جەمیل بایک: ٢٠٢٥ بۆ گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی دەبێتە ساڵی سەرکەوتن

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک باسی لەوەکرد کە ٢٠٢٤ بۆ گەلی کورد بووە ساڵی ئەو سەرکەوتنانەی بە بەرخودان بەدەستهاتوون و وتی، ساڵی ٢٠٢٥ لە مێژووی تێکۆشاندا دەبێتە ساڵێکی یەکلاکەرەوە.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە بەشی دوایی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات دەستنیشانی کرد، کۆنسێپتی شەڕی دەوڵەتی تورک کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە دژی گەلی کورد دەستیپێکرا لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بە بەرخودانی گەریلا گورزێکی گەورەی بەرکەوت. بایک باسی لەوەکرد کە پشتیوانی پەدەکە لە دەووڵەتی تورک لە درێژەدان بە داگیرکەریدا رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و وتی، "ئەگەر پشتیوانی پەدەکە نەبوایە، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی ٢٤ کاتژمێریش لە هەرێمە داگیرکراوەکان بمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک گەریلا بە گەورەترین بەرخودان مێژوو دەنوسنەوە".

بەشی پێنجەم و کۆتایی چاوپێکەوتنە تایبەتەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک بەم جۆرەیە:

کۆنسێپتی شەڕ کە دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی هێزە نێونەتەوەییەکان، هێزە هەرێمایەتیەکان وەک عێراق و خیانەتی پەدەکە لە ساڵی ٢٠١٥دا دەستیپێکرد و ٩ ساڵە بەردەوامە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بە گشتیی گەیشتە چ ئاستێک؟ ئامانجەکە چی و کەوتە چ دۆخێکەوە؟

٤٠ ساڵە بەرامبەر بە دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست شەڕ دەکەین. ئەنجامی ئەو تێکۆشانەمان دیارە. گورز لە دوژمنی قڕکەر کۆلۆنیالیست وەشێندرا، لاواز کرا و شۆڕشی ئازادیی کوردستان هەنگاو بە هەنگاو گەورەبوو و گەیشتە ئەم ئاستە. بزوتنەوەکەمان بە پارادایمی خۆیەوە گەیشتە ئەم ئاستە کە پێشەنگایەتی بۆ شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و کاریگەری لەسەر جیهان دابنێت. ئەو پێشکەوتنە ئەرێنیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر بوو و درێژەی هەبوو. لەلایەکەوە بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لەلایەکیشەوە تێکۆشانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی بەڕێوەچوو، کاریگەری گەورەی لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دانا.

بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەوە بوترێت، کە ئەگەر بەهۆی پشتیوانی پەدەکە نەبوایە، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی جوڵە و هەوڵێکی بەو جۆرەی بدایە، سوپای تورکی داگیرکەر نەیدەتوانی پێ بخاتە ئەو گۆڕەپانانەی ئێستا هەوڵ دەدات پاڵپشت بە بنکە و تەکنیکی بەرز خۆی تێدا رابگرێت. لەو ناوچانەی هات و تێیاندا جێگیر بوو، پشت بە پاڵپشتیی پەدەکە دەبەستێت و بەو جۆرە دەتوانێت بمێنێتەوە. ئەگەر بەهۆی پشتیوانی پەدەکە لە سوپای تورک و رێگرییەکانی لە گەریلا نەبوایە، سوپای تورک نەیدەتوانی لە هیچ شوێنێک بمێنێتەوە.

دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بە توندوتیژی و قورساییەکی زیاتر لە جاران، لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٤دا لە چوارچێوەی پلانی چالاکی لەناوبردندا لەسەر بنەمای پاکتاوکردنی بزوتنەوەکەمان بۆ قڕکردنی کوردان کۆنسێپتێکی شەڕی سازکرد. وێڕای هێزی سەربازی و تەکنیکی دەوڵەت، دەرفەتە سیاسی، ئابوری، دیپلۆماتیک و جیۆپۆلیتیکیی لەسەر بنەمای ئەو کۆنسێپتە خستە ئامادەباشییەوە. پشتیوانی لە زۆر هێز و دەوڵەت بەتایبەتی ناتۆ وەرگرت. هەروەها ئەو هێڵە نۆکەرە خائینەشی شوێن خۆی خست. سیستمی ئابوری، سەربازی و سیاسی ئێستای تورکیای بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە سەرلەنوێ دیزاین کردەوە. لە سیستمی پەرلەمانتاریەوە پەڕیەوە بۆ سیستمی دیکتاتۆریەتی فاشیستی. بەو هەموو ئامادەکاری و پشتیوانیانەوە زیاتر لە ٩ ساڵە لەسەر بنەمای کۆنسێپتی پاکتاوکردن و قڕکردن هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان  و بزوتنەوەکەمان. هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشە فاسیستیانە شەڕێکی تایبەتی دژواریش بەڕێوەدەبرێت. لەلایەکەوە لە رێگەی هێرشی فاسیستی هەوڵ دەدرێت کە کۆمەڵگە ملکەچ و سەرکوت بکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە لە رێگەی هێزی گەورەی میدیا بە هەموو رێبازە نائەخلاقی و چەپەڵەکانەوە یاری بە کۆمەڵگا دەکەن و هەوڵی خستنی کۆمەڵگە دەدەن. هەروەها بۆ ئەوەی ئەو شەڕە بێئەخلاقی، چەپەڵ و ناڕەوایەی لە دژی کورد بەڕێوەی دەبات بشارێتەوە و رێگە لە ناڕەزایەتی کۆمەڵگە بگرێت، شەڕێکی قورسی تایبەت بە سەر کۆمەڵگەدا پەیڕەو دەکات. لە رێگەی نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستیەوە هەوڵ دەدات کە بە دوژمنایەتیکردنی کوردەکان کۆمەڵگە کۆنتڕۆڵ بکات. وەک کاتیش ئەوەی بە ئامانج گرتبوو کە لە گەڵ بە ئەنجامگەیاندنی قڕکردنی کوردان پێبنێتە ناو دووەم سەدەی کۆمار. بەڵام دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە نەگەیشتە ئەو ئەنجامە، نەیتوانی پلانەکانی جێبەجێ بکات. لە پایزی ٢٠٢٣ەوە گەریلا دەستپێشخەری گرتەدەست، گورزی قورسی لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند و ئەو پرۆسەیە بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بوو. ئەو دەستپێشخەرییە لە چیاوە گواسترایەوە بۆ ناو شار و بە چالاکی توساش گەیشتە بەرزترین ئاست. دەستپێشخەرییەک کە گەریلا لە شەڕدا بەدەستیهێنا،لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداریشدا گەل و هێزەکانی دیموکراسی لە گۆڕەپانی سیاسی دا بەدەستیانەوە گرت. لە هەڵبژاردنی خۆجێییدا بەرەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تێکشکا. ئەوە دووای گورزە سەختەکانی گەریلا بووە دووەم گورزی گەورە کە لە دوژمن درا. بەو جۆرە ساڵی ٢٠٢٤ بووە ئەو ساڵە کە گورز لە دەسەڵات و مێشکی فاشیست درا، لە توانا و هێز خرا. وەک ئەنجامیش دەسەڵاتداری فاشیست بە تێکشکاندن و رووخانی هیواکانی دەستی بە دووەم سەدەی کۆمارکرد و پرسی کوردیش بە شێوەیەکی بەهێز چارەسەری دەسەپێنێت. دەسەڵاتداری فاشیست لە وەها ئاستێکدا شکستی هێناوە کە لە دەمی دەوڵەت باخچەلیەوە ناچار بوو دان بەوەدا بنێت کە بێچارەسەری ماوە و داوای لە رێبەر ئاپۆ کرد چارەسەری بخوڵقێنێت.

لەئێستادا دەوڵەتی تورک وەک کەشتیەک وایە کە رێگەی خۆی ون کردووە. لەبەر ئەوەی نەیتوانیوە بە رێڕەوی خۆیدا بڕوات، لە هەمان کاتدا دەستی لە سیاسەت و مێشکی قڕکەری خۆی هەڵنەگرتووە، هەوڵ دەدات بە شێوەی بێ ڕێڕەو بەرەوپێش بجێت. دوای ئەوەی تێبینی ناکۆکی لە نێوان لایەنەکانی عێراقی کرد و درکی بەوەکرد کە ئەوە دەبێتە مایەی دروستبوونی بۆشایی، راستەوخۆ هەندێک بەڵێنیدا و کاریگەری کردە سەر حکومەتی سودانی و ئەو رێککەوتنەی واژۆکرد کە دەزانرێت. دوای ئەوەی لە سوریاش دۆخێکی نوێ هاتەئاراوە، کەوتە ناو هەمان هەڵسوکەوت و مامەڵەوە. هەوڵیدا دۆخی نوێ وەک دەرفەتێک بقۆزێتەوە، پلانی قڕکردنی کوردان بەڕێوەببات، لەسەر ئەو بنەمایە رۆژئاوا داگیربکات، شۆڕش پاکتاو بکات. بەو جۆرە هەوڵ دەدات دەرفەتەکە لەپێناو ئامانجە قڕکارییەکانی بەکاربهێنێت.

لە نەورۆزی ٢٠٢٤ وەک 'مزگێنی درا کە گەریلا بووەتە خاوەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی. ئەم سیستەمە تەکنیکییە هیچ کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی شەڕەکە هەبوو؟ گەریلاکانی ئازادی کوردستان چییان کرد کە پلانی هێرشی وشکانی و ئاسمانییە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیایان پووچەڵ کردەوە؟ ڕۆڵی چالاکییە فیداییەکان لەم بەرخۆدانەدا، بەتایبەتی چالاکییەکانی توساش چون هەڵدەسەنگێنن؟

گەریلا بەردەوام تەکنیکی بەکارهێناوە. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەلایەن گەریلاوە ڕەوشێکی نوێ نییە. بەڵام هێزی سەرەکی گەریلا لە تەکنیکدا نییە، بەڵکوو لە ڕۆحی فیدایی بوون و هونەری تاکتیکیدایە. گەریلا گەورەترین هێزی خۆی لەم سەرچاوەیە وەردەگرێت. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "گەورەترین تەکنیک خودی مرۆڤ بۆخۆیەتی'. بە پێی ئەم ڕوانگەیە گەریلا ڕۆح، میتۆد و تاکتیکی خۆی قوڵتر کردووە و خوڵقاندی پێشکەوەتنەکانی بە بنەما گرتووە. بێگومان گەریلا گرنگی بە تەکنیکیش دەدەات و لێهاتوویی تەکنیکی لەو بارەوە زۆر پێشکەوتووە. تەکنیک لە شەڕدا زیاتر بەکاردەهێنرێت. گەریلاش لەوە ئاگادارە و تەکنیکی خۆی بەرهەم هێناوە. دەرفەتێکی تەکنیکی نائاسایی لە دەستی دوژمندا بە تەکنیکیک لە دەستی گەریلادایە کاریگەریەکی دەگۆڕدرێت. چونکە گەریلا بە ڕۆحێکی بەرزی فیدایی بوون و تاکتیکەوە تێکۆشان دەکات. هەر بۆیە ئەو تەکنیکەی لەبەردەستی گەریلادایە کاریگەری هەیە و دوژمن ناچار دەکات. ئەگینا دوژمن تەکنۆلۆژیا و کەرەستەی پێشکەوتووتری هەیە. بەڵام دوژمن تەنها بە تەکنیک شەڕ دەکات. بەڵام گەریلا بە ڕۆحی فیداییی بوون و میتۆد و تاکتیکێکی بەرزەوە تێدەکۆشێ. ئەڵبەت ئێستا توانای تەکنیکی خۆی زیاتر پەرە پێداوە و کاریگەری خۆی نیشانداوە.

چالاکی توساش چالاکیەکی بێ کەموکوڕتییە. بە هەر شێوەیەک چاوی لێبکرێت ئاستێکی بەرزە ئاستێکی زۆر پێشکەوتووانەیە لە ڕووی ڕۆح، تاکتیک و هێزی گورز لێدانەوە. پێوانەکانی فیدایی بوون، شۆڕشگێڕی و تاکتیکی گەیاندووتە ئاستێکی بەرز. ژیان و تێکۆشان بە پێی پێوەرەکانی شۆڕشگێڕی و ڕۆحی فیدایی بوون لەم هەڤاڵانەماندا ئەوەی نیشاندا و ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە و لەهەمان کاتدا نیشانیدا گەریلا خاوەن چ هێزێکە، گەریلا تەنها لە شاخ نییە بەڵکوو لە هەر کوێ بیەوێت دەتوانێ چالاکیی گەورە ئەنجام بدات، گەریلا نیشانیدا لە هەموو شوێنێکدایە. دەتوانێت لە هەر شوێنێک هەنگاو بنێت و گورزی قورس لە دوژمن بدات.

هەپەگە بە بەردەوامی ئامارەکانی شەڕ بۆ رای گشتی بە وردی ئاشکرا دەکات. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار کە بە درێژایی ساڵ لە تونێلەکانی جەنگەوە هەتا تاکتیکی هێرشی هەماهەنگ گەلێک تاکتیکی جیاوازیان بەکارهێنا و پێگەی گەریلای گەڕۆک، لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خاکورک لە چ ئاستێکی تێکۆشاندا بوو؟ ئەوانەی دەڵێن 'زۆری نەماوە قفڵیان بکەین' ئێستا لە هەرێمەکە لە چ بارودۆخێکدان؟

لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خاکورک گەورەترین بەرخۆدان لە مێژووی گەریلادا بەڕێوە چووە و بەردەوامە. بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو هەڤاڵانەمان کە لەو بەرخۆدانەدا شەهید بوون بەبیر دێنمەوە. هەروەها سڵاوی خۆم ئاراستەی هەموو شۆڕشگێران و فەرماندەکانی یەژا ستار و هەپەگە دەکەم کە لە تونێل و سەنگەرەکانی شەڕدا تێکۆشان دەکەن. گەریلا تاکتیکێکی نوێی شەڕی خوڵقاندووە کە لە نێوان گۆڕەپانی شەڕ و تونێلەکاندا بەردەوام لە هەماهەنگی دایە و سەلماندوویەتی کە سەرکەوتووە. دوژمن لە بەردەم ئەم تاکتیکە شەڕە چاوەڕوان نەکراوەدا شکاوە. سەرەڕای پێشکەوتووی تەکنۆلۆژیا و هێزی ئاسمانی و بۆردومانی قورس و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، کە لەدەستی دایە نەیانتوانی بەرخۆدانی گەریلا بشکێنن و پێشکەون.

وتنی ئێمە 'قفڵمان کردوون' بەتەواوی قسەیەکی دەروونییە. لە ڕاستیدا سوپای داگیرکەری تورک قەد نەیتوانیوە ئەو دەستپێشخەرییە لە بەرەکانی شەڕدا بەدەستبهێنێت. دەستپێشخەری شەڕ بەردەوام لە دەستی گەریلادا بووە. ئەگەر پشتیوانی و هاوکارییەکانی پەدەکە نەبوایە، سوپای تورک نەیدەتوانی ٢٤ کاتژمێر لێرە بمێنێتەوە. بەڵکوو تەنیا بە پشتیوانی پەدەکە دەتوانێت لەو ناوچانە بمێنێتەوە. ئەمە یەکەمجار نییە شەڕ لەو ناوچانە ڕووبدات. پێش ئێستاش سوپای داگیرکەری تورک بە پشتیوانی پەدەکە دەهاتنە ئەو ناوچانە و دەمایەوە. ئێستاش بە پاڵپشتی پەدەکە لێرە ماوەتەوە. بۆیە هیچ لە دۆخەکە نەگۆڕاوە. بەڵام دەوڵەتی تورک بە وتنی 'قفڵمان کردووە' هەوڵی شاردنەوەی شکستی خۆی دەدات. ئەوەی ڕاستیە کلیکی قفڵی شاخ لە دەستی گەریلادایە. ئەوە سوپای داگیرکەری تورکە کە لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خاکورک قفڵ بووە. بەڵکوو گەریلا لە هەموو شوێنێک هەیە و بەردەوامە لە چالاکییەکانی.

لە بەرخۆداندا ڕۆڵی هێزەکانی ماک و هێزەکانی خوپاراستنی لەوشێوە چییە؟ ڕۆڵی گەنجانی کوردستان لە بەرخۆدان و خۆپاراستندا چییە؟  بۆ گەنجانی کوردستان چی دەڵێن؟

خۆپاراستن بەشێکە لە ستراتیژی ئێمە. پارادایمی ئێمە پشت بە خۆپاراستن و خۆبەڕێکخستن دەبەستێت. هەر وەڵامێکمان لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر هەبوونمان وەڵامی بەرگریکردن و خوپاراستنە. بەم شێوەیە گەریلا گەورەترین هێزی خۆپاراستنە. ڕەنگە هەمیشە خۆپاراستن بەشێوەیەکی سەربازی نەبێت. هەندێک جار وشەیەک دەتوانێت ڕەوڵی خۆپاراستن بکات. هەندێک جار دەکرێت بەم ئامانجەوە چالاکییەکی گەورە ئەنجام بدرێت. ئەوەی گرنگە هێرشەکە پوچەڵ بکرێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ نموونەی گوڵ و دڕکی هێنایەوە. ڕوونیشی کردەوە کە گوڵ بۆ پاراستنی خۆی دڕک دەردێنێ. بۆ ژیان و ئاسایشی کۆمەڵگا، خۆپاراستن ڕووداوێکی ڕێکخستنیە. خۆپاراستن بەبێ ڕێکخستن بوونی نییە. هەڵەیە مرۆڤ تەنها وەک هۆشیاری پێناسەی خۆپاراستن بکەن و خۆیان بەڕێکخستن نەکەن. بە دڵنیاییەوە هۆشیاری خۆپاراستن گرنگە، بەڵام نەتەنها وەرگرتنی هۆشیارییە بەڵکوو کاتێک بەڕێکخستنی بوو، ئەوکات مانادار دەبێت و بەسوود دەبێت.

ئێمە لە سەردەمێکداین کە جەنگی جیهانی سێیەم لە ئارادایە. کوردستان شوێنەیە کە شەڕی جیهانی تێدا چڕتر دەبێتەوە. بۆیە لە هەموو کاتێک زیاتر پرسی خۆپاراستن دێتە بەردەممان. وەک دەزانرێت هێرشەکانی دوژمن زیادی کردووە، بەردەوامن و پلانی هێرشی نوێ دادەڕێژن. ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەکرێت و هەوڵی بۆ دەدرێت، لەبەر چاودایە. لە لایەکی ترەوە شەڕی تایبەتی گڵاو جێبەجێ دەکرێت، بەکرێگیراو، کۆنترا، تۆڕی مافیا ڕێکدەخات و دەیانخاتە ناو کۆمەڵگاوە. هەموو ئەم هێرشانە تەنها بە شەڕی گەریلا ناتوانرێت هەڵبوەشێتەوە. بەڵکوو پێویستی بە ڕێکخراوێکی بەهێزی خۆپاراستن هەیە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. بۆیە سەرەکی ترین ئەرک لەم پرۆسەیەدا خۆپاراستنە.

بێگومان پاراستنی کۆمەڵگا ئەرکی گەنجانە. لەم کاتەدا بەرپرسیارێتی گەنجانی کوردستان زیاترە. هەروەک چۆن گەنجانی کوردستان لە ڕابردوودا یەکینەیەکی گەریلا و سوپای گەریلایان بەرەوپێش بردووە و ڕۆڵێکی مێژووییان گێڕاوە، ئەمڕۆش دەبێ بە پێشخستنی خۆپاراستن بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بەجێبهێنن. گەنجان بە بەشدار بوون لە ڕیزەکانی گەریلا، پێویستە گەریلا بەهێزتر بکەن و خۆپاراستن پەرە پێبدەن. دەبێت گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بەم بەرپرسیارێتییە مێژووییەوە پێویستە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بن و بەرپرسیارێتی ڕێکخستنی خۆپاراستنی خۆیان بەجێبهێنن. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەشداری ڕێکخستنی خۆپاراستن بن بۆ ئەوەی وەڵامی پێویست بە هێرشەکانی دوژمن بدرێتەوە.

ئەو ڕووداوانەی لە مانگەکانی کۆتایی ساڵدا ڕوویاندا دەرخەری ئەوەن کە ساڵی ٢٠٢٥ توند تێپەڕ دەبێت. لەسەر ئەمە بنەمایە پێش بینیەکانی ئێوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و پەیامت چییە؟

بێگومان ساڵێک تێکۆشانی زۆر بەزەحمەت و گرنگمان بەجێهێشت. هەم بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا و هەم تێکۆشانی گەلەکەمان، هەروەها ئەو پێشهاتانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی جیهانیدا پێشکەوتن، ساڵی ٢٠٢٤یان کردە ساڵی دەرئەنجامە گرنگەکان. گەورەترین دەرئەنجام ئەوە بوو کە دوای چوار ساڵ زانیاریمان لە سەر ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت. هەروەها لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا لە ڕێبەر ئاپۆ زانیاری زیاترمان پێگەیشت. ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە بارودۆخی باشە و سڵاوی بۆ هەموو لایەک هەنارد. ئەمەش جۆش، هێز و مۆڕاڵێکی زۆری پێبەخشین. ساڵی ٢٠٢٥ بەم جۆش و مۆڕاڵەوە دەست پێدەکەین.

وەک گەل و بزووتنەوەکەمان لە هەموو کاتێک بەهێزتر و بەڕێکخستنی ترین. هەروەها لە هەموو کاتێک زیاتر لە سەرکەوتن نزیک بووینەتەوە. مەترسیش بوونی هەیە، بەڵام بە تێکۆشانی ڕێکخستنیمان دەتوانین بەسەر هەموو ئاستەنگیەکاندا زاڵ بین. ئێمە بۆ دۆزێکی دادپەروەرانە تێدەکۆشین. ئێمە لە پێناو زمان، کولتوور، شوناس و ئازادی خۆمان تێدەکۆشین. بەڵام ئێمە گەڵێکی وەهاتین کە لە پێناو ئامانجی گەلەکەماندا دەیان هەزار شەهیدمان داوە. هیچ شتێک ناتوانێت لە تێکۆشانی ڕاستگۆیانەمان بگەڕێنێتەوە، هیچ شتێک ناتوانێت لە سەرکەوتن بمانگەڕێنێتەوە. ئێمە بڕیارمانداوە تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین و ساڵی ٢٠٢٥ بکەینە ساڵی ئازادیی. سەرکەوتنێک کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستی دەهێنین، هێز بەخش دەبێت بو هەموو ئەو ستەملێکراوانەی کە دژی ستەم بەرخۆدانیان کردووە. لەسەر ئەم بنەمایە سالێ نوێ لە کۆمەڵگەی مەسیحی و گەلەکەمان، دۆستان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم.