جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەلی هەبەدەهە لە مێرسین چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەلی هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ناوچەی تارسوسی مێرسین، لە دژی لقێکی زنجیرە مارکێتی سەربە فاشیستان چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەلی هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ناوچەی تارسوسی مێرسین، لە دژی لقێکی زنجیرە مارکێتی سەربە فاشیستان چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەلی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایگەیاند؛ لە تارسوس چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
لە بەیاننامەکەدا وردەکارییەکانی پەیوەست بە چالاکییەکە بەمشێوەیە بڵاو کراوەتەوە؛ "لە ٢٥ی کانونی یەکەم، نزیک بە کاتژمێر٠٩:٤٥ خولەک، لە ناوچەی تارسوسی مێرسین، دژی زنجیرە مارکێتی شەقامی چاگلایان لە گەڕەکی فەڤزی چاکماک لەلایەن جەنگاوەرەکانمانەوە ڕووبەڕووی چالاکی سابۆتاژ بوەوە و سوتێندرا."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە زیانی زۆر بەر بازاڕەکە کەوتووە و ئاماژە بەوە شکراوە کە کارگەیەکی دیکەی سەر بە فاشیستان لە هەمان گەڕەک بەئامانج گیراوە.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایگەیاندوو کە ئەم چالاکییە بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ئەنجامدرا کە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە لایەن دەڵەتی تورکەوە ڕوویدا. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە شکراوە کە هیچ تاوانێکی دەوڵەتی تورک دژی گەلەکەمان بێ سزا نامێنێتەوە و بانگەوازی لە هەموو گەل و لایەنە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان کراوە کە ڕێگە بە کۆمەڵکوژیی نوێ دیکتاتۆری فاشیستی تورک نەدەن وخاوەنداری لە ئەرکی مێژوویی خۆیان بکەن، بڕژینە شەقامەکان و بە چالاکییەکانیان لێپرسینەوە لە فاشیستان بکەن."