جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لەبارەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی 15ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.
شەریک ڕایگەیاند، دوای پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە لە ئەنجامدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدیل گیرا، تا ئێستاش بە بەرخۆدانی لە ئیمرالی پێشەنگایەتی دەکات، بە ئیلهامبەخشی و بیرۆکەکانی لە شۆڕشەکاندا ڕێبای شۆڕش دەخوڵقێنێ، پێویستە گەلی کورد و دۆستانی لە هەموو بوارێکدا بەشداری ئەو تێکۆشانە بکەن کە ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات. شەریک باسی لەوەشکرد، هەر لەبەر ئەمەیە لە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەکی مەزنی جەماوەری بەڕێوەدەچێت، زۆر گرنگە و داوای لە کوردستانیانی ئەوروپا کرد بەشداری گردبوونەوەکە بکەن.
لە سەرەتای قسەکانیدا جەمال شەریک ئەماژەی بەم بابەتە کرد وتی: "٢٥ ساڵ بەسەر گرتنی ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕی". ٢٥ ساڵ وەک چارەکە سەدەیەک ژیان وایە. چارەکە سەدەیەک کە پرۆسە و پێشهاتە گرنگەکان لەخۆ دەگرێت. سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ کە هەموو ساتێک لە ئیمرالی بە تێکۆشان و بەرخۆدانی مەزن بەسەر دەبات و دەمەوێت بڵێم کە بەرخۆدانی بووەتە سەرچاوە و ڕێباز بۆ هەموو مرۆڤایەتی وا نیشان دەدات. هەروەها سەری ڕێز و حورمەت بۆ یادی ئەو شەهیدانە دادەنێم کە بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' ئاگریان لە جەستەیان بەردا و ژیانیان بەخشی.
گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ گەیشتووتە لوتکە. دەیانوێت ڕێگە نەدرێت بیر و ڕێننماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگاتە هەموو لایەک. زۆرێک لە ڕێبەرە شۆڕشگێڕەکان لە مێژووی جیهاندا بە دیل گیراون. ڕووبەڕووی گوشارێکی زۆر قورس بوونەتەوە. بەڵام ئەمە ناگات بە ئاستی ڕێبەر ئاپۆ. بێگومان هۆکاری ئەمەش هەیە. ئەگەر گەل سەرەنج بە گرنگی و هۆکارەکانی دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ بدەن، لە هۆکار و دەرئەنجامە جیاوازەکانی نێوانیان تێدەگەن. چونکە ڕێبەر ئاپۆ نەک هەر لە یەک وڵاتدا پیشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەکات، بەڵکوو لەوە زیاتر ڕێبەرێکی هەرێمییە، ئەمە تایبەتمەندیی ئەوە.
لەم قۆناغەدا وەک ڕێبەرێکی جیهانی دەناسرێت. ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە مەزنە بێ سنوورەکانی. کاتێک سیاسەتی گۆشەگیری لەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت، هەرکەسێک لە پیلانی نێودەوڵەتیدا هاوبەش بوون و بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە بێدەنگ بوون.
جەمال شەریک ڕایگەیاند کە هاوکاریی هێزە دەسەڵاتدارەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورک یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم بێدەنگییە و درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "لە ڕاستیدا ئەمە بێدەنگی نییە. چونکە هەڵوێستیان لە دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ بە مانای بێدەنگی نییە. بەپێچەوانەوە لەوەش زیاتر دەڕوات و بە مانای بەرپرسیاریەتی ڕاستەقینەیانە لە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ. پێگەی ئێستایان لەوەوەو سەرچاوە دەگرێت. کاتێک باسی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەکرێت، پێویستە لەوە تێبگەین کێین ئەوانەی دەستیان لەو پیلانگێرییەدا هەیە و پیلانەکە تەنها بە دەسەڵاتێکەوە سنووردار نامێنێ".
'ئەو دەسەڵاتانەی بەشدارن لە پیلانگێڕیدا، بەرپرسیارن لە گۆشەگیرییەکەدا'.
جەمال شەریک ڕایگەیاند، هێرشی شەڕی دەروونی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر بووەتەوە و لە دژی پلان داڕێژرا و وتی: "لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦ لە دیمەشق لەسەر ئەم بنەمایە کردەوەیەکی تیرۆری ئەنجامدرا، کە بێ ئەنجام بوو". ئەم هێرشانە لە دوای ساڵی ١٩٩٦ بەملاوە هەمیشە بەردەوام بوون. هەوڵ درا ڕێبەر ئاپۆ بخرێتە ژێر گوشارێکی زۆرەوە. لەم گوشارەدا هەردوو هێزی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەشدار بوون. تەنانەت سەرۆکی میسر حوسن موبارەک بەشداری کرد.
ڕژێمی سوریا گەمارۆ درا و داوای لێکرا گوشار بخاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ. دواجار لە ڕۆژانی پێش ٩ی تشرینی یەکەم، فەرماندەی ئەوکاتی هێزە زەمینییەکان، ئاتیلا ئاتەش، چووە سنووری هاتای، ڕاستەوخۆ هەڕەشەی داگیرکردنی سوریای کرد. پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو بنەمایە جێبەجێ کرا. کاتێک مرۆڤ بە وردی ھەڵسەنگاندن و شیکردنەوە بۆ ڕووداوەکان دەکات، باشتر تێدەگات کە بۆچی ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیریی ڕەھادا دەهێڵرێتەوە و هێزە نێودەوڵەتییەکانیش بوونەتە شەریک لەم کارەدا.
لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، هێز و هاوکارانی خەیانەتکاریش خۆیان نیشان دا. لەوەش گرنگتر، ئەوان بە هیچ شێوەیەک نکۆڵی لە ڕۆڵی خۆیان نەکردووە. هەروەک چۆن لە ساڵی ١٩٩٢ دەوڵەتی تورک و پەدەکە، هێزە جیاوازە کوردییەکان دەیانویست ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنن، هەمان ئەکتەرەکان لە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا بەشدارییان کرد. ڕێککەوتنی واشنتۆن لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ ئەم ڕاستیەی ڕوونتر کردەوە".
جەمال شەریک بە ئاماژە بەوە، کە شەڕی جیهانی سێیەم مەودای خۆی فراوانتر دەکات و توندوتیژییەکانی زیاتر دەکات و وتی: "شەڕی غەززە گۆڕاوە بۆ شەڕێک کە دەکرێت بڵێین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردووە. بێگومان هێزەکانی سەرمایەی جیهانی بەرپرسیارن لەم کارە واتە هێزی پیلانگێڕن. بۆیە ناکرێت گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ جیاواز لەم پیلانانە هەڵسەنگێندرێت.
ئەگەر گەل سەرنج بدەن، دوای ئەوەی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕێبەر ئاپۆ گیرا، لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١، هێرش کرایە سەر تاوەرە دوانەکانی نیویۆرک. لە ڕۆژانی دواتر بە هۆی ئەم هێرشەوە دەستێوەردانی سەربازی لە ئەفغانستان و عێراق کرا. بە گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ و هێرشە گڵاوەکانی سەر پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، شەڕی جیهانی سێهەمە.
" لە سەرانسەری جیهان لە دژی گۆشەگیری چالاکییەکان مەزنتر دەبنەوە"
شەریک بە ئاماژە بەوە کە لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا هێزە پیلانگێڕەکان نەیانتوانیوە ئامانجی خۆیان بگەن وتی: "نەیانتوانی کۆتایی بە پەکەکە بهێنن". ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی نەدا بە بەرخۆدانی خۆی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بگاتە ئامانجی خۆی. هەروەها پەکەکە لەسەر ئەو ڕێگایە ڕۆیشت کە ڕێبەر ئاپۆ بنیاتی ناوە و دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێنا. ڕێبەر ئاپۆ بەو پارادایمەی کە پەرەی پێداوە، بە ناسنامەی ڕێبەری گەلی کوردستان، وەک ڕێبەری جیهانی گەلان و مرۆڤایەتی لەلایەن گەلانەوە وەرگیراوە. لە هەموو شوێنێکی جیهان دەنگ بەرز دەکرێتەوە، خۆپیشاندان و هەڵمەت دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت. گەلی کورد بە ڕۆژان لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە گۆڕەپانەکان بوون. لە ئەنجامی هێرشەکانی پۆلیسدا، خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا. بێگومان لەو پرۆسەیەدا کەسانێک هەبوون کە لە پێگە و هەڵوێستێکی جیاوازدا بوون، پەدەکە زۆر بە ڕوونی هەڵوێست و هەڵوێستی خۆی دەربڕی و دژایەتی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ڕاگەیاند.
'پەدەکە دوای پیلانگێڕی هێرشی کردە سەر گەریلا'
شەریک باسی لەوەش کرد کە پێویستە هەمووان ئاشنا بن بە پەخشەکانی پەدەکە کە لە پەیوەندییەکانی بە ڕێگەی بێ تەلەوە ناوی کارۆخ بەکاردەهێنن و نابێ لەبیر بکرێن و پێویستە هەموو کورد بە باشی بیزانن. هێرشەکانی پەدەکە تەنها بەمەوە سنووردار نییە. هێرشی دیکەی لە دژی گەریلاکان دەستپێکرد. کاتێک بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕا بۆ هێرشکردنە سەر گەریلاکان، بەو زانیاریانەی لە ڕێگەی سیخوڕەکانیەوە بەدەستی هێنابوو، چالاکیی سیخوڕی و هەواڵگریی لە هەرێمی گەریلاکان پەرە پێدا. جگە لەوەش بە ڕێکخستنی چەتەکان لە بن چاودێری بەڕێوەبەری عەزیز وەیسی لە دهۆک-زاخۆ ڕێکخرابوو، بۆ ئامادەکاری هێرشەکان بەکار دەهێران.
پەدەکە لە دوای ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، چەتە دژە چەتەکانی بۆ هێرشکردنە سەر سەنگەرەکانی گەریلا ئامادە کرد. لە ڕاستیدا ئەم هێرشانەی پەدەکە بەشێک بوون لە پیلانێکی نێودەوڵەتی. بە هێرشەکانیان ڕۆڵی خۆیان دەگێڕا. هێرشەکەی گار لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ نموونەی ئەم ڕاستییە بوو. لەو هێرشەدا ١٤ هەڤاڵمان بە ناوەکانی نێرگز (ناجا سلێمان)، ڕوکەن عەگید (موسا یوسف)، چەرکەز هێلین (نەرمین ئاکوش)، چیا زێباری (مەهمەت ڕەشید)، بێریتان دەڤریم (فیگەن بایرام)، زنارین جودی (بەسێ کارتال) شەهرازۆل عەفرین، ڕەنگین ڕەوشەن، چیاگەر، شەڕڤان شۆڕش، مەهاباد گۆیی، پیر، جاندا کۆبانی، شەهید بوون. دواتر ئەم هێرشانە بەردەوام بوون.
هێرشەکەی ١٣ی ئایاری ١٩٩٩ دژی گەریلا لە مەتینا وەک هێرشی گارێ بوو. هێزەکانی پەدەکە دیسان چەتە بەکرێگیراوەکانیان بەکارهێنا و هێرشیان کردە سەر گەریلاکان و لە ئەنجامدا گەریلاکان، بە ناوەکانی سینان ئامەد (مورات دەمیرهان)، عەگید پارتزان (مەهمەت بەدیر) و ڕۆژبین سەرحەد (سادگول ئۆکمەن)یان شەهید کرد. بەم شێوەیە پەدەکە جارێکی دیکە نیشانی دا کە بەشێکە لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی. ئەمڕۆش بە ڕوونی ڕۆڵی خۆی نیشان دەدات. ئێستا ئێمە لە ساڵیادی نوێی پیلانگێڕی 15ی شوباتداین، پەدەکە بەردەوام لە گفتوگۆ و هێرشەکاندا بوونی ڕەتدەکاتەوە و ئەمەش نموونەیەکی بەرچاوە. بۆیە لە کاتی قسەکردن لەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، پێویستە ڕۆڵی پیلانگێڕان و ڕۆڵی پەدەکە لە پیلانگێڕییەکەدا ببینرێت.
ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیریدا بێت و پەکەکە بەردەوام لەژێر هێرشدا بێت، ئەوا پەدەکە دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بەڕێوە ببات. بەردەوام داوا لە زلهێزە سەرمایەدارەکان دەکات. ئێستاش لەسەر ئەم بابەتە پێداگری دەکات. وە پێویستە هەموو لایەک باش بزانن کە یەکێک لە کەسە سەرەکیی و بەرپرسەکان لە گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ پەدەکەیە و بە پێی ئەم ڕاستییە نزیک ببنەوە.
ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانییەکی مەزن نیشان دەدات و پێویستە ئێمە شایستەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بین و بەو پێوانە نزیک ببینەوە. ئەمەش بە مانای فراوانکردنی تێکۆشان دێت و لە ڕێگەی شەڕی گەریلا و ڕاپەڕینی گشتییەوە ئەنجام دەدرێت. گەلی کورد و دۆستانیان بە پشتیوانی لە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
لەسەر ئەو بنەمایە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە ڕاگەیەندراوی دۆستانی گەلی کورد لە ئەوروپا هەڵمەتێک دەستی پێکرد. ئەمەش هەنگاوێکی سەرەکییە. هەڵمەتەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکرد. ئەم هەڵمەتە ئەمڕۆ لە هەموو بەشێکی جیهان کاریگەری خۆی نیشان دەدات. خۆپیشاندان دەکرێت، کۆنفڕانس دەبەسرێت، ڕاگەیاندن و ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. ئەمە تێکۆشانێکە مرۆڤایەتی لە بواری سیاسەتی دیموکراتیک، لە پلاتفۆرمی دیموکراسیدا بەرەو پێشی دەبات. سەرەڕای ئەمەش گەلی باکووری کوردستان ڕۆژانە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان. هەموو ڕۆژێک چالاکوانان لە هەموو شوێنێک 'ڕێپێوانی ئازادی' ئەنجام دەدەن. بەم شێوەیە جارێکی دیکە ئەو درۆیەی کە، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیر بێت، ئەم تێکۆشانە 'کۆتایی دێت'، مایەپووچ کرایەوە. ئەمڕۆ بیر و فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بڵاوبوونەتەوە، کاریگەرییان زیاتر بووە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەوە دەردەخات کە گەل چۆن دەبێ لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕابوەستێت. زیندانیانی ناو زیندانەکان بە مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری ناڕەزایەتی دەردەبڕن و کەسوکاری زیندانیان بە چالاکییەکانیا ناڕەزایەتیەکانیان نیشان دەدەن. ئێمە لەبەردەم واقیعێکی لەو شێوەیەداین. هەروەها چالاکیی گەریلاکان لە ئاستێکی زۆر بەرز بەڕێوە دەچێت. شەڕێکی گەورە و کاریگەر لە دژی سوپایەک کە بە هاوکاری ناتۆ بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و گازی کیمیایی بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی بەکاردەهێنێت، ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە گورزی قورس دەهەژێنێت و چەواشەکارییەکانی ئاشکرا دەکات. چالاکی ساریا و ڕووکەن لە مێرسین و چالاکیی ئەرداڵ و ڕۆژهات لە ئەنقەرە مانایەکی مێژوویی هەیە. ئایا ئەمانە هەمووی بەسن؟ بێگومان نا. لە ساڵی ٢٥ی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا پێویستە بەو تێگەیشتنەوە مامەڵە بکەین و لەوەش زیاتر تێبکۆشین. ئەمە ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمەیە.
'پێویستە هەموو کەسێک بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆڵن بکات'
لە ڕۆژانی داهاتوودا و لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت. ئەم گردبوونەوە نیشان دەدات کە چۆن دەبێت پێشوازی لە پرۆسەیەکی لەو شێوەیە بکرێت. بۆیە پێویستە هەمووان بەرپرسیار بن لەو گردبوونەوەیە بەشداری بکەن و هەمووان ئاگادار بکەنەوە. هەموو کوردانی ئەوروپا، دۆستی کوردان، هەرکەسێک خۆی بە شۆڕشگێڕ، دیموکرات، سۆسیالیست دەناسێت، دەبێت بەشداری ئەم گردبوونەوەیە بکات. ئەڵمانی، فەرەنسی، ئیتاڵی، ئیسپانی، یۆنانی، هەموو ئەوانەی لە ئەوروپا دەژین پێویستە بەشداری لە گردبوونەوەی کۆڵن بکەن. پێویستە بەشدارییەکی باش هەبێت بۆ ئەوەی بە ڕوونی نیشانی هێزە پیلانگێڕەکان بدرێت کە ئەو پیلانگێڕییە چ ئەنجامێکی بۆ ئەوان بەرهەم هێناوە. لە ٢٥ساڵەی پیلانگێڕیدا سڵاو لە بەرخۆدانی مەزنی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم و بە ڕێزەوە لەبەردەم قامەتی بەرزی هەموو هەڤاڵانی شەهیدماندا و لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەی وتیان 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' سەری ڕێز دادەنوێنم".