هێزەکانی عێراق لە سنووری دهۆک جێگیر دەکرێن
دوابەدوای هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر دهۆک کە لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا، راگەیەندرا کە هێزەکانی عێراق بە ئۆتۆمبێلی سەربازی لە سنووری دهۆک جێگیر بوون.
دوابەدوای هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر دهۆک کە لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا، راگەیەندرا کە هێزەکانی عێراق بە ئۆتۆمبێلی سەربازی لە سنووری دهۆک جێگیر بوون.
شەوی رابردوو دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەکانی سنووری دهۆکی بە چری بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی عارف تەها تەمەن ٦١ ساڵ و بەشیر عومەر عەلی تەمەن ٦٨ ساڵ کوژران. دەوترێت ٢ کەسی دیکەش کە خزمی ئەو دوو پێشمەرگەیە بوون و لە گەڵیاندا بوو برینداربوون و تائێستا چارەنوسیان نازانرێت.
پەدەکە و حکومەتی هەرێم تائێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە. بە گوێرە زانیارییەکان دوێنێ شەڕ بە شێک لە هێزی فەوجی چواری سەر بە پاسەوانی سنووری عێراق بەرەو سنووری دهۆک جوڵێنراون.
هەروەها راگەیەندرا کە هێزەکانی عێراق بەرەو سنووری دهۆک کەوتوونەرێ و لە گوندی سەرزێری لە سنووری کانی ماسی سەر بە پاڕێزگای دهۆک جێگیرکراون.
هێرشەکەی سەر دهۆک و جموجۆڵەکانی عێراق دوای دیدارەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لە بەغدا و هەولێر ئەنجام دەدرێت.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا سەرۆکی حەشدی شەعبی فالح فەیاز لە ئەنقەرە لەلایەن کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکەوە پێشوازی لێکرابوو.
سەبارەت بە جمۆجۆڵە سەربازییەکان تائێستا بە فەرمی زانیاری رانەگەیەندراوە.
هـ . ب