیەدایە. بینیمان، واتە ئەزموونمان کرد. ناوچەکە لە شەڕ و ململانێکان ڕزگاری نەبوو. ئەگەر دەوڵەت-نەتەوەکان لە ڕووی دیموکراتیکی و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکەوە لە هەرێمەکەدا جێگیر بکرێن، دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە پێکهاتەکانی دەوڵەت-نەتەوەییەکان مۆدێرن نۆژەن بکرێنەوە. پێویستە پارادایمێکی نوێ دابنرێت. بەشێوەیەکی تر، بەراستی دۆخی سووریا لەبەرچاوە. دیارە دۆخەکە خراپتر دەبێت. ڕاستە کاریگەری ئێران لە سووریا شکێندراوە، بەڵام نابێ مرۆڤ وا بە ئاسانی لە ئێران بڕوانێت. ئێران ئاوا بە ئاسانی لوبنان و سووریا و عێراق بەجێناهێڵێت. هەرکەسێک بەشێوەیەک بەپێی هەلومەرجی نوێ هێزی خۆی نوێ دەکاتەوە و هەوڵی خۆڕێکخستن دەدات. یانی دۆخەکە بەرەو قۆناغێکی مەترسیدارتر دەڕوات. ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرای کرد کە تەنیا شتێک کە دەتوانێت ڕێگری لەم کارە بکات، ئیرادە و چارەسەرە. لەم کۆتا کۆبوونەوەیەدا ئەم ئیرادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ڕوانگەی چارەسەری بە شێوەیەکی زۆر بەهێز خستەڕوو. ئەمە تەواو گرنگ و بەنرخە، بەڕاستی ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە زۆر گرنگن.

بابەتێکی دیکە دەربارەی هەرێمەکە کە دەمانەوێت سەنجی بخەنەسەر ئەوەیە کە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە بە شەڕی غەززە دەستیپێکرد، لەم کۆتایەنەشەدا لە سووریا گورزی سەخت لە هەژموونی ئێران درا. دوای ئەم پیشهاتانەی سووریا سەرنجی هەمووان لەسەر عێراقە کە گۆڕەپانێکی دیکەی بەرخۆدانە. دەگوترێت ئەوەی بەسەر سووریادا هێنرا بۆ عێراقیش کراوەیە. بە مانایەکی دیکە باس لە جموجۆڵی تورکیا دەکرێت لە عێراق. ئایە دەتوانین هەمان شت چاوەڕوانی عێراقە و نزیکە لەوەی نۆرەی بێت؟

تورکیا لە ئێستادا سیاسەتی داگیرکاری، عوسمانی نوێ لە عێراقدا بەڕێوەدەبات. ئەو سیاسەتەی ساڵانێکە لە سووریادا بەڕیوەیدەبات لە عێراقیشدا بەڕێوەی دەبات. هەوڵدەدات لە عێراقدا بگات بە ئامانجەکانی میساقی میللی. ئەو ڕێککەوتننانەی لەم دوایەنەدا لەگەڵ عێراقدا کردی ناوەڕۆکەکەی بەتەواوەتی هەر ئەمەیە. هێرشە داگیرکاری و لکاندنەکان بەم ئامانجەوە دەکات. لە عێراقدا بەتایبەت لەم ساڵانی کۆتاییدا زۆر خۆی بەڕێکخستن دەکات، هەوڵدەدات کاریگەری سیاسی زۆری هەبێت. تورکمانەکانی نزیک لەخۆی بەڕێکخستن دەکات. لە کەرکووک، موسڵ و تەلەعفەر لەم شێوە هەوڵدانانەدایە. بەعشیقەی کردووە بە ناوەندی ئەم کارانەی. لە لایەکی دیکەوە لە ڕووی ئابوورییەوە عێراق لە تەنگەتاو بووە. هەوڵدەدات بازاڕی ئابووری لە عێراقدا بە تەواوەتی بەدەست بهێنێت. ساڵانێکە ئاوی وەک ئامرازێک لە دژی عێراق بەکارهێناوە. هەوڵدەدات لەسەر ئەم بنەمایە عێراق ملکەچ بکات. ئاوی وەک ستراتیژییەک بەکاردەهێنێت و هەوڵەدەدات قەرەبووی ئەمە لە عێراق بکاتەوە. سیاسەتێکی لەم شێوەیە بەڕێوەدەبات. وە بەگوێرەی ئەم هەڵسەنگاندنەی خۆی هەوڵدەدات هەندێک دەرنجام بەدەست بهێنێت. بە ڕێگەپێدانی عێراق لە درێژەی داگیرکاریی و لکاندنەکاندا لە هەندێک جێگە بنکە و بارەگای سەبازی دروستکردووە. لە ئێستادا هەوڵدەدات بەهێزترییان بکات. خێرای داوە بە سیاسەتی میساقی میللی. هەوڵدەدات ئەم ئامانجەی پێکبهێنێت. هەوڵدەدات لەسەرعێراقیش سەروەری و هەژموونی خۆی دروستکات. ئەم کارانەیشی زیاترکردووە. لێکتێگەشتنەکانیش هەر لەم چوارچێوەیەدا بوو. پرۆژەی ڕێگەی گەشەی وەک بەشێک لەم ئامانجە هەڵسەنگاند. بۆیە گوتمان ئەم پرۆژەیە تەڵەیەکە نابێت عێراق بکەوێتە ناو ئەم تەڵەیەوە. لەم بابەتەدا بانگەوازییمان لە عێراق کردبوو. لەبەرئەوەی ئامانجەکە بونیادنانی هەژموونگەراییە لە عێراقدا. ئامانج خۆ گەیاندنە بە مەرامەکانی میساقی میللی و دروستکردنی سەروەرییە لەسەر عێراق.

لە ئێستاشدا هەوڵدەدات هەنگاو بە هەنگاو ڕێگەی بۆخۆی بئافرێنیت. کارەکانی لە سووریا، پەیوەندییەکانی لە عێراق، گفتوگۆکانی، چەندین ئارگۆمێنت و قسەکانی دەربارەی عێراق کەشف بوون، ماسکەکەی هەڵماڵراوە. لە ئێستادا هەوڵدەدات هەمووان فریوبدات، لە عێراق و دەرەوەی عێراق هەموو کەسێک ئەم مەرامانەی دەوڵەتی تورکی بینی بۆ گەیشتن بە خەونی میساقی میللی.

بۆیە پەرە بە ئاڵۆزییەکانی نێو عێراق دەدات. هەم بەڕێگەی ڕێکخستنی هەمیش هەوڵدەدات داعش ڕێکخراوەبکاتەوە لە عێراقدا. هەوڵدەدات داعش بخاتەوە جوڵە. لەم ڕووەوە هەوڵدەدات ناکۆکی بخاتە نێوان لایەنە شیعییەکانەوە. هانی شیعە و سوونە دەدات بکەونە شەڕ و ئاڵۆزییەوە. تورکیا پێشەنگایەتی نەهێشتنی کاریگەری ئێران لەسەر عێراق دەکات. وەک چۆن ئەوەی بە هێزە نێونەتەوەییەکانە لە سووریادا کردی، هەوڵدەدات لە عێراقیشدا سەرکردایەتی ئەمە بکات.

ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان کردووە، ئێستا زۆر لایەن لە عێراق ئاگاداری ئەمەن. بە دڵنیاییەوە لە زۆر شتدا زۆر درەنگ نییە، بەڵام لە زۆر شتدا دواکەوتوون. عێراق هەڵەی گەورەی کرد. بەڕاستی عێراق کەوتە داوی تورکیاوە. ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ تورکیا کردی زۆر هەڵە بوو. زیانێکی زۆری بە عێراق گەیاند. خستە لیستی تیرۆری پەکەکەوە زیانێکی زۆری گەیاندە عێراق. عێراق بەم شێوەیە هەڵەیەکی زۆر کاریگەری کرد. بۆ بەرژەوەندی و حسابەتەکانی  تورکیا کاری کردووە .پاساوی داگیرکاری و لکاندنی تورکیا زیانێکی زۆری بە عێراق گەیاند. زۆر گرنگە عێراق ئەنجام لەم دۆخە وەربگرێت. لەسەر ئاستی ئێستادا پێویستە عێراق ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا هەڵبوەشێنێتەوە. پەکەکە لە لیستی قەدەغەکراو دەربهێنرێت. هەڵوێستێک لە دژی ئەم سیاسەتە لکاندن و داگیرکاریانەی تورکیا نیشان بدەن. پێویستە تورکیا لە عێراق و کوردستان دەربکرێت. بۆ ئەمەش پێویستە سیاسەتێکی جددی جێبەجێ بکرێت. پێویستە عێراق بتوانێت ئەم ئیرادەیە نیشان بدات. ئەگینا دەبێتە ئامرازی لکاندنی تورکیا و داگیرکاری و سیاسەتی عوسمانی نوێ. بە دڵنیاییەوە پێویستە ئەمە بوەستێنرێت. ئێمە هەمیشە ئەمەمان وتووە، هەستمان بە پێویستی کردووە کە دووبارەی بکەینەوە.

لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجامدرا. سیاسەتەکانی نکۆڵی، لەناوبردن، قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورک گورزێکی گەورەی خوارد. سوپای تورک کۆتای پێهاتووە. گورزێکی گەورەی بەرکەوت. لە ڕاستیدا سیاسەتەکانی میساقی میللی دەوڵەتی تورک شکستی هێناوە. لەم بارودۆخەی ئێستادا گەریلا بووەتە بەربەست و ئاستەنگییەکی جدی، بۆیە دەچووە هەرجێگەیەک شکستی دەخوارد. لە دەڤەرەکەدا گیری کردووە. دۆخی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەم جۆرەیە. بێ گومان هەڤاڵان بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشان دا. شەهادەتی مەزنی لێکەوتەوە. جارێکی دیکە بەڕێز و پێزانییەنەوە یادی هاوڕێیانی شەهیدامان بەرز ڕادەگرین.

هێشتا بەرخۆدان بەردەوامە. لە هەموو شوێنێک شەڕ هەیە. هێرشەکان بەردەوامن. بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. سڵاو لەم بەرخۆدانە دەکەم. دەوڵەتی تورک تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنێت. تەنانەت لە ساڵی ٢٠٢٥شدا ناتوانێت ئەنجامەکەی بەدەستبهێنێت. ئەم بەرخۆدانە گەشە دەکات و فراوانتر دەبێت. نەک تەنها لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. ئیدی لەسەر بنەمای دوکتورینی نوێی پاراستنی خۆ، دوکتورینی شەڕ لە باکووری کوردستان پراکتیزە دەکرێت. لە پرۆسەی داهاتوودا بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە بەهێزی دەبینین کە ئەمە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم دوکتورینە نوێیەی شەڕ و بەرگریکردن لە خۆ، دەرئەنجامەکانی خۆی پیشان دەدات. بۆیە من لەو باوەڕەدام کە لە ساڵی ٢٠٢٥ شەڕێکی گەورەی پاراستنی خۆ، شەڕێکی گەلی شۆڕشگێڕی لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. ئەمەش پێشهاتی جددیش دروست دەکات.

بەهەمان شێوە تێکۆشان بۆ ئازادی لە چوار پارچەی کوردستاندا گەشە دەکات و بەهێزتر دەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە هەروەک چۆن ساڵی ٢٠٢٤ بە خۆڕاگرییەکی زۆرەوە تێپەڕی، ساڵی ٢٠٢٥یش بە شێوەیەکی پلەبەندی بە تێکۆشانی بەهێزەوە تێپەڕدەبێت.

لە مانگی کانوونی یەکەمدا شەهیدبوونی زۆر هەبوو، کۆمەڵکوژی گەورە ئەنجامدرا، لە هەمان کاتدا مانگێکی باشە کە بەرخۆدانی گەورە کرا. لە ماوەی ئەم مانگەدا کۆمەڵکوژی مەرەش ئەنجامدرا. بەشێک لە گەلەکەمان لەم کۆمەڵکوژییەدا گیانیان لەدەستدا. بەڕێز و خۆشەویستییەکی گەورەوە یادیان دەکەمەوە.

هەروەها کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ئەنجامدرا. لە ڕۆبۆسکی ژمارەیەکی گەنجی کورد بۆردومان کران. ٣٤ کەس لە گەلەکەمان گیانی لەدەستدا و بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران. هەروەها بە ڕێز و حورمەتەوە یادییان دەکەمەوە.

لە ساڵی ٢٠٠١ ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر زیندانەکان ئەنجامدرا، هێرشێک ئەنجامدرا. زۆر کەسی شۆڕشگێڕ و دیموکراتی گیانیان لەدەستدا. بە ڕێز و حورمەتەوە یادییان دەکەمەوە.

لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر، عەبدولڕەحمان کزل لە ناوەندی پاریس تیرۆرکران. بە خوێنڕێژی و دڕندەییەوە میتی تورک ئەمەی کرد. بێگومان هەواڵگری فەڕەنساش پشتیوانی لێدەکرد. فەرەنسا بوو بە هاوبەش لەم کارەدا. ئێمە ئەمەمان بە دووەم کۆمەڵکوژی پاریس پێناسە کرد. لە یەکەم کۆمەڵکوژی لە پاریس، هاوڕێیان ساکینە، ڕوناهی و ڕۆژبین لە پاریس بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆرکران. هەموو ئەو هەڤاڵانەمان بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یاد دەکەینەوە. بێ گومان لە ماوەی ئەم مانگەدا گەریلا شەهیدی زۆری بەخشی. فەرماندەی گەورەی گەریلامان شەهید بوون. هەڤاڵ عادل، هەڤاڵ گوڵبەهار شەهید بوون. لە ئەیالەتی دێرسیم فەرماندەی خۆپاراستن عەزیز دێرسیم لەگەڵ ٦ هەڤاڵییدا لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا لە دێرسیم لە شەڕدا شەهید بوون. هەموو ئەم شەهیدانەمان بەڕێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە. دڵسۆزی یاد کردنەوەیان دەبین و بە دڵنیاییەوە ئەم تێکۆشانە دەگەیەنین بە ئامانجی سەرکەوتن.

بەڕاستی بووە مانگێک لە تێکۆشان و بەرخۆدانی مەزن. بەتایبەت بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بووە بەشێکی گرنگی ئەم بەرخۆدانە. لە مانگی کانوونی یەکەمدا شەهادەتی گەورە دروستبوون. جیهان بیلگین، نازام داشتان دەنگی بەرزی ئەم تێکۆشانە بوون. بوونە دەنگی حەقیقەت و لەو پێناوەدا گیانیان بەخشی. بە دەیان شەڕڤانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە، چەندان کەس لە گەلەکەمان گیانیان لەدەستدا. هەموویان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. دڵسۆزی بە یادکردنەوەیان تەنها بە سەرخستنی تێکۆشان دەبێت. دەتوانم بەڵێنی ئەوە بدەم. دڵسۆزی یادکردنەوەیان دەبین، بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ئازادی بگەینین بە سەرکەوتن. بەڵێنی ئەمە دەدەم بە گەلەکەمان و شەهیدانی هێژامان.