هێزەکانی هاوپەیمانان: بەهۆی ناکۆکی حزبی نەتوانراوە هێزی پێشمەرگە یەکبخرێت
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: " ناکۆکییەکانی نێوان یەنەکە و پەدەکە ڕەنگی داوەتەوە لەسەر وەزارتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی ھێزەکان ئەرکێکی قورسە".
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: " ناکۆکییەکانی نێوان یەنەکە و پەدەکە ڕەنگی داوەتەوە لەسەر وەزارتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی ھێزەکان ئەرکێکی قورسە".
بەرپرسێکی باڵای ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، سەبارەت بە ھەوڵەکان بۆ یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: "ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پرۆسەی یەکخستنەوە و چاکسازیی لە ھێزەکانی پیشمەرگە تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو پابەندییانەی کە لە لێکتێگەیشتنیدا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیمزای کردووە،وە ئەوەی ئێمە تێیگەیشتوین یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە ئەرکێکیک سەختە.
جێگای باسە، ئەو بەرپرسە باڵایەی ھاوپەیمانان سەبارەت بە کاریگەری ناکۆکی پەدەکە و یەنەکە لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: "ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەردەوام ھانی ھەردوو لایان داوە کۆتایی بە ناکۆکیەکانیان بھێنن و چیتر ھێزەکانی پێشمەرگە نەکەنە بەشێک لە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حزب، وە ناجێگیری پەیوەندییەکانی نێوان یەنەکە و پەدەکە ڕەنگی داوەتەوە لەسەر وەزارتی پێشمەرگە ، ھێندەی ئێمە تێبینیمان کردووە بە ڕوونی دەریدەخات کە دەرەنجامەکانی ئەو ناکۆکیانە بە ھۆی پارتە گەورەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھاتوونەتە ئاراوە".
هەروەها ناوبراو هۆشداریشدا و ووتی: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا یاداشتننامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا واژووکردووە بۆ یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەی چوار ساڵدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی ئێستا تەواو پێچەوانەی ئەو پابەندییانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە".
لە کۆتاییدا سەبارەت بە مەرجی ھاوپەیمانان بۆ بەردەوامی ھاوکارییەکان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ئەو بەرپرسە سەربازیەی هاوپەیمانان ئاشکرای کرد: "ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیمزاکراوە بە ڕوونی ئەو مەرجانە دەردەخات کە پێویستن بۆ یارمەتیدانی ھێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھەندێ لەو مەرجانە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەخۆدەگرن لەگەڵ ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، لەگەڵ باشترکردنی ھەماھەنگی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان، ھەروەھا ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری ھەواڵگری و ئەنجامدانی کاری تۆمارکردنی بایۆمەتری و دامەزراندنی سەرکردایەتیەکی کارا و چالاک و دروستکردنی پەیکەربەندیی و کارکردن بە چەند چەمکێکی ڕوون و برەودان بە سیاسەتێکی سەربازی گشتگیر".
هـ . ب