هێزەکانی گەریلا بە قەناس چالاکیان ئەنجامدا: داگیرکەرێک سزادرا
هێزەکانی گەرێلا لە گردی کۆردینەی مەتینا لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە بە قەناس ئەنجامدرا، داگیرکەرێک سزادرا.
هێزەکانی گەرێلا لە گردی کۆردینەی مەتینا لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە بە قەناس ئەنجامدرا، داگیرکەرێک سزادرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانیی و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:
١٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٣٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی کۆردینە بە قەناس چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادکرا. داگیرکەران تەرمی سەربازەکەیان لە کاتژمێر ٢٠:٣٠دا بە سکۆرسکی لە هەرێمەکە دوورخستەوە.
١٩ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠٠:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان بەسەر ئاسمانی مەتینا سووڕانەوە. داگیرکەران سەربازەکانیان لە نزیک گوندی ئێزدی، دوو جار بە هەلیکۆپتەر ئاڵۆڕی پێکرد. هەروەها گۆڕەپانی کێستە و زەندورابە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.
بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەر هێرش لەبەرانبەر هەرێمی ئاڤاشین و زاپ ئەنجامدرا.
زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
١٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٠٠ و ٠٠:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان گۆڕەپانێ وەرخالێی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد. ١٩ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٠٢:٠٠ – ٠٢:٣٠ هەمان گۆڕەپاب لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانی شەڕەوە بۆردومانکران. لە هەمانکاتدا درۆنەکان چاودێری ناوچەکەیان دەکرد.
١٩ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:١٥ بە پشتگیری هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ، داگیرکەران هەوڵیاندا بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی داگیرکەران لە گردی سلێمانی ئاڤاشین جێگیر بکەن. بەڵام هێزەکانمان دەستوەردانیان کرد و داگیرکەران بە ناچاری پاشەکشێیان کرد. هەمان رۆژ کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٠٠ – ٢٣:٤٠ گۆڕەپانی گردی سور لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکرا.
١٩ی حوزەیران کاتژمێر ٠٠:٥٠ گۆڕەپانی وەرخالێی هەرێمی ئاڤاشین ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.
١٩ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٣٠ – ٠٠:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی پیتی تی و جیلۆی بچوکی هەرێمی زاپ، سوورانەوە. ئالۆگۆڕ بە داگیرکەرانکرا لەسەر گردی شەهید سەرخۆبوون. لە هەمانکاتدا گۆڕەپانی پیتی تی لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکرا. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگرکەوتەوە."
ف.ق