جارێکی دیکە پەدەکە پشتگیری خۆی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەربڕی
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت لە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت لە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە زاخۆ ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.
ئەو لێدوانەی ئومێد سەباح لەکاتیکدایە لە دوای کۆمەڵکوژیەکەی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ لە عێراق هەڵمەتێکی فراوان بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستیپێکردووە.
دەوڵەتی تورک قەبارەی بازرگانی لەگەڵ عیراقدا پێشتر ٢٠ ملیار دۆلار بووە و پێشتریش دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندبوو، لە هەوڵدان قەبارەی بازرگانیان لەگەڵ عێراقدا بەرز بکەنەوە، لە دوای کۆمەڵکوژیەکەی زاخۆ کە تیایدا نۆ کەس شەهید بوون و ٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون، ژوورە بازرگانیەکانی عێراق ڕایانگەیاند، یەکێک لەو کارتانەی عێراق دەتوانێت دژی دەوڵەتی تورک بەکاری بهێنێت بایکۆتی کاڵای تورکیە.
ف.ق