حزبی شیوعی کوردستان دامەزراندنی (پەکەکە) پیرۆز کرد

حزبی شیوعی کوردستان، بە بۆنەی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە پەکەکە کرد و پشتیوانی خۆی بۆ تێکۆشانی ئەو پارتە و باکوری گوردستان ڕاگەیاند. هاوکات داوای پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هێزە کوردستانیەکان دەکات.

مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، بە بۆنەی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە پارتی کارگەرانی کوردستان (پەکەکە) دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ تێکۆشانی ئەو پارتە و باکوری گوردستان ڕاگەدەگەیەنێت.
حزبی شیوعی دەستنیشانی کردوە: لە کاتێدا کە شاڵاوی دەوڵەتانی داگیركەر بۆ سەر تەواوی گەلی كوردستان  بەردەوامی هەیە، پێویستە پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان پتەو بكرێت و رێگری لە هەر هەولێكی شەڕی ناوخۆ بگیرێ. 

دەقی پیررۆزبایەکەی حزبی شیوعی کوردتان:

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) سڵاوێكی شۆڕشگێرانەتان ئاراستە دەكەین و بە گەرمی پیرۆزبایی لەم بۆنەیە دەكەین، و هیوادارین تێكۆشان لە پێناوی مافی بریاردانی چارەنووس بۆ گەلی كوردستان و چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی هەردەم لە پێشكەوتن دابێت.
لە یادی(٤٢)ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان، دووپاتی  پاڵپشتی تێكۆشانی ئێوە و تەواوی هێز و لایەنە كوردستانی و ئازادیخوازەكانی توركیا و باكوری كوردستان دەكەینەوە، بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە سیاسیەكان، كە ئەمڕۆ رووبەرووی هێرشی راستەوخۆی پارتی دادوگشەپێدان دەبێتەوە، و هەزاران كەس بەهۆی بیروڕای سیاسیەوە زیندانی كراون، كە پێویستە دەست بەجێ‌ زیندانیانی سیاسی ئازادبكرێن لە نێوانیاندا بەرێز عبداللە ئۆجەلان ڕابەری پارتی كرێكارانی كوردستان .
ئومێدەوارین لەم ڕەوشەدا كە شاڵاوی دەوڵەتانی داگیركەر بۆ سەر تەواوی گەلی كوردستان  بەردەوامی هەیە، پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان پتەوبكرێت و رێگری لە هەر هەولێكی شەڕی ناوخۆ بگیرێت، كە بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستانە، و ئەمەش واپێویست دەكات كە لە ڕیگای دیالۆگەوە چارەسەری كێشەكان بكرێت.
جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان پیرۆز بێت.
 
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
   

هـ.هـ