جەژنی ژیانەوە لە وان پیرۆزکرا

تیمی وڵامدانەوەی شەهید جوودی فەڕاشینی یەبەسە – ژن ، لە شاری وانی باکوری کوردستان جەژنی ژیانەوە ١٥ی تەباخی پیرۆز کرد.

تیمی وڵامدانەوەی شەهید جوودی فەڕاشینی یەبەسە – ژن لە ناوچەی ئەلباکی وان، ١٥ی تەباخی لە کاتژمێر ٢٣:٠٠دا پیرۆز کرد.

تیمەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، " قاڕەمانەکانی خۆبەڕێوەبەری کە هەبوونیان لەنێو هەنگاوی ١٥ی تەباخدا بینیەوە، لە چوارچێوەی بەرپرسیاری ئەم هەنگاوەدا خاوەنداریان لە ١٥ی تەباخ کرد. بەم شێوەیە لە بەرانبەر رژێمی فاشیست تێکۆشانی پێویستیان بەڕیوەبرد، زمان، ناسنامە و بەهای گەلی کوردیان پاراست و هیچ کاتێک سەریان لەبەرانبەر فشارەکانی رژێمی فاشیست دانەنەواند.

رژێمی فاشیست باش دەزانبێت کە کۆتایی هاتووە، بۆیەش تاوەکو دەتوانێت هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی ئازادی. رژێمی فاشیست هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی گەلی کورد بنیاتناوە. بۆ تێکۆشانی دژی ئەم رژێمە فاشیستە پێویستە گەلەکەمان خۆی رێکبخاتەوە و شوێنێ خۆی لەنێو بەرخۆدانی خۆبەڕیوەبەریدا بکاتەوە."

ف.ق