جانده‌میر به‌رپرسی پێشووی ده‌به‌په له زیندان كوژرا
ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارتی ده‌به‌په محه‌مه‌د جانده‌میر كه له زیندانی جۆری ئێڵی گیره‌سونی ئهسپیا به‌دیل گیرابوو، كوژرا.
ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارتی ده‌به‌په محه‌مه‌د جانده‌میر كه له زیندانی جۆری ئێڵی گیره‌سونی ئهسپیا به‌دیل گیرابوو، كوژرا.
ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په) محه‌مه‌د جانده‌میر ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ له زیندانی جۆری ئێڵی ئهسپیا راده‌گیرا.
به‌رپرسانی زیندانه‌كه ئه‌م به‌یانیه به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندییان به بنه‌ماڵه‌ی جانده‌میر له ئیلیح كردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه جانده‌میر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه ژیانی له‌ده‌ستداوه.
بنه‌ماڵه‌ی جانده‌میر به‌ره‌و گیره‌سون كه‌وتوونه‌ته رێگا بڕیاره ته‌رمی جانده‌میر له گۆڕستانی ئاسری ئێلیح به‌خاكبسپێردرێت.
برای جانده‌میر، ئه‌حمه‌د جانده‌میر باسی له‌وه‌كرد كه براكه‌ی بۆ دوایین جار رۆژی هه‌ینی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردبوون و پێی وتووه كه دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و باشه.
ساڵی ٢٠١٦ به دیل گیرا
جانده‌میر خێزاندار و خاوه‌نی ٤ منداڵبوو، ٤ ساڵ بوو له زیندان به دیلگیرابوو. جانده‌میر له نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦ هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ی شاری ئێلیح بوو. له چواره‌م كۆنگره‌ی ئاسایی ده‌به‌په له ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ جانده‌میر بۆ ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا. له ئۆپراسیۆنه پاكتاوكارییه‌كانی ٢١ی ئه‌یلولی ٢٠١٦ له ناوچه‌ی هه‌زۆ و قابلجهوازی ئێلیح ئه‌نجامدران، جانده‌میر به بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامبوون له رێكخراو" و "هاوكاریكردنی رێكخراو" ده‌ستگیركرا.
جانده‌میر كه له ٢٠١٦ به‌دواوه به‌دیل گیرابوو، له ١٧ كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ دا ١٧ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
هـ . ب