جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی حه‌سكیف دانی به گه‌نده‌ڵی ئاكه‌په‌دا نا و ده‌ستی له حزبه‌كه‌ی كێشایه‌وه
جێگری ئاكه‌په‌یی سه‌رۆكی شاره‌وانی حه‌سكیف عه‌بدوڵا تارهان دانی به گهندهڵهییهكانی حزبه‌كه‌یدا و ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
جێگری ئاكه‌په‌یی سه‌رۆكی شاره‌وانی حه‌سكیف عه‌بدوڵا تارهان دانی به گهندهڵهییهكانی حزبه‌كه‌یدا و ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
له شاره‌كانی باكوری كوردستان كه زۆرینه‌ی شاره‌وانییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له ئاستێكدا كه چیتر مایه‌ی دانبه‌خۆداگرتن نییه، گه‌نده‌ڵی و كرده‌وه‌ی چه‌وت ده‌كرێت.
له‌دوایین نمونه‌دا جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی حه‌سكیفی ئێلیح عه‌بدوڵا تارهانی ئاكه‌په‌یی دانی به گه‌نده‌ڵیه‌كانی پارته‌كه‌یدا نا و ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی تورك عه‌بدوڵا تارهان له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه، له ناوچه‌كه هه‌موو گه‌نجان بیچكارن و له وه‌ها دۆخێكیشدا به‌رپرسانی ئاكه‌په‌یی له شار و ناوچه خزمه‌كانیان له شاره‌وانی و هه‌موو دامه‌زراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان دامه‌زراندووه.
تارهان هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه، كه زۆرجار له‌لای په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی باسی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی له ناوچه كردووه، به‌ڵام هیچیان نه‌كردووه. جێگری سه‌رپه‌رشتیاری شاره‌وانی حه‌سكیف عه‌بدوڵا تارهان له‌به‌ر ئه‌و كرده‌وه چه‌وت و گه‌نده‌ڵیانه داوای لێبوردنی كردووه و رایگه‌یاندووه، كه ده‌ست له حزبه‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.
هـ . ب