جەنگاوەرانی هەبەدەپە لە ئامەد لەدژی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد لەدژی ئۆتۆبۆسی پۆلیسی تورک بە بۆمب و فیشەکی هەوایی چالاکیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی تیمی ئەنگین سینجاری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە راگەیەنراوێکدا وتی، " رێگە نادەین دوژمن چاوەکانی بکاتەوە! رێگە نادەین دوژمن لە کۆڵانەکانمان، لە گەڕەکەکانمان بگەڕێت."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

"ئێدی هەموو کۆڵانێک و رێگەیەک بۆ دوژمن بۆسەیەکە. بە هەزاران چایان، سەیریان دەکەن. بۆ کوێ بڕۆن، هەرچیەک بکەن، لەگەڵ کێ قسە بکەین، ئێمە دەیانبینین، دەبیستین و دەزانین. ئێمە گەلین و ئەو دوژمنی ئەم گەلەن!

شەوی ١٧ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ئامەد لەدژی پۆلیسی دوژمنی گەل چالاکیان کرد.

بە بۆمب و فیشەکی هەوایی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسمان لەسەر رێگەی خارپێت و ئامەد کردە ئامانج. پۆلیسەکان کە لە ترسا سەریان لێشێوابوو نەیانتوانی بجووڵێنەوە.

لە کاتی پاشەکشێی یەکەمین هێرشدا، لەسەر هەمان رێگە بۆ جاری دووەم هێرشمان کردە سەر پۆلیس. دوای چالاکیەکە، بە بێ زیان لە ناوچەکە کشاینەوە."

ف.ق