جەنگاوەرانی تیمی تەرزی فیکری هەبەدەهە لەدژی ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی تورک چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی تەرزی فیکری (فیکری سۆنمەز)ی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایگەیاند، لە ناوچەی کەرجەوسی ئێلح، لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی عەقرەبی تورک چالاکیان بە بۆمب ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، " لە ٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٠٠دا لە ناوچەی کەرجەوسی ئێلح لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی جۆری عەقرەبی فاشیستەکانی تورک هێرشی بۆمبەییمان ئەنجامداوە."

هەروەها دەشڵێت، " ئێمە خاوەنداری لە دروشمی تەرزی فیکری (فیکری سۆنەمز" دەکەین کە وتبووی، " هەرچیەکم کرد بۆ گەلەکەم کرد." ئێمە بەم هێزە داگیرکەران تێکدەشکێنین."

ف.ق