'کێ لێپرسینەوە لە بەرپرسیاری کارەساتەکە دەکات؟'

ژنانی چنارە سەرەنجیان خستەسەر هەڵوێستی دەوڵەت لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە و پرسیاری "کێ لێپرسینەوە لە بەرپرسیاری ڕوودانی ئەم کارساتە دەکاتیان" کرد.

دوابەدوای کەوتنەوەی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەکانی نێوان مێردین ئامەد، سەبارەت بە بەدەمەوە نەهاتن و دواکەوتنی دەوڵەت بۆ کارەساتەکە، ناڕازیبوونێکی زۆری خەڵکی هەرێمەکەی لێکەوتەوە.

لەوبارەیەوە فەرحانە ئەردەم، کە کەسێکی نزیکی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەستداوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "نەدەبوایە ئاگرەکە هێندە بڵاوەی بکردبایە. بەڵام بەهۆی زۆری باوە ئاگرەکە بە خێرای بڵاوبووە. هەربۆخۆی لەم هەرێمەی ئێمەدا زۆر بەکەمی کارەبا هەیە، ئەو ئامێرە کارەبایانەی هەمانە بەهۆی خراپی کارەباوە هەمووی خراپ بووە، ڕۆژی کارەساتەکە لەگەڵ کارەبا هاتندا لە تەلی گواستنەوەی کارەباکەوە ئاگرێک دروستبوو. دواتر بەهۆی ئەو شۆرەتەوە ئاگرەکە کەوتەوە. کەمتر لە ١٥ خولەک ئاگرەکە گەیشتە ناو گوندەکەمان. ئەوانەی هەوڵیاندا ئاگرەکە بکوژێننەوە گیانیان لەدەستدا. هەموو ئەمانە دەرەنجامی کارەکانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دیجلە DEDAŞ کە ماڵ و ژیانی ئێمەی وێرانکرد. لە ئێستادا کێ لێپرسینەوەی لێبکات؟ کێ خۆی بە تاوانبار دەزانێت؟ هیچ کەسێک لە خۆی بار ناکات. بەرپرسان ئێمە تاوانبار دەکەن!

هەلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوەیان ڕەوانە نەکرد

گەر کورد نەبووینایە ئەوا ئەمەمان بەسەردا نەدەهات. بۆ مردن جێیان ‌هێشتین. منداڵ و مەڕوماڵەتەکەمان نرخی نیە بەلای ئەوانەوە. کەسوکارمان سوتان، ڕەنجی ئەمساڵمان هەمووی بوو بەپروسکی ئاگر. ئایە کارەسات لەمە گەورەتر چیە؟ چیترمان بەسەربێت؟ لەبەر چاومان مرۆڤەکان دەسوتان. گوند و ماڵەکانمان سوتان. گەر دەوڵەت هەلیکۆپتەری بناردبا ئەوە ئاگرەکە تا بەرەبەیان بەردەوام نەدەبوو. بەڵام نەینارد."

لەبەرئەوەی کوردین لێمانگەڕان

هاوڵاتی ئامینە حەسەن باسی لەوەکرد دوای ئەوەی ئاگرەکە کەوتەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئامادەبوون، بەڵام سوپا بە مەبەستەوە ڕێگری لێکردن و وتی: "چەندین کاتژمێر لە چاوەڕوانی ئاگرکوژێنەوە بووین، ١٠ کەس گیانی لەدەستدا بەڵام ئاگرکوژێنەوە کە ڕۆژبووەوە ئینجا گەیشتن. هەمووان لە هەوڵی ڕزگارکردنی برینداران بووین، ٤ کەس لەو هەوڵانەدا گیانیان لەدەستدا. تێنەدەگەشتین چی ڕوودەدات، چیمان بەسەردا هاتووە، ئاگرەکە زۆر بەرفراوان بوو، دەوڵەت بەهانامانەوە نەهات، ئەمە چارەنووسی کوردبوونمانە. هەموو کاتێک کارەساتمان بەسەردا دێت. لە ئاگرکەوتنەوەکەدا بەس لەبەر کوردبوونمان دەوڵەت بە هانامانەوە نەهات و لێگەڕێنراین بۆ ئاگرەکە."