بە دیمەن

جومعە بلکی: ئێمە پابەندین بە ستراتیژی ڕێبەر ئاپۆوە

یەکێکی دیکە لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە، جومعە بلکی لە میانەی کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند؛ ئەگەر دەوڵەتی تورک ڕێبازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک قبوڵ نەکات، دەبێت جێگرەوەیەکی دیکە هەبێت، و ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندن بە ستراتیژی ڕێبەر ئاپۆوە.

کۆنگرەی ١٢هەمی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە نێوان ٥تا ٧ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دوو شوێنی جیاوازدا بە بەشداری ٢٣٢ نوێنەر بەڕێوەچوو. بڕیاره کانی کۆنگرەکە له ڕۆژی ١٢ی ئایار ڕاگەیەندرا.

 جێی ئاماژەیە ئەم کۆنگرەیه له سەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دێموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بەسترا. جومعە بلکی نوێنەر و بەشداربووی ئەم کۆنگرەیە، هەڵسەنگاندنەکانی خۆی وەها دەربڕی و وتی:

"پێویستە لە بواری سیاسیدا هەنگاوی جۆراوجۆر بهاوێژین. ئەگەر پێویست بکات لە باشور و ڕۆژهەڵات هەڵمەتی جیاواز ئەنجام دەدەین، ئەگەر حکومەتی تورکیا هەست بەوە بکات کە ئێمە ناتوانین تێکی بشکێنین، هیچ هەنگاوێک نانێت. بەڵام ئەگەر هەست بەوە بکات کە ئێمە بەهێزین، کات و هەلومەرج لەگەڵ ئێمەدایە، ئەوا ئەو کاتە هەنگاوی سیاسی دەنێت. ئەوکاتە دان بە مافەکانی گەلی کورددا دەنێت هەروەها پێویستە لە ستراتیجی سیاسیماندا بەو شێوەیە هەڵسوکەوت بکەین. سیاسەت شتێکە، هەنگاو نانیش شتێکی دیکەیە، هەروەها ستراتژی بابەتێکی دیکەیە."

هەڤاڵان ئاماژەیان بەوەدا کە ئێمە کار لەسەر پێگەی ئایدۆلۆژیای خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی هێرشەکان ڕوو نەدات. پڕوپاگەندەمان لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت. کەسانێک دێن و باس لە خوشک و برایەتی گەلان و پاراستنی سنوورەکان و هەر شتێکی تر دەکەن، سەبارەت بە پاراستنی دەوڵەتی تورک پێویستە واز لەم قسەیە پاراستنی سنوورەکان پەیوەندی بە رێبەرێتیەوە هەیە. ئەگەر دەوڵەت و حکومەت هەنگاو نەنێن، ئێمه به شێوەیەکی جیاواز وڵام دەدەینەوە و هەنگاوی جیاواز دەگرینەبەر. ئەگەر حکومەت هێز و کاردانەوەی ئێمە ببینێت ناچار دەبێت هەنگاو بنێت. هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی نەهێنرێت و هەڤاڵانی زیندان ئازاد نەکرێن و مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر نەکرێن ئێمە جیاواز هەڵسوکەوت دەکەین. ئەمە هێزی بزووتنەوەی ئاپۆییە. گەلی کورد هێزێکی وەهای هەیە. هەمووان دەزانن کە ئیتر سەردەمی کورد دەستی پێکردووە ئەگەر بە دروستی بچینە پێش، دەتوانین سەرکەوتنی مەزن بەدەست بهێنین. لەم کاتەدا دەبێت بە پەرۆشەوە تێبکوشین. لەم چوارچێوەیەدا دەبێت هەڵوێستی خۆمان نیشان بدەین.

لە کۆتاییدا ڕێبەر ئاپۆ ڕێبازێکی ستراتیژیکی پێشکەش کرد و ئێمەش پابەندین بەو ستراتیژەوە. بۆ تورکیا و بۆ هەموو ناوچەکە باس لە کۆمەڵگای دیموکراتیکی، خوشک و برایەتی گەلان ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات. ئەمانە نەک بابەتی تاکتیکی نین بەڵکوو بابەتی ستراتژیکن. ئێمە باوەڕمان بەم ستراتیژە هەیە، بە دروستی لێ تێدەگەین و دەمانەوێت جێبەجێ بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان. بەڵام ئەگەر هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان ئەمە قبوڵ نەکەن ئەوا ئێمەش ئەڵتەرناتیڤی جیاوازمان هەیە، بۆیە داگیرکەران پێویستە لەمە تێبگەن."