جارێکی دیکە گوندی مژێی ئامێدی بۆردومانکرا
سوپای داگیرکەری تورک لە سەرلەبەیانیەوە گوندی مژێی ئامێدی باشوری کوردستان بۆردومان دەکات.
سوپای داگیرکەری تورک لە سەرلەبەیانیەوە گوندی مژێی ئامێدی باشوری کوردستان بۆردومان دەکات.
بەپێێ زانیاریەکان سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گوندی مژێ و دەوروبەری جارێکی دیکە بۆردومان کرد.
هێرشەکە بەپێی کاتی هەرێمەکە لە کاتژمێر ٠٥:٣٠ دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر ١٥:٠٠ لانیکەم ١١ جار بۆردومانکراوە.
بەپێی دیمەنەکان کە بۆ ئاژانسەکەمان نێردراون، لە هەرێمەکە دووکەڵێکی زۆر بەرز دەبێتەوە.
ف.ق