هێزەکانی گەریلا لە ئاسمانەوە داگیرکەرانیان کردە ئامانج

هەپەگە رایگەیاند، کە یەکینەکانی شەهید ئاخین موش لە زاپ و خواکورک لە ئاسمانەوە لە داگیرکەرانیان داوە. لە چالاکیەکەدا سیستمێکی رادار، مۆڵگەیەک، تانکێک و کۆنتینەرێک کراونەتە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراووێکدا زانیاری لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خستەڕوو.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"یەکینەکانی شەهید ئاخین موش؛

١٠ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید هێمن لە هەرێمی خواکورک ٣ جار بە ئامێری ئاسمانی لە داگیرکەران درا. لە چالاکییەکاندا سیستمێکی رادار و مۆڵگەیەک لەناوبران.

١٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٠ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە ئامێری هەوایی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی وەشێندرا. لە چالاکیەکەدا کۆنتینەرێک لەناوبرا.

١٣ی کانونی دووەم لە هەرێمی خواکورک بە ئاێری هەوایی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئازاد وەشێندرا. لە چالاکییەکەدا گورز لە تانکێک وەشێندرا.

لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١٠ی کانونی دووم کاتژمێر ١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لەهەرێمی مەتینا؛

١٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

١٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ تا ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ ٥ درۆنی بۆمبڕێژکراوی کە بۆ هێرشکردنە سەر تونێلەکانی شەڕی ئێمە رەوانەکرابوون، تێکشکێندران.

١٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان وەشاند.

١٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٥:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری بی ئێم بی کە تۆپی ٣٧ی لەسەر بوو، بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرایە ئامانج. لەو چالاکیەدا کە هێزەکانی یەژاستارمان ئەنجامیاندا، گورز لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە وەشێندرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛

١٣ی کانونی دووەم لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ١٠ و ١٣ی کانونی دووەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گۆشین، سنین و شەهید شەریف ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا 5 جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار یەک جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی گرێ، بنلدباز، گرێ کون، کانی سارک، دێرەشێ، شەهید ئاسلان، دەشتی کافیا ٨ جار؛ بە گشتی ٢١ جار ئەو ناوچانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٠ی کانونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ١٥ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".