بە دیمەن

جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد دژی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ماک دژی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و هێرشە داگیرکارییەکان لە ئامەد چالاکیان دژی پۆلیس ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی لە ئامەد ٣ چالاکیی جیاوازیان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیاندراوە نووسراوەکەی ماک ئەم زانیارییانە هاتوون:

"شەوی ٢٥ ی کانوونی یەکەم لە شەهیدلیکی ئامەد، هێزەکانمان دژی بنکەی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا. دەروازەی بنکەکە لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە بە تەقەمەنی دەستکرد کرایە ئامانج و تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.

شەوی ٢٧ ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٢:٠٠ لە شەهیدلیکی ئامەد، هێزەکانمان دژی بنکەی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا بینای داگیرکەران بە تەقەمەنی دەستکرد کرایە ئامانج و تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.

شەوی ٢٨ ی کانوونی یەکەم، جەنگاوەرانمان مارکێتی A-101 ـی هاوکاری داگیرکەرانیان لە لە شەهیدلیکی ئامەد کردە ئامانج. مارکێتەکە بە چەک و مۆڵۆتۆڤ کرایە ئامانج و زیانی مادی لێ درا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"گەلی کوردستان بەدرێژایی مێژوو ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی بێشوومار بووەتەوە، ١٣ ساڵ پێش ئێستە لە ڕۆبۆسکی کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان ئەنجامدرا و ٣٤ هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون. بەم کۆمەڵکوژییە دەوڵەتی تورکی فاشیست ڕووی خوێناویی خۆی دووبارە نیشان دایەوە. ئەوانەی باسی مافی مرۆڤ دەکەن بە یەکەمجار لە گوندی ڕۆبۆسکی بڕوانن. وەک ڕۆڵەکانی گەل ئێمە لە ڕۆبۆسکییەوە تا ڕۆژئاوا، دەبینە ئاگری تۆڵەسەندنەوە، بەرامبەر هەر کۆمەڵکوژی و هێرشێکی داگیرکەران تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و ئازادیمان مسۆگەر دەکەین.

شەهیدانی ڕۆبۆسکی بە چالاکی بیردەهێنینەوە، لێپرسینەوە لەم کۆمەڵکوژییانەی سەر گەلەکەمان دەکەین و تا دەرکردنی داگیرکەران لە خاکی کوردستان، تێدەکۆشین".