هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار ڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد

گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە لە هەرێمی مەتینا، کە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

سۆزان مێردین یەکێک لە فەرماندەکانی یەژا ستار لە میانەی پیرۆزباییەکە لە مەتینا قسەی کرد. سۆزان مێردین لە قسەکانیدا سەبارەت بە ٢٧ی تشرینی دووەم بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئازادیخوازان و بەتایبەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

سۆزان مێردین ڕایگەیاند ڕێپێوانی ئازادی لە کەسایەتی حەقی قەراروە دەستی پێکرد و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەکەکەی وەک پێویستییەک و لایەق بوونێک بۆ شەهیدەکان دامەزراند و وتی:"ئەم پرسە نەک پرسێکی ئاساییە. ئەم پرسە بە خوێنی شەهیدان گەورەترەو بووەتەوە. لە سایەی شەهیدانمان بووینە پارتیەکی ڕێکخستنی و لەشکرێکی بەڕێکخستن کراو. هەموو ئەم دەسکەوتانە بە باوەڕێکی بەرز و بەدیلێکی زۆر بەدەست هاتوون."

'بناغەی پەکەکە بە پاکی دانرا'

سۆزان مێردین باسی لەوەشکرد، پەکەکە قەد لاواز نەبووە و تادێت بەهێزتر و بەهێزتر دەبێت و دەڵێت:"چونکە پەکەکە لەگەڵ گەلەکەیدا ئاوێتە بوو.  پەکەکە بۆ گەلانی بندەست دروست بووە. بە سایەی پەکەکە، ئێستا گەلەکەمان خۆی ناسیوە، وەک گەلێکی بندەست ئەم دۆخەی قبوڵ نەکردووە و ڕۆژانە لە شەقامەکان بۆ وەرگرتنی مافەکانی ڕادەپەڕێت و بۆیان مایەی شانازییە."

سۆزان مێردین روونی کردەوە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەنگی گەلی کوردستان دەبیستن و تا کۆتایی بڕوایان وایە هەتا کۆتایی گەل پشتیوانی گەریلا و عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات و وتی:"ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی پێشەوەژی بەرخۆدان پیرۆز دەکەین."

دوای وتارەکەی سۆزان مێردین، گەریلاکان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان وتەوە. پاشان گەریلاکان بە سەما و دیلان ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.